نووسینی: پ.ی.د. دڵشاد مەحمود عەبدولڕەحمان، م.ی كامه‌ران عەبدولڕەزاق برایم
* ئەم نووسینە لە بنەڕەتدا توێژینەوەیەكی زانستی دوورودرێژە، لەبەر زۆری بابەتەكە، بەشی یەكەمی لەم ژمارەدا و بەشی دووەمی لە ژمارەی داهاتووی گۆڤارەكەماندا بڵاودەكرێتەوە.
١. پێشەکی/
دوای ئەوەی لە نیوەی یەكەمی سەدەی نۆزدەیەمدا، پڕۆسەی چاكسازی بە شێوەیەكی بەرچاوتر لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا هاتەئارا، كاروبارەکانی دەوڵەت جۆرە ڕێكخستنێكیان بەخۆیانەوە بینی و دەزگا و ویلایەتەكانی دەوڵەت پێویستیی زیاتریان بە زانیاری و ئامار پەیداكرد. بۆیە ساڵنامەكان دەرچوێندران. لە ساڵنامەدا زانیاری و ڕووداو و پێشكەوتنەكانی ساڵێكی دیاریكراو لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا تۆماردەكران. ساڵنامەكانی دەوڵەتی عوسمانی بە بەڵگەی فەرمی هەژماردەكرێن، چونکە لە لایەن وەزارەت و ویلایەتەکانی دەوڵەتەوە دەردەكران. گرنگیی زانیارییەكانی ساڵنامەكان لەوەدایە، كە دەگمەن ئەو زانیارییانەی لە ساڵنامەكاندا هەن، لە سەرچاوە مێژووییەكانی دیكەوە دەستدەكەون، بۆیە ساڵنامەكان سەرچاوەیەكی گرنگ و بنەڕەتیی تەواوكاریی زانیارییە مێژووییەكانی ویلایەت و سەنجەق و یەكە كارگێڕییە جیاوازەكانی دەوڵەتی عوسمانی پێكدەهێنن.
ساڵنامەكانی دەوڵەتی عوسمانی جۆربەجۆرن، وەكو: (سالنامە دولت علیە عثمانیە، سالنامە عسكری، سالنامە بحری، رصدخانە عامرە سالنامەسی، سالنامەی ویلایەتەكان، سالنامە نظارت معارف و.. هتد)، كە لە لایەن دەوڵەت و وەزارەت و ویلایەتەكانەوە دەركراون. مێژووی دەركردنی یەكەم ساڵنامە بۆ ساڵی (1847) دەگەڕێتەوە، واتە سەردەمی سوڵتان عەبدولمەجید (1839-1861)، كە ئەویش (سالنامە دولت علیە عثمانیە) بووە و بەسەریەكەوە (68) دانەی لێ دەرچوێندراوە. یەكەم ساڵنامەی ویلایەتەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1865)، كە ساڵنامەی ویلایەتی ترابزۆنە. هەرچی ساڵنامەی وەزارەتەكانە، سالنامە نظارت معارف (1898-1904)، بە دەربڕینێ ئەمڕۆ ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، ئەگەرچی تێكڕا تەنیا (6) ژمارەی لێ دەرچوێندراوە، بە گرنگترین ساڵنامەی تایبەتمەندار و پسپۆڕ دادەنردرێت لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا، زانیاریی زۆر بایەخداری لەبارەی مێژووی فێركردن و پەرەسەندنی و ڕە‌وشی خوێندن لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا لەخۆگرتووە.
سلێمانی، كە پێشتر لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە ویلایەتی بەغداد بوو، لە ڕۆژگاری كۆتایی دەوڵەتی عوسمانی‌دا (1879-1918)، وەك سەنجەقێك لەنێو پێكهاتە کارگێڕییەكانی ویلایەتی مووسڵدا بوو، بۆیە لە ساڵنامەی ویلایەتەكانی بەغداد و مووسڵدا، زانیاریی مێژوویی لەبارەی سلێمانی و سەنجەقی سلێمانییەوە تۆماركراوە. یەكەم ساڵنامەی ویلایەتی بەغدا ساڵی (1875) دەرچوێندراوە، هەرچی ساڵنامەی ویلایەتی مووسڵە، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1890).
ئامانج لە ئەنجامدانی توێژینەوەكە بریتییە لە دەرخستن و زەقكردنەوەی زانیارییە مێژووییە فەرمییەكانی دەوڵەتی عوسمانی، لە ڕێگەی ساڵنامە جۆربەجۆرەكانی دەوڵەتی و وەزارەت و ویلایەتەكانەوە.
گرنگی و بایەخی ئەم توێژینەوەیە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، كە ساڵنامەكان بە بەڵگەی فەرمیی دەوڵەتی عوسمانی هەژماردەكرێن. لە لایەكی دیكەوە زانیارییەكانی نێو بەڵگەنامەكان كەموێنەن، چونكە چ مێژوونووسانی هاوسەردەمی ئەو ماوەیە و چ گەڕیدە و گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەكان، تەنیا گرنگییان بە تۆماركردنی ڕووداوە سیاسییەكان داوە و زۆر كەمتر لایان لە كایە ئابووری و كۆمەڵایەتی و كارگێڕییەكانی سەنجەقەكان كردووەتەوە. زانیاریی نێو ساڵنامەكان لەباریاندا هەیە لە نزیكەوە وێناكردنێكی ژیان و ڕە‌وشی ئەو ڕۆژگارەی سەنجەقی سلێمانی بدەن بەدەستەوە، كە لە سەرچاوەی دیكەدا بوونیان نییە.
ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆشنایی زانیارییەكانی ساڵنامە جۆراوجۆرەكانی دەوڵەتی عوسمانی‌دا، هەوڵدەدات چەندین كەلێن لە مێژووی سلێمانی و پاشكۆكانیدا پڕبکاتەوە. لە ڕێگەی كۆكردنەوە و شیكردنەوە و خستنەڕووی داتا و زانیارییەكانی نێو ساڵنامەكانەوە، توێژەرانی بواری مێژووی سلێمانی، كۆمەڵێك زانیاریی كەموێنەیان بەردەستدەبێت، ئەو زانیارییانە دەبنە كەرەستەیەكی بەڕمێن بۆ توێژینەوە جۆربەجۆرەكانیان.
٢. پێداچوونەوەى کارەکانى پێشتر
سەبارەت بە مێژووی سلێمانی لە كۆتاییەكانی دەسەڵاتدارێتیی عوسمانی‌دا، ژمارەیەك كتێب و نووسین لە لایەن نووسەرانی ناوخۆیی و بیانییەوە نووسراون، زۆرینەیان پشتیان بە سەرچاوەی ئاسایی بەستووە یان هاوسەردەمی ماوەكە بوونە و بە چاوی خۆیان ڕە‌وشی سەنجەقەكەیان بینیوە و ئەو زانیارییانەی بەلایانەوە گرنگ بووە، تۆماریانكردوون، لەنێویاندا، ئەمانە هەن: كتێبەكەی گەڕیدەی فەڕەنسی ڤیتاڵ كیونێ (Vital Cuinet, La Turquie D’Asie- Géographie Administrative, Statistique, Descriptive et Raisonnée de chaque Province de L’Asie Mineure, Tome Deuxieme, Ernest Leroux, Paris,1891 )، هەروەها كتێبەكەی گەڕیدە و ئەفسەری ئەڵمانی ئەدۆلف بیلەبێك (A. Billerbeck, Sandschak Suleimania und dessen Persische Nachbarlandschaften zur babylonischen und assyrischen zeit, Geograpgische Untersuchungen unter besonderer Beruksichtigung militarischer Gesichtspunkte, Verlag von Eduard Pfeiffer, LEIPZIG, 1898) و قامووسە بەناوبانگەكەی شەمسەددین سامی (ش.سامي، قاموس الاعلام، بشنجى جلد، مهران مطبعه سى، استانبول، 1314هـ)، ئەمانە و كۆمەڵێك نووسینی دیكەی گەڕیدە و ئەفسەرانی بەریتانی، لە نموونەی (مێجەر سۆن و مارك سایكس و لۆنگریگ و ئیدمۆندز). نووسەرانی خۆشمان ژمارەیەك بەرهەمیان لەسەر سلێمانی لە ماوەی دیاریكراوی توێژینەوەكەدا نووسیوە، لەوانە: (محەمەد ئەمین زەكی، تاریخی سلێمانی و وڵاتی لە دەورەی زۆر قەدیمەوە تا ئەوەڵی ئیحتیلال ١٩١٨، بەغداد، 1939)، (ئەکرەمی مەحموودی ساڵحی ڕەشە، شاری سلێمانی، بەغداد، 1984)، (جەمال بابان، سلێمانی شارە گەشاوەکەم، سێ بەرگ)، فاضل كریم أحمد، شاری سلێمانی: ململانێی گروپە كۆمەڵایەتیەكان 1820-1920، هەولێر، 2014).
سەبارەت بە توێژینەوە ئەكادیمییەكانیش چەند توێژینەوەیەك لەسەر سلێمانی لە ماوەی دیاریكراوی توێژینەوەكەدا پێشتر نووسراون، لەوانە: توێژینەوەیەكی زانستی و ئاستبەرزی (د.عەبدولفەتاح بۆتانی) بە ناونیشانی (سالنامات الموصل العثمانية مصدرا لدراسة تاريخ السليمانية)، كە دواتر لە دووتوێی كتێبێكدا بەناونیشانی (دراسات ومباحث في تاريخ الكورد والعراق المعاصر)دا بڵاوكراوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە تەنیا پشتی بە زانیاریی نێو پێنج ژمارەكەی ساڵنامەكانی ویلایەتی مووسڵ بەستووە، ئەم توێژینەوەیەی ئێمە سوودی لە (79) ساڵنامەی جۆربەجۆری عوسمانی وەرگرتووە.
توێژینەوەیەكی دیكە، نامەیەكی ماستەرە لە زانكۆی موستەنسڕییە لە بەغدا، كە تایبەتە بە سەنجەقی سلێمانی، لە لایەن (فيان حسن عزيز الجاف) لەژێر ناونیشانی: (سنجق السليمانية في العهد العثماني الاخير (1869–1918) دراسة تاريخية، رسالة ماجستير، قسم التاريخ - كلية التربية بجامعة المستنصرية، 2012). ئەم نامەیە لەگەڵ ئەوەی كارێكی باشی زانستییە، بەڵام بە شێوەیەكی بنەڕەتی سوود لە ساڵنامە جۆربەجۆرەكانی عوسمانی وەرنەگیراوە. هەروەها نامەیەكی دیكەی ماستەر لە توركیا لە لایەن (بشتیوان احمد صوفی) لە زانكۆی یوزینجوییل لە شاری وان بە ناونیشانی (شاری سلێمانی لێكۆڵینەوەیەك لە مێژووی كۆمەڵایەتی و ئابووری (1839-1914)) ئامادەكراوە، كە تەنیا سوودی لە سەرچاوەی ئاسایی بینیوە و سەرچاوە و ئەرشیفی توركی و عوسمانی تێدا بەكارنەهێنراوە (Pishtiwan Ahmed SOFI, SÜLEYMANİYE VE ÇEVRESİNİN SOSYO - EKONOMİK YAPISI (1839-1914), YÜKSEK LİSANS TEZİ, TARİH ANABİLİM DALI, VAN YÜZÜNCÜ YIL ÜNİVERSİTESİ, 2017). توێژینەوەیەكی زانستی لە گۆڤاری (القادسیة في الآداب والعلوم التربوية)دا لەلایەن (بان راوي شلتاغ الحميداوي) بە ناونیشانی: (التقسیمات الإدارية لسنجق السليمانية خلال العهد العثماني الأخير 1869-1918) بڵاوكراوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ ئەوەی كارێكی زانستی و پوختە، توانیویەتی سوود لە زانیارییەكانی چەند ساڵنامەیەكی عوسمانی لە بواری دابەشبوونە كارگێڕییەكانی سەنجەقی سلێمانی وەربگرێت.
جوگرافیا
ساڵنامه‌كان زانیاریی باشیان ده‌رباره‌ی لایه‌نی جوگرافیی شاری سلێمانی تۆماركردووه، ئه‌و زانیارییانه‌ش خۆی له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، ئاووهه‌وا، ڕووی زه‌وی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كان سه‌نجه‌قه‌كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی موسڵ. زه‌وییه‌كانی شاخاویین و له‌نێو حه‌وزێكدان، كه له باكووره‌وه به زێی بچووك، له باشووره‌وه به ڕووباری دیاله (سیروان) و له ڕۆژئاواشه‌وه به ڕووباری ئه‌دهه‌م (عوزێم) ده‌وره‌دراوه[1]. له‌ڕووی كارگێڕیشه‌وه له باكوور له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت و له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ بانه و مه‌ریوانی ئێران، له باشوور له‌گه‌ڵ خان(زه‌نگه‌نه) و سه‌ڵاحیه(كفریی)ی سه‌ر به كه‌ركوك و له ڕۆژئاواش له‌گه‌ڵ قه‌زای ناوه‌ندیی كه‌ركوك، هاوسنووره[2].
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده به‌پێی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام به‌گشتی ئاوهه‌وایه‌كی ته‌ندروست و خۆشی هه‌یه[3]. جگه له وه‌رزی هاوین، وه‌رزه‌كانی تر ئاووهه‌واكه‌ی مامناوه‌نده[4]. هه‌رچه‌نده شاری سلێمانی ئاووهه‌وایه‌كی خۆش و ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام ڕە‌شه‌با و بای باكووری ڕۆژئاوا، كه جارجاره هه‌ڵده‌كات، هه‌ندێك بێزاركه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی خراپیان نییه.[5]
شاری سلێمانی، كه ناوه‌ندی سه‌نجه‌قه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسته‌نبوڵ به بنه‌ما وه‌ربگیرێت، ده‌كه‌وێته پله‌ی 36.5 پانی[6] و پله‌ی 16.5 درێژیی. له‌نێوان دوو شاخدایه، یه‌كه‌میان شاخی (گۆیژە)یه، كه له باكوور و باكووری ڕۆژئاواوه به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه درێژ ده‌بێته‌وه و به‌رزییه‌كه‌ی له‌نێوان 200 بۆ 250 مه‌تردا ده‌بێـت. دووه‌میان شاخی (ژاژیله)یه له باشوور. هه‌ردوو شاخه‌كه‌ش دوو تا دوو كاتژمێر و نیو له‌یه‌كتره‌وه دوورن[7]. شاره‌كه ده‌كه‌وێته دامێنی شاخی (گۆیژە) له ده‌شتێكی جوان و دڵگیر، 48 كاتژمێر له شاری موسڵ[8]، 25 كاتژمێر له كه‌ركووك و 15 كاتژمێریش له سنووری ئێرانه‌وه دووره[9].
هه‌رچه‌نده له ناوه‌ندی شاری سلێمانیدا هیچ ڕووبار و جۆگه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كه‌ناڵه ئاوییانه‌ی له‌و ناوچه‌یه دروستكراون، ئاوی ته‌واو بۆ ناوچه‌كه دابینكراوه. زۆرینه‌ی ماڵه‌كان، دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان، شوێنه میرییه‌كان، حه‌مامه‌كان، خانه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له قاوه‌خانه‌كانیش ئاوی ڕوون و ڕە‌وانیان هه‌یه[10]. گه‌وره‌ترین كانیاوه‌كانی سلێمانی بریتین له (سه‌رچنار، هه‌ناران و كهندكاوه). ئه‌م كانیاوانه سودێكی زۆریان بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، بۆ نموونه كانیاوی (سه‌رچنار) ئاو ده‌گه‌یه‌نێته كه‌ناڵه ئاوییه‌كانی (ئاوباره و به‌كره‌جۆ). هه‌روه‌ك (هه‌ناران و كهندكاوه)ش ڕووباری تانجه‌رۆ دروستده‌كه‌ن[11].
زنجیره چیاكانی سه‌نجه‌قی سلێمانی درێژە‌ی ئه‌و چیایانه‌ن، كه له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌ڕۆمی ئه‌نادۆڵ و له‌لای كوردستانه‌وه درێژ ده‌بنه‌وه، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆن[12]. گرنگترین شاخه‌كانی زنجیره‌كه بریتین له‌مانه: له شارباژێر و سه‌رچناری ڕۆژئاوا (ئه‌زمه‌ڕ، قۆپان و پیركه)، له‌لای بازیان و سورداش (تاشڵجه، دوكمه، دولوران، كوره‌دێ، بیرینك لبر، خه‌تیان، كێوه‌چرمه، خاڵخاڵان، قزله‌ر، مێرگه‌پان، عومه‌ر، كدرون و دابان)[13].
سه‌نجه‌قی سلێمانی چه‌ند ده‌شتێكی گه‌وره و بچوكی زۆر چاك و به‌پیتی هه‌یه، وه‌ك: چه‌مچه‌ماڵ، دوو سه‌رچناره‌كه، زه‌ردئاباد و شاره‌زوور[14]. گه‌وره‌ترینیشیان ده‌شتی شاره‌زووره، كه درێژیه‌كه‌ی 9 كاتژمێر و پانیه‌كه‌شی 7 تا 8 كاتژمێره[15].
كۆمه‌ڵێك جۆگه و ڕووباری گرنگ له زنجیره چیای سه‌نجه‌قه‌كه هه‌ڵده‌قوڵێن و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پڕ بووه له خێروبه‌ره‌كه‌ت، به‌جۆرێك، كه هه‌ندێك ناوچه شایانی ئه‌وه‌یه ناوی لێبنرێت (به‌هه‌شتی ئیره‌م)، چونكه به‌هۆی ئه‌م ڕووبارانه‌وه زه‌ویی ناوچه‌كه به‌پیت بووه و شیاندوویانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه و میوه‌یه‌ك[16]. له چوارچێوه‌ی ویلایه‌تی موسڵدا سه‌نجه‌قی سلێمانی زۆرترین ئاوی هه‌یه. كانیاوه‌كانی ناوچه‌كه له ژماره نایه‌ن، ماوه ماوه جۆگه‌یه‌كیان دروستكردووه و وه‌ك ده‌ماری ژیان به زه‌ویه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه[17]. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناوچه‌كه بریتییه له كانیاو، 90%ی ماڵه‌كان ئاوی ڕە‌وان و حه‌وزیان هه‌یه و خه‌ڵكه‌كه سودێكی زۆری لێده‌بینن[18]. ناودارترین جۆگه و ڕووباره‌كانیشی بریتین له (زه‌ڵم، تانجه‌ڕۆ، تنیال، دێوانه و تابین)[19].
1- زه‌ڵم: له گوندی (زه‌ڵم)ە‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و به‌ره‌و باشوور ده‌ڕوات، به ده‌شتی شاره‌زووردا تێده‌په‌ڕێت و كۆمه‌ڵێك جۆگه‌ی وه‌ك (موان، چقان، دومان و سه‌راو) ده‌گرێته‌خۆو، له ناوچه‌ی (دوو ئاوان) تێكه‌ڵ به جۆگه‌ی (تانجه‌ڕۆ) ده‌بێت. پاشان به‌ره‌و باشووری ڕۆژئاوا ده‌ڕوات و له (ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ڕژێته ڕووباری دیاله(سیروان)ەوە[20].
2- تانجه‌ڕۆ: له (كهندكاوه و هه‌ناران) هه‌ڵده‌قوڵێت و له‌كاتی تێپه‌ڕینی به سه‌رچناری ڕۆژئاوادا جۆگه‌كانی وه‌ك (چاقچاق و ئاڵیشه) و هیتریش ده‌گرێته‌خۆ[21]. پاشان ده‌چێته ده‌شتی شاره‌زوور و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جۆگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆ و هه‌ندێك كه‌ناڵی ئاوییش ئاودێر ده‌كات، به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات و له‌ناوچه‌ی (دوو ئاوان) له‌گه‌ڵ زه‌ڵم یه‌كده‌گرێت و له (ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ڕژێته ڕووباری دیاله(سیروان)ەوە[22].
3- دێوانه: له چیای (سەگرمه) له قه‌ره‌داغ هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات و ده‌ڕژێته ڕووباری دیاله(سیروان)ەوە[23].
4- تابین: له سه‌رچاوه‌كانی چیای (سوورداش و ئاغجه‌له‌ر) پێكدێت[24]. به‌ناوه‌ڕاستی سوورداش تێپه‌ڕده‌بێت و له ده‌وروبه‌ری گوندی (په‌نجا عه‌لی) تێكه‌ڵ به (زێی بچوك) ده‌بێت[25].
5- تینال: له كانیاوه‌كانی (سه‌رچاوه و بازیان) هه‌ڵده‌قوڵێت. سه‌ره‌تا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و پاشان به‌ره‌و باشوور ده‌ڕوات. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆگه و ئاوی ده‌ربه‌ندی (باسڕە) و (قه‌ره‌داغ) ده‌گرێته‌خۆ، ڕووباری (داقوق) پێكده‌هێنێت[26].
كارگێڕیی
ساڵنامه سه‌ره‌تاییه‌كانی عوسمانی ورده‌كاریی زۆر ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی كارگێڕیی سلێمانی ناخه‌نه‌ڕوو، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان باسكردووه، كه چ پێگه‌یه‌كی كارگێڕیی هه‌بووه و سه‌ر به چ ناوه‌ندێكی باڵاتر بووه، له‌گه‌ڵ ناوی قایمقامه‌كه‌ی. یه‌كه‌مین ساڵنامه‌ش، كه ناوی سلێمانی هێنابێت، ساڵنامه‌ی(1264ك/1848ز)ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه‌ی عوسمانییه، لێره‌دا سلێمانی له پێگه‌ی لیوا (سه‌نجه‌ق)دایه و سه‌ر به ئه‌یاله‌تی (به‌غدا)یه[27].
له ساڵنامه‌ی (1266ك/1850ز)ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه، هه‌ندێك ورده‌كاریی ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی كارگێڕیی سلێمانی خراوه‌ته‌ڕوو. ناوی كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی سه‌ر به لیواكه تۆماركراوه، بێ ئه‌وه‌ی پۆلینكرابێت و پله كارگێڕییه‌كه‌یان دیاریكرابێت. ناوه‌كانیش بریتین له: (سلێمانی و سه‌رچنار، قه‌ره‌داغ، دلف، زه‌نگه‌نه، شێخان، داوده، بازیان، پیریاری، چیاسه‌وز، سه‌رچناركناغاج، قه‌سرۆك و گردخه‌به‌ر، جبق قه‌ڵا، قه‌ڵاسێوكه، ئاغجه‌له‌ر، عه‌سكه‌ر، سورداش، مه‌رگه، پشده‌ر، شینك، گه‌ڵاڵه، ماوه‌ت، سیول، ئالان، سه‌راومیراباد، شارباژێڕ و قه‌ڵاچۆلان، بركو، سروچك، قزڵجه، تراتور، چفتان، گوڵعه‌نبه‌ر، هه‌ڵه‌بجه، كونده، شه‌مێران، شێخ مه‌یدان)[28].
ساڵنامه‌كانی دواتر ته‌نها به‌وه‌نده وازیانهێناوه، كه ناوی سلێمانی و قایمقامه‌كه‌ی تۆماربكه‌ن. به‌ڵام له ساڵنامه‌ی (1272ك/1856ز)ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه به‌دواوه، ورده‌كاریی گرنگ ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی كارگێڕیی سلێمانی به‌رچاوده‌كه‌وێت. به‌جۆرێك، كه له‌نێوان ساڵانی 1856 تا 1865 وه‌ك لیوایه‌كی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور خاوه‌ن (17) قه‌زا بووه، قه‌زاكانیش بریتین له‌مانه:
1-سلێمانی و سه‌رچنار و عه‌شیره‌تی مه‌ندومی 2-قه‌ره‌داغ و زه‌ردیاباد 3-ناوچه‌ی ده‌هلو و ده‌لۆ 4-ناوچه‌ی زه‌ند و زه‌نگه‌نه و شێخان و داوده 5-بازیان و چه‌مچه‌ماڵ و نوره و عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند 6-پیرحه‌یاتی و چیاسه‌وز 7-سه‌رچنار 8-گاناغاج و قه‌سرۆك و گردخه‌به‌ر 9-چیق قه‌ڵا و قه‌ڵاسێوكه 10-ئاغجه‌له‌ر و عه‌سكه‌ر و عه‌شیره‌تی ئیسماعیل عوزێری 11-سوورداش و ناحیه‌كانی مه‌رگه و ناحیه‌كانی پشده‌ر و عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ و مامه‌ش و ڕە‌مه‌ك 12-شینك و گه‌ڵاڵه و ماوه‌ت و سیول 13-ئالان و سه‌راو میرئاباد 14-شارباژێڕ و قه‌ڵاچۆلان و به‌ركوه 15-سروچك و قزڵجه و ته‌راتور و چه‌فتان و پێنجوێن 16-گوڵعه‌نبه‌ر و عه‌لوجه و وارماوا 17-شه‌مێران و شێخ مه‌یدان و عه‌شیره‌تی جاف[29].
له‌نێوان ساڵانی 1866 تا 1868 سلێمانی وه‌ك لیوایه‌كی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت و ژماره‌ی قه‌زاكانیشی كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ناوی لیواكه نووسراوه (10 قه‌زا)، به‌ڵام ته‌نها ناوی هه‌شت دانه‌یان نووسراوه، كه ئه‌مانه‌ن: 1-قه‌ره‌داغ 2-بازیان 3-سوورداش 4-مه‌رگه 5-سروچك 6-قزڵجه 7-گوڵعه‌نبه‌ر 8-عه‌شائیران[30].
له‌ساڵی 1869 تا 1873 جارێكی تر ژماره‌ی قه‌زاكان زیادیكردووه بۆ (15)، كه ئه‌مانه‌ن: 1-قه‌ره‌داغ 2-گوڵعه‌نبه‌ر 3-بارتان 4-سروچك 5-زنیكه 6-شوان 7-سوورداش 8-هه‌ركیه 9-قزڵجه 10-شارباژێڕ 11-سه‌نگان و ساڵ 12-قوار 13-قه‌ڵاسێوكه 14-مساوات 15-زڕگوێز[31].
له ساڵانی 1874 و 1875 ژماره‌ی قه‌زاكان كه‌مبوونه‌ته‌وه بۆ (5) دانه، كه بریتین له: 1-گوڵعه‌نبه‌ر 2-قه‌ره‌داغ 3-بازیان 4-مه‌رگه 5-شارباژێڕ[32]. له ساڵانی 1876 و 1877 له‌پاڵ ئه‌و پێنج قه‌زایه‌ی پێشوو، ناوی (عه‌شیره‌تی جاف)یش وه‌ك قه‌زای شه‌شه‌م زیادكراوه[33].
له ساڵنامه‌كانی 1878 و 1879 هه‌ندێك ورده‌كاریی زیاتری كارگێڕیی باسكراوه به‌وه‌ی، كه ناوی ناحیه‌كانیش تۆماركراوه. به‌گوێره‌ی ئه‌وه، سلێمانی له (7) قه‌زا و چه‌ند ناحیه‌یه‌ك پێكهاتووه، به‌م شێوه‌یه: 1-سلێمانی(ناحیه‌ی زڕگوێز) 2-گوڵعه‌نبه‌ر(ناحیه‌ی قزڵجه و سروچك) 3-قه‌ره‌داغ(ناحیه‌ی سه‌نگاو و زه‌نگه‌نه) 4-بازیان 5-مه‌رگه(ناحیه‌ی سوورداش و پشده‌ر) 6-شارباژێڕ 7-عه‌شیره‌تی جاف[34]. ساڵنامه‌ی 1880یش هه‌مان ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دووباره‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ناوه‌كانی به تێكه‌ڵوپێكه‌ڵی نووسیوه[35].
له ساڵانی 1881 تا 1888 دووباره قه‌زاكانی كه‌مبوونه‌ته‌وه بۆ پێنج دانه (بازیان، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ، گوڵعه‌نبه‌ر، مه‌رگه). هه‌روه‌ها ناوی 9 ناحیه نووسراوه بێئه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ی دیاریبكرێت، ئه‌وانیش بریتین له (پشده‌ر، زڕگوێز، زه‌نگه‌نه، سوورداش، سروچك، غه‌واره، قزڵجه، قه‌ڵاسێوكه و ماوه‌ت)[36].
له ساڵی 1889 به‌دواوه په‌یكه‌ری كارگێڕیی سه‌نجه‌قه‌كه نزیكه‌ی جێگیر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک گۆڕانكاریی بچوك كراوه، به‌ڵام به گشتی له‌و ساڵه به دواوه ناوه‌ندی سلێمانی له (139) گوند و چوار قه‌زا (گوڵعه‌نبه‌ر، بازیان، مه‌رگه و شارباژێڕ) پێكدێت. له كۆی گشتیدا سه‌نجه‌قه‌كه خاوه‌نی (1036) گوند، (7) ناحیه و (4) قه‌زایه[37]. له ساڵی 1897 به‌دواوه قه‌زای (مه‌عموره‌تولحه‌مید-قه‌ڵادزێ) شوێنی قه‌زای (مه‌رگه) ده‌گرێته‌وه و داتاكانی تریشی وه‌ك سه‌ره‌وه‌یه[38]. له كۆتا وه‌شانی ساڵنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه‌دا (1918)، سه‌نجه‌قه‌كه هه‌رچوار قه‌زاكه‌ی (گوڵعه‌نبه‌ر، مه‌عموره‌تولحه‌مید، بازیان و شارباژێڕ)ی ماوه[39].
سه‌باره‌ت به (ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵ)، هه‌رچه‌نده ئه‌و ساڵنامانه ورده‌كاریی زۆر باشیان ده‌رباره‌ی سه‌نجه‌قی سلێمانی خستوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها پێنج وه‌شانی لێ ده‌رچووه، بۆیه زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕیی له سنووری (ساڵنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه) ده‌رناچن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین سوود له ورده‌كارییه‌كانی ساڵنامه‌ی (1330ك/1912ز) وه‌ربگرین، كه كۆتا وه‌شانیه‌تی. به‌پێی ساڵنامه‌ی ناوبراو، ناوه‌ندی سلێمانی به قه‌زایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژماركراوه. به‌گشتی، سه‌نجه‌قه‌كه له (5) قه‌زا، (11) ناحیه و (1082) گوند پێكهاتووه[40]. وه‌ك له‌م خشته‌ی خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه[41]:
سه‌نجه‌قی سلێمانی
قه‌زا
ناحیه
گوند
ناوه‌ندی سلێمانی
سه‌رچناری ڕۆژهه‌ڵات
139
سه‌رچناری ڕۆژئاوا
قه‌ره‌داغ
173
سوورداش
69
ئێڵ غه‌واره
0
گوڵعه‌نبه‌ر(هه‌ڵه‌بجه)
-
113
قزڵجه
90
سروچك
106
شارباژێڕ
-
89
ماوه‌ت
36
مه‌رگه یان مه‌عموره‌تولحه‌مید (قه‌ڵادزێ)
-
45
پشده‌ر
63
بازیان
-
70
قه‌ڵاسێوكه
53
سه‌نگاو
36
ناحیه‌كانی قه‌زای ناوه‌ندیی سلێمانی:
1- ناحیه‌ی (قه‌ره‌داغ): ده‌كه‌وێته باشووری سلێمانی و به شاخ و دارستانی جوان ده‌وره‌دراوه. ناوه‌ندی ناحیه‌كه گوندی (قه‌ره‌داغ)ە، كه پێشتر به‌ناوی (زه‌ردئاباد) ناوده‌برا. ئه‌م ناحیه‌یه تا ساڵی 1296ك/1879ز قه‌زا بووه و گونده‌كه‌ش شارێكی خۆش بووه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌هۆی كاره‌ساتی برسیه‌تی و گرانییه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌میكردووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر ڕۆیشتوون. سه‌ره‌نجام شاره‌كه وێرانبووه و بووه‌ته گوندێكی بچوك، بۆیه دوای ئه‌و ڕێکەوتە، كراوه‌ته ناحیه[42]. گوندی ناوبراو به كۆمه‌ڵێك گردی بچوك ده‌وره‌دراوه، كه‌وتووه‌ته چاڵاییه‌كی نێو ده‌شتێكی به‌رفراوان. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ناحیه‌كه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌نم، جۆ، سه‌وزه‌وات و میوه‌جات پێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له هه‌موو شتێك زیاتر تووتن ده‌چێنن. زۆرترین تووتن له‌م ناوچه‌یه‌وه بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت. داهاتی فه‌رمانگه‌ی جیاوك(رژی)ی سلێمانی، كه ساڵانه ده‌گاته 31 هه‌زار لیره، زۆربه‌ی له‌م ناحیه‌یه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی تووتن، به ئاگاداریی (ئاگا ئه‌فه‌ندی) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی جیاوكی سلێمانی (تووتنی سامسۆن)، له هه‌ندێك شوێنی ناحیه‌كه چێنراوه وه‌ك تاقیكردنه‌وه[43]. هه‌ردوو ڕووباری (دێوانه و باسڕە) له سنووری ئه‌م ناحیه‌یه هه‌ڵده‌قوڵێن[44].
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی (ئێڵ غه‌واره): ناحیه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاروباری كۆمه‌ڵێك هۆز و تیره دامه‌زراوه[45]. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له نزیكه‌ی چل تیره‌ی جۆراوجۆری (جاف) پێكهاتووه، كه له‌ژێر ناوی (ئیسماعیل عوزێری) كۆده‌بنه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م تیرانه ڕە‌شماڵ_نشینن و نیشته‌جێنین، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان له حاڵی كۆچ و ڕە‌و دان. ئه‌م تیرانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مه‌ڕوماڵات و ئاژە‌ڵیان هه‌یه و خوویان به ئاژە‌ڵدارییه‌وه گرتووه و كردوویانه‌ته سه‌رچاوه‌ی بازرگانی بۆخۆیان[46]. تیره‌كانی ئێڵ غه‌واره له وه‌رزی زستاندا له مانگی (كانوونی دووه‌م تا شوبات) له (ملحه و حه‌وێزه)ی سه‌ر به سه‌نجه‌قی كه‌ركوك و (قه‌ڵاسێوكه و سه‌رچنار)ی سه‌ر به بازیان نیشته‌جێده‌بن. پاشان به‌ره‌و لای سلێمانی كۆچده‌كه‌ن و ده‌چنه ناوچه‌ی (شلێر) له سنووری ئێران و مانگه‌كانی (حوزه‌یران، ته‌مووز و ئاب) له‌وێ ده‌مێننه‌وه. وه‌رزه‌كانی تریش له ڕێگا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و تیرانه‌ی، كه له‌ژێر ناوی (ئێڵ غه‌واره) كۆده‌بنه‌وه بریتین له (ئیسماعیل عوزێری، كاوانی، كافرۆشی، شنیكی، كرمدری، مندمی، كلوی، چنگه‌نی، ئاغاسووری، كملی، كۆك رۆژی، بێسه‌ری، چوچانی، مزرن، دوم، خه‌رات، عودكی و مام له‌یس). له‌وانه‌ش (كافرۆشی، شنیكی و مندمی) له‌لای بازیانن. (دوم و خه‌رات) له‌شوێنی جیاجیان. (كۆك رۆژی، عودكی و كاوانی) له هه‌ردوو سه‌رچناره‌كه‌ن. (كملی) له‌لای سلێمانین. (چنگه‌نی و ئاغاسووری) له‌لای قه‌ره‌داغن. هه‌رچی خودی (ئیسماعیل عوزێری)یه له (میرئه‌ڵایی، فره‌دیس، كۆمه‌یی و هیدایه‌ت به‌گی) پێكهاتووه‌و ئه‌مانه كۆچه‌رن. هه‌موو ئه‌م تیره و عه‌شیره‌تانه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعین[47].
3 و 4- هه‌ردوو ناحیه‌ی (سه‌رچناری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا): له ساڵی 1300ك/1883ز له‌پێناو ئاسان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتونه‌ته ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، بڕیاردرا به دابه‌شكردنیان بۆ دوو ناحیه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ناحیه‌یه هیچ ناوه‌ندێكیان بۆ دیارینه‌كراوه، تا ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌ران و نووسه‌رانی له ناوشاری سلێمانی داده‌نیشن و كاروباری خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاییده‌كه‌ن[48].
5- ناحیه‌ی (سوورداش): ده‌كه‌وێته باكووری شاری سلێمانی، زه‌وییه‌كی به‌پیتی هه‌یه و له‌ڕووی كشتوكاڵه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. پێشتر سه‌ر به قه‌زای (مه‌رگه) بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی سلێمانی. ناحیه‌كه هه‌ردوو شاخی (مێرگه‌پان و تۆكمه) له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ كانیاو و كه‌ناڵه ئاوییه‌كانی (تابین، چه‌رمگا و سابور ئاوه). ڕووباری (تابین) له شاخی (پیره‌مه‌گرون)ە‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و به زه‌وییه‌كانی سوورداشدا تێپه‌ڕده‌بێت. به‌هۆی زۆریی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، زۆربه‌ی ناوچه و گونده‌كانی ئاوی ڕە‌وانیان هه‌یه[49].
ئاواكاریی
ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵ زانیاریی و داتای گرنگیان ده‌رباره‌ی ڕە‌وشی ئاواكاریی سه‌نجه‌قه‌كه تۆماركردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌وه، زۆربه‌ی ماڵ و بیناكان له خشت و دار دروستكراون. هه‌ندێك له باڵەخانە و بازاڕە نوێیه‌كانیش به تێکەڵی لە خشت و بەرد دروستكراون[50]. تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت، كه به‌راورد به سه‌نجه‌قی موسڵ و كه‌ركوك، سه‌نجه‌قی سلێمانی ئاواكاریی كه‌متری تێدایه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه و ململانێ ناوه‌خۆییه‌كانی سه‌رده‌می بابان له‌لایه‌ك و مێژووی كورتی سلێمانی به‌راورد به دووه‌كه‌ی پێشووتر، له‌لایه‌كی دیكه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوبراوه‌كان، داتاكانی ئاواكاریی شاری سلێمانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه[51]:
دامه‌زراوه
ئامار
به‌گوێره‌ی
ساڵنامه‌ی موسڵ
ماڵ
3000
1308 / 1310
2982
1312 / 1325 / 1330
دوكان
400
1308 / 1310
952
1312
1155
1325 / 1330
مزگه‌وت و قوتابخانه
30
1308 / 1310
44
1312 / 1325
مزگه‌وت و نوێژگه
36
1330
كڵێسا
2
1312 / 1325
1
1330
سیناگۆك
1
1330
مه‌دره‌سه
2
1330
مه‌كته‌ب
5
1330
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نیی
1
1308 / 1310 / 1312 / 1325 / 1330
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازیی
1
1312 / 1325 / 1330
ته‌كیه‌ی نه‌قشبه‌ندی
5
1308 / 1310
ته‌كیه‌ی قادری
3
1308 / 1310
خانه‌قا و ته‌كیه
7
1330
خان
8
1308 / 1310
7
1312
13
1325 / 1330
قاوه‌خانه
9
1308 / 1310
25
1312 / 1325 / 1330
چایخانه
10
1312
15
1325 / 1330
حه‌مام
8
1308 / 1310 / 1312
10
1325 / 1330
فڕن
2
1312
6
1325 / 1330
ته‌نوور
11
1312 / 1325 / 1330
نه‌خۆشخانه
1
1312 / 1325 / 1330
ده‌بباخ خانه
5
1312
10
1325 / 1330
ئاش
34
1312 / 1325 / 1330
ئاوی خێرات
21
1330
كۆشكی حكومه‌ت
1
1312 / 1325 / 1330
قشڵه
1
1312 / 1325 / 1330
كۆگای یه‌ده‌گ
1
1312 / 1325 / 1330
ته‌له‌گرافخانه
1
1330
باخچه و هیتر
24
1330
دانیشتوان
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كان، دانیشتوانی سه‌نجه‌قی سلێمانی به‌گشتی له عه‌شیره‌ته كوردییه‌كان پێكهاتووه. هه‌رچه‌نده ساڵنامه‌ی (1330ك/1912ز)ی ویلایه‌تی موسڵ ده‌ڵێت تیره‌یه‌كی عه‌ره‌ب به‌ناوی (شه‌مێران) له‌و سه‌نجه‌قه‌دا ده‌ژین[52]، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وانیش كوردن و ته‌نانه‌ت له كۆنیشدا نه‌بیستراوه عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێبووبن[53]. له‌پاڵ كورد، كه‌مێك جووله‌كه و كلدانیش له سه‌نجه‌قه‌كه‌دا نیشته‌جێبوون[54]. هه‌رچی ناوه‌ندی شاری سلێمانیه، به‌ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعین. هه‌ندێك جووله‌كه و كه‌مێكیش كلدانی له‌شاره‌كه‌دا هه‌ن[55]. به‌گشتی خه‌ڵكه‌كه نیشته‌جێن و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر جوتیاری، بازرگانی و به‌خێوكردنی ئاژەڵه، جگه له عه‌شیره‌ته‌كانی (جاف) و (ئێڵ غه‌واره یان ئیسماعیل عوزێری) و (شه‌مێران)، كه ڕە‌شماڵ_نشین و كۆچه‌رن[56].
زمانی ناوچه‌یی كوردییه. خه‌ڵكانی خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه به توركیه‌كی باش ده‌دوێن و ده‌نووسن، له‌نێو بازرگان و پیشه‌وه‌رانیشدا توركیزانی زۆر هه‌ن. به‌گشتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیره‌ك و بیرتیژن، ژماره‌یه‌كی زۆر پیاوی گه‌وره و زانا و شێخیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه. له قوتابخانه فه‌رمی و سه‌ربازییه‌كانیشیدا كه‌سانی به توانا پێگه‌یه‌نراون[57].
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتوان، به‌شێك له ساڵنامه‌كان ئاماری جیاوازیان تۆماركردووه، به‌ڵام بێگومان ئاماره‌كان ورد نین و خه‌مڵێنراون. وه‌ك یه‌كه‌م ئاماریش ساڵنامه‌ی (1294ك/1877ز)ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه ژماره‌ی دانیشتوانی (سه‌نجه‌قی سلێمانی) به (124790) كه‌س داناوه[58]. له ساڵنامه‌ی (1295ك/1878ز) دانیشتوانی نیشته‌جێ به 102290 كه‌س و ڕە‌شماڵ_نشینیش به 22500 كه‌س دانراون[59]. جگه له‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه، ساڵنامه‌كانی تری ده‌وڵه‌تی عه‌لییه هیچ ئامارێكیان له‌و باره‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچی ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵن، ئاماری وردتریان تێدایه ده‌رباره‌ی سه‌نجه‌ق و شاری سلێمانی، وه‌ك له‌م خشته‌ی خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه[60].
شوێن
ڕە‌گه‌ز
ئامار
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی موسڵ
شاری سلێمانی
ڕەگهزی نێر
15 هه‌زار نێر
1308 / 1310
موسڵمان
8703 نێر
1312 / 1325
ناموسڵمان
260 نێر
ڕەگهزی مێ
نزیكه‌ی 5% زیاتره له ڕەگهزی نێر
سه‌نجه‌قی سلێمانی
موسڵمان
40267
1312
كاسۆلیك
54
جووله‌كه
433
كۆی گشتی
40754
خه‌مڵاندنی ئه‌وانه‌ی كه تۆمار نه‌كراون
14770 موسڵمان
كۆتا وه‌شانی ساڵنامه‌ی ویلایه‌تی موسڵ(1330ك/1912ز) خشته‌یه‌كی وردتری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی (سه‌نجه‌قی سلێمانی) خستوه‌ته به‌رده‌ست به‌م شێوه‌یه[61]:
شوێن
نه‌ته‌وه
ڕە‌گه‌ز
كۆی گشتی
نێر
مێ
قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی
موسڵمان
14483
609
15762
كلدانی
69
جووله‌كه
598
3
قه‌زای گوڵعه‌نبه‌ر
موسڵمان
7782
7911
جووله‌كه
129
قه‌زای شارباژێڕ
موسڵمان
6254
6254
قه‌زای مه‌عموره
موسڵمان
9060
9099
جووله‌كه
39
قه‌زای بازیان
موسڵمان
5905
5918
جووله‌كه
13
كۆی گشتی سه‌نجه‌قی سلێمانی
موسڵمان
44093
كلدانی
69
جووله‌كه
782
44944 كه‌س
جێگای سه‌رنجه، كه به‌پێی ئاماری سه‌ره‌وه كۆی گشتیی دانیشتوانی سه‌نجه‌قی سلێمانی ته‌نها (44944) كه‌سن. له‌كاتێكدا 35 ساڵ پێشووتر و له ئاماره‌كه‌ی ساڵی 1877ی ده‌وڵه‌تی عه‌لییه‌دا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به (124790) كه‌س دانراوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه له ئاماره‌كه‌ی موسڵدا له‌لایه‌ك ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی تۆمارنه‌كراوه‌كان هەژمارنه‌كراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌نها ڕەگهزی نێر هه‌ژماركراوه، له چه‌ندین شوێنی ساڵنامه‌كانیش باس له‌وه كراوه، كه ژماره‌ی مێینه زیاتره له نێرینه[62].
له‌ڕووی پێكهاته‌ی عه‌شائیریشه‌وه، هه‌ر سێ عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی (جاف، ئێڵ غه‌واره و هه‌مه‌وه‌ند) ڕێژە‌یه‌كی گرنگی دانیشتوانی سه‌نجه‌قه‌كه‌یان پێكهێناوه. هه‌رچه‌نده له ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵدا ئاماری ورد ده‌رباره‌ی عه‌شیره‌تی (جاف) تۆماركراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان له سنووری قه‌زای گوڵعه‌نبه‌ر(هه‌ڵه‌بجه)دا ژیاون و بۆ درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه لێره‌دا باسیانناكه‌ین[63]. هه‌رچی عه‌شیره‌تی (ئێڵ غه‌واره)یه له سنووری قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانیدا ژیاون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تیان له پله‌ی ناحیه هه‌بووه. گرنگترین تیره‌كانیشی بریتین له‌مانه:
1- تیره‌ی ئیسماعیل عوزێری: ژماره‌یان ده‌گاته 300 ماڵ، هاوینان له كوێستان و زستانانیش له قه‌زای بازیان ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
2- تیره‌ی كاوانی: ژماره‌یان ده‌گاته 100 ماڵ، به‌رده‌وام له ناوچه چۆڵه‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی دێن و ده‌چن.
3- تیره‌ی كافرۆشی: ژماره‌یان ده‌گاته 50-60 ماڵ، هاوینان ده‌چنه كوێستان، پێشتر له وه‌رزی زستاندا له كه‌نار ڕووباری تانجه‌ڕۆ، به دووریی نیو كاتژمێر له سلێمانی، ڕە‌شماڵیان هه‌ڵده‌دا، به‌ڵام ئێستا بۆ له‌وه‌ڕگا ده‌چنه قه‌زای كۆیسه‌نجه‌ق.
4- تیره‌ی شینكی: ژماره‌یان 45 ماڵ ده‌بێت. به‌رده‌وام له قه‌زای بازیاندا دێن و ده‌چن.
5- تیره‌ی كرمزه‌یی: نزیكه‌ی 50 ماڵ ده‌بن. به‌رده‌وام له‌نێوان ده‌وروبه‌ری سلێمانی و ده‌شتی بازیاندا دێن و ده‌چن.
6- تیره‌ی مه‌نده‌میركه: ژماره‌یان 100 ماڵ ده‌بێت. له‌نێوان ناحیه‌ی سوورداش و ده‌وروبه‌ری سلێمانی دێن و ده‌چن.
7- تیره‌ی چنگه‌نی و ئاغاسووری: چنگه‌نی 100 ماڵ و ئاغاسووری 70 ماڵ ده‌بن. ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به (عه‌بدوڵڵا به‌گ)ی سه‌رۆكی جافن، له وه‌رزی به‌هار و هاوین له‌گه‌ڵ هۆزگه‌لی جاف ده‌گه‌ڕێن، وه‌رزی زستانیش له كه‌نار ڕووباری تانجه‌ڕۆی نزیك سلێمانی نیشته‌جێده‌بن.
8- تیره‌ی سۆفیوه‌ند: ژماره‌یان 30 – 40 ماڵ ده‌بێت، زستانان له كه‌نار ڕووباری تانجه‌ڕۆ و هاوینان ده‌چنه كوێستان.
له‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ژماره‌ی هۆزه‌كه نزیكەی 850 ماڵه. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه هه‌ر ماڵێك له (5) كه‌س پێكهاتبێت، ئه‌وا ( ٥ˣ 850) كه‌واته ژماره‌ی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه به خه‌مڵێنراویی 4250 كه‌سه.
عه‌شیره‌تی ئێڵ غه‌واره وه‌كو جاف ڕە‌شماڵ_نشینن، چوار وه‌رزی ساڵ شوێنی خۆیان ده‌گۆڕن. له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شافعین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه هێشتا زانست له‌نێو عه‌شیره‌ته‌كه‌دا بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، له‌چاو عه‌شیره‌ته‌كانی تر زیاتر ده‌شته‌كین، پیشه‌گه‌ری و بازرگانی و كشتوكاڵ ناكه‌ن و بژێوی ژیانیان په‌یوه‌سته به ئاژە‌ڵدارییه‌وه. له‌ڕووی خۆراك و جلوبه‌رگیشه‌وه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی جاف‌دا نییه[64].
هه‌رچی عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌نده، ئه‌ویش یه‌كێكه له عه‌شیره‌ته‌كانی سلێمانی و پێش 120-130 ساڵ له ئێرانه‌وه كۆچیانكردووه بۆ قه‌زای بازیان. ئه‌مانه هۆزێكی بزێون ڕە‌فتاری ناهه‌مواریان له هه‌موو لایه‌كی ویلایه‌ته‌كه ده‌نگی داوه‌ته‌وه. جگه له‌وانه‌ی بۆ قه‌ڵاكان دوورخراونه‌ته‌وه، ئێستا 50-60 ماڵه هه‌مه‌وه‌ند له قه‌زای ناوبراو و سه‌نجه‌قی شاره‌زووردا ده‌ژین. ده‌وڵه‌ت خۆراك و بژێوییان بۆ دابینده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چن[65].
شوێنه‌وار و ئارامگه‌كان
له ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا مه‌زارگه‌كانی شێخ و زانا (شێخ كاكه ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی) و (شێخ مه‌عروف ئه‌فه‌ندی)ی باوكی و (پیر مه‌نسوڕ، سه‌ید جه‌عفه‌ر، شێخ عه‌بدولقادر و شێخ عهبدوڕەحمان) هه‌یه. جگه له مه‌زارگه‌ی شێخ كاكه ئه‌حمه‌د، ئه‌وانی تر هیچیان بونیادنه‌نراون[66]. له‌م مزگه‌وته‌دا جێ‌نشین (شێخ سه‌عید ئه‌فه‌ندی) كاروباری خوێندن و په‌رستش و ناندان به خه‌ڵكی ڕاده‌په‌ڕێنێت[67].
چالاكیی ئابووریی
زۆربه‌ی دانیشتوانی سلێمانی، به بازرگانی و پیشه‌گه‌ریی وه‌ك به‌رگدرووێتی، ئاسنگه‌ری، پینه‌دۆزی، دارتاشی خانوو، جۆڵایی، بیناسازی و كورتاندرووێتیه‌وه سه‌رقاڵن. هه‌ندێكیشیان خه‌ریكی كاری به‌قاڵی، گۆشتفرۆشی، حه‌ماڵی، كشتوكاڵ و جووتیارین[68]. شاره‌كه پیشه‌وه‌ری زۆری تێدایه، كه پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه و زیاده‌كه‌شی بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێرن. به‌تایبه‌تیش جاجم، ڕایه‌خ، به‌رماڵ و تاخمی ئه‌سپی به‌رهه‌مهێنراو له‌م شاره زۆر په‌سه‌ندن[69].
شاری سلێمانی یه‌كێكه له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی بازرگانیی ویلایه‌تی موسڵ له‌گه‌ڵ هه‌مه‌دان و كرمان له ئێران[70]. ته‌نانه‌ت بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ندێك ناوچه‌ی ئێران و به‌غداش، به‌و هۆیه‌وه چالاكیی بازرگانی و هاورده و هه‌نارده‌ی زۆره[71]. به‌هۆی نزیكیشی له ئێرانه‌وه، له بازاڕی كڕین و فرۆشتنیدا كه‌لوپه‌لی ئێرانی به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌رچاوده‌كه‌وێت[72].
ئه‌و به‌روبوومانه‌ی هاورده‌ی (شاری سلێمانی) ده‌كرێن بریتین له: مازوو، كه‌تیره، بنێشت، تووتن، خوری، گه‌نم، جۆ، برنج، هه‌رزن، كونجی، نۆك، نیسك، ترێ، هه‌رمێ، سێ‌و، كاڵه‌ك، شووتی و خه‌یار، كه له قه‌زا و ناوچه‌كانی سه‌ر به سه‌نجه‌قه‌كه هاورده‌ده‌كرێن. له به‌غدا و كه‌ركوك و موسڵه‌وه جلوبه‌رگ و له‌لای ئێرانیشه‌وه شاڵ و ڕایه‌خ و قوماش هاورده ده‌كرێن[73].
هه‌رچی هه‌نارده‌كانی (سه‌نجه‌قی سلێمانی)یه بریتین له: مازوو، كه‌تیره، بنێشت، تووتن، خوری، ڕە‌شه‌وڵاخ و مه‌ڕوماڵات. هه‌روه‌ها به‌رهه‌می وه‌ك جاجم و به‌رماڵ و لباد ده‌چنرێت و بۆ به‌غدا و كه‌ركوك و موسڵ هه‌نارده‌ده‌كرێت[74]. ده‌توانرێت بگوترێت گرنگترین به‌رهه‌می هه‌نارده‌كراو بریتیه له تووتن، كه به‌ڕێژە‌یه‌كی زۆر بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ك گه‌زۆی سروشتی له داربه‌ڕوو دروستده‌كرێـت و هه‌نارده‌ده‌كرێت[75].
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سروشتی ناوچه‌كه جۆگه و ڕووباری زۆری تێدایه، زه‌وییه‌كانی سه‌نجه‌قه‌كه بۆ ئاودێریی و پێگه‌یاندنی هه‌موو جۆره ڕووه‌كێك گونجاون. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك چاكسازی ئه‌نجامبدرێت ده‌توانرێت هه‌موو جۆره كشتوكاڵێكی تێدا بكرێت و له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵیش‌دا كشتوكاڵی وه‌زریی تێدا به به‌رهه‌مبهێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌روبومه‌كان ته‌نها پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه و جگه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كه‌س سوودیانلێوه‌رناگرێت. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، كه گرنگترینیان بریتییه له كشتوكاڵكردن به ئامێره كۆنه‌كان، نه‌بوونی ڕێگای پێویست [76] و نه‌بوونی هۆكاری گواستنه‌وه له ناوچه‌كه‌دا[77].
گرنگترین به‌روبومه‌كانی سه‌نجه‌قه‌كه بریتین له: برنج، گه‌نم، جۆ، تووتن، كونجی، سه‌وزه‌وات[78]، په‌موو، گه‌نمه‌شامی، نیسك و دانه‌وێڵه‌كانی تر. هه‌روه‌ها ترێ، سێ‌و، هه‌رمێ، قۆخ، هه‌نار، هه‌نجیر، قه‌یسی، هه‌ڵوژە، زه‌رده‌لو، توو، به‌هێ، گوێز، مازوو، كه‌تیره، چه‌سپ و گه‌زۆش هه‌ن[79].
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كان، یه‌كێك له گرنگترین به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی سه‌نجه‌قی سلێمانی بریتییه له تووتن. به‌رهه‌می تووتن ئه‌وه‌نده زۆر و به‌پیت بووه، كه توانیویه‌تی به ئاسانی مایه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی بهێنێته‌وه، بۆیه به ڕێژە‌یه‌كی زۆر بۆ به‌غدا هه‌نارده‌كراوه[80]. به‌پێی ساڵنامه‌ی (1325ك/1907)ی ویلایه‌تی موسڵ، داهاتی فه‌رمانگه‌ی جیاوكی سه‌نجه‌قه‌كه له به‌رهه‌می تووتن، ساڵانه ده‌گاته په‌نجا شه‌ست هه‌زار لیره[81]. له هه‌موو ناوچه‌كانیش زیاتر له ناحیه‌ی (قه‌ره‌داغ) چێنراوه، هه‌روه‌ك ساڵنامه‌ی (1312ك/1894ز)ی ویلایه‌تی موسڵ باس له‌وه ده‌كات، كه زۆرترین تووتن له‌و ناوچه‌یه ده‌چێنرێت و بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت، داهاتی ساڵانه‌ی فه‌رمانگه‌ی جیاوك ته‌نها له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ گه‌یشتووه‌ته 31 هه‌زار لیره[82]. واته زیاتر له نیوه‌ی داهاتی تووتنی هه‌موو سه‌نجه‌قه‌كه له‌و ناحیه‌یه به‌ده‌ستهاتووه.
هاوكات ئاژە‌ڵداریش یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی بژێویی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. خه‌ڵكی ئاسایی و عه‌شیره‌ته‌كان به سوودوه‌رگرتن له سروشتی ناوچه‌كه، به ئه‌ندازه‌یه‌كی باش مه‌ڕوماڵات و ئاژە‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن. ئاژە‌ڵداره‌كان سوود له خوری و مه‌ره‌زی ئه‌م ئاژە‌ڵانه وه‌رده‌گرن و ڕایه‌خی جۆراوجۆری لێ به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌هۆیه‌وه سه‌روه‌ته‌كه‌یان زیادده‌كه‌ن و ژیانێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن[83]. سه‌باره‌ت به كانزا ئاماژە‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، كه به‌ڕێژە‌یه‌كی زۆر هه‌بووبێت، ته‌نها ئاماژە به‌وه دراوه، كه له ئه‌شكه‌وتێكی قووڵی ناحیه‌ی سه‌نگاودا كانزای گۆگرد هه‌یه[84].
داهات و خه‌رجییه‌كان
ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵ داتای گرنگیان ده‌رباره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی سه‌نجه‌قه‌كه خستوه‌ته‌ڕوو. تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت، كه به‌پێی داتاكانی ساڵنامه‌ی 1308 و 1310 تێكڕای داهاتی ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن قوڕش زیاتر بووه له خه‌رجییه‌كان. كه‌چی به‌پێی ساڵنامه‌ی 1312 تێكڕای خه‌رجیی سه‌نجه‌قه‌كه یه‌ك ملیۆن قوڕش زیاتر بووه له داهاته‌كانی. وه‌ك له‌م دوو خشته‌ی خواره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه[85]:
داهاته‌كانی سه‌نجه‌قی سلێمانی
جۆری داهاته‌كان
قوڕش
به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی ویلایه‌تی موسڵ
باجی عه‌قار و موڵكه‌كان
78,336
1308
80,477
1310
164,000
1312
باج
1,028,126
1312
باجی قازانج (تمتع)
955,997
1308
939,186
1310
به‌ده‌لی سه‌ربازی
25,022
1308
26,511
1310
27,500
1312
باجى مه‌ڕوماڵات
629,868
1308
757,871
1310
854,000
1312
به‌ده‌لی باجی ده‌یه‌ك به‌شێوه‌ی بڕاوه(مقطوع)
635,267
1308
654,061
1310
514,627
1312
داهاتی باجی ده‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردراو
77,567
1308
27,850
1310
خه‌رجی موڵه‌كه‌كان و تاپۆ
96,440
1308
177,200
1310
خه‌رجییه‌كانی دادگاكان
21,884
1308
15,025
1310
13,800
1312
باجی جۆراوجۆر
44,693
1308
52,250
1310
داهاتی جۆراوجۆر
2,772
1308
5,100
1310
4,000
1312
رسوماتی جۆراوجۆر
48,000
1312
كۆی گشتی
2,567,848
1308
2,725,531
1310
2,654,053
1312
خه‌رجییه‌كانی سه‌نجه‌قی سلێمانی
جۆری خه‌رجییه‌كان
قوڕش
به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی ویلایه‌تی موسڵ
شه‌رعی
52,946
1308
50,309
1310
52,309
1312
ناوه‌خۆ
333,627
1308
327,388
1310
348,204
1312
داد
193,820
1308
193,820
1310
195,820
1312
دارایی و مووچه‌ی خۆیه‌تی
258,022
1308
258,506
1310
282,347
1312
پشكی جۆراوجۆر
2,130
1308
زه‌بتیه و جه‌ندرمه و پۆلیس
840,844
1308
866,014
1310
861,806
1312
ته‌ندروستی
600
1308
600
1310
600
1312
مووچه‌ی خۆیه‌تی
58,905
1308
تۆپخانه
4,000
1312
خانه‌نشینی سه‌ربازیی
70,766
1312
نیزامی و یه‌ده‌گ
1,846,246
1312
كۆی گشتی
1,740,894
1308
1,706,637
1310
3,662,098
1312
قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن
له ساڵنامه‌كاندا هه‌ندێك زانیاریی ده‌رباره‌ی قوتابخانه، ناوی مامۆستا و ژماره‌ی قوتابیانی سلێمانی تۆماركراوه، به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی ڕوشدیه، كه له‌و شاره‌دا هه‌ردوو جۆری (ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نی و ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی) هه‌بووه. ڕوشدیه سه‌ربازییه‌كه‌ی سلێمانی له‌دوای به‌غدا زۆرترین قوتابی هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
به وردبوونه‌وه له ساڵنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌لیه و مه‌عاریف، ده‌رده‌كه‌وێت، كه كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌فه‌ندی) به پله‌ی مامۆستای یه‌كه‌م ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نیی شاره‌كه، به‌و پێیه‌ی، كه له نێوان ساڵانی 1873 تا 1900 له‌و پله‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه. تا له ساڵی 1901 بووه‌ته مامۆستای یه‌كه‌می خانه‌ی مامۆستایان(دار المعلمین) له موسڵ. له ساڵانی 1910 و 1911 پۆستێكی دیكه به‌رچاوده‌كه‌وێت له‌ژێر ناونیشانی (چاودێریی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان)، چاودێره‌كه‌ش (ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی) بووه. ژماره‌ی قوتابیانیش ساڵانه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌م خشته‌ی خواره‌وه‌دا ژماره‌ی قوتابیانی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نی ڕوونكراوه‌ته‌وه[86]:
1873 (82)
1874 (58)
1875 (60)
1876 (60)
1877 (72)
1882 (35)
1883 (38)
1884 (49)
1885 (49)
1886 (68)
1887 (67)
1888 (82)
له ساڵنامه‌ی (1292ك/1875ز)ی ویلایه‌تی به‌غدا ئه‌و زانیارییانه ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سلێمانی هاتووه[87]:
مامۆستای یه‌كه‌م
فه‌تتاح ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م
به‌سیم ئه‌فه‌ندی
مامۆستای نووسین
محه‌ممه‌د شوكری ئه‌فه‌ندی
ده‌رگاوان
مه‌عروف ئاغا
ژماره‌ی قوتابیان
77
هه‌رچی ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موسڵه. زانیاریی وردتریان ده‌رباره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانبه‌ره‌كانی تۆماركردووه، وه‌ك له‌م خشته‌ی خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه:
فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌ی ڕوشدیه به‌گوێره‌ی هه‌ردوو ساڵنامه‌ی 1308ك/1891ز ، 1310ك/1892ز [88]
مامۆستای یه‌كه‌م
حاجی عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م
عه‌بدوڵڵا عیرفان ئه‌فه‌ندی
مامۆستای خۆشنووسی
حه‌سه‌ن ڕە‌فعه‌ت ئه‌فه‌ندی
ژماره‌ی قوتابیان
103
ده‌رگاوان (ته‌نها له ساڵنامه‌ی 1310 تۆماركراوه)
مه‌عروف ئاغا
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی 1312ك/1894ز [89]
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نی
مامۆستای یه‌كه‌م
حاجی عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م
عه‌بدوڵڵا عیرفان ئه‌فه‌ندی
مامۆستای ڕوقعه
عه‌بدوڵڵا عیرفان ئه‌فه‌ندی
ده‌رگاوان
مه‌عروف ئاغا
ژماره‌ی قوتابیان
109
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازیی
به‌ڕێوه‌به‌ر
سه‌عید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای عه‌ره‌بی
محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی
مامۆستای فارسی
محه‌ممه‌د فه‌یزی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای قه‌واعید و زانستی بنچینه‌كانی ئیسلام
عه‌زیز ئه‌فه‌ندی
مامۆستای بیركاریی
یوزباشی ئیسماعیل ئه‌فه‌ندی
مامۆستای وێنه
یوزباشی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زمان
یوزباشی حه‌قی ئه‌فه‌ندی
ئه‌فسه‌ری ناوه‌خۆ
یوزباشی مسته‌فا ئه‌فه‌ندی، مولازمی یه‌كه‌م كرامی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای ڕێنووس
عیززه‌ت ئه‌فه‌ندی
ژماره‌ی قوتابیان
132
فه‌رمانگه‌ی مه‌عاریف به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی 1330ك/1912ز [90]
ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریف
سه‌رۆك
موته‌سه‌ڕیف
پشكنه‌ر
ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی
وه‌كیلی خه‌ڵك
حاجی سه‌عید ئاغا
ئه‌ندامان
عه‌بدولغه‌نی به‌گ، سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی، سه‌ید عاكیف ئه‌فه‌ندی
قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی مه‌ده‌نی
به‌ڕێوه‌به‌ر
محه‌ممه‌د فایه‌ق ئه‌فه‌ندی
نووسه‌ر
محه‌ممه‌د تاهێر ئه‌فه‌ندی
وه‌كیلی مامۆستای زانسته ئاینیه‌كان و عه‌ره‌بی
فه‌یزی ئه‌فه‌ندی
وه‌كیلی مامۆستای زمانی توركی
عه‌بدوڵڵا زێوه‌ر ئه‌فه‌ندی
وه‌كیلی مامۆستای بیركاری
ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زانسته سروشتیه‌كان
محه‌ممه‌د فایه‌ق ئه‌فه‌ندی
مامۆستای مێژوو و جوگرافیا
محه‌ممه‌د ڕە‌فعه‌ت ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زمانی فهڕەنسی
محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای وێنه
ناتق ئه‌فه‌ندی
مامۆستای جمناستیك
مسته‌فا ئه‌فه‌ندی
پاسه‌وان
مه‌لا حوسێن ئه‌فه‌ندی
خزمه‌تگوزار
2 كه‌س
ژماره‌ی قوتابیان
34
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازیی
به‌ڕێوه‌به‌ر
حوسێن ته‌حسین ئه‌فه‌ندی
ئه‌فسه‌ری ناوه‌خۆیی
یوسف زیا ئه‌فه‌ندی
مامۆستای عه‌ره‌بی
شێخ محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی، ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای فارسی
محه‌ممه‌د فه‌یزی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زمانی عوسمانیی
زێوه‌ر ئه‌فه‌ندی، عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی
مامۆستای خۆشنووسی
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌فه‌ندی
خزمه‌تگوزار
8 كه‌س
ژماره‌ی قوتابیان
138
یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
مامۆستای یه‌كه‌م
سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی
یارده‌ده‌ر
سه‌ید شاكر ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م
سه‌عید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای سێیه‌م
شێخ عهبدوڕەحمان ئه‌فه‌ندی
ژماره‌ی قوتابیان
45
دووه‌م قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
مامۆستای یه‌كه‌م
سه‌ید عاكف ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م
شێخ محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی
ده‌رگاوان
فه‌قێ ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی
ژماره‌ی قوتابیان
37
به‌هه‌مان شێوه ساڵنامه‌كانی مه‌عاریفیش باسیان له دامه‌زراوه‌ی خوێندنی سلێمانی كردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م ساڵنامانه جگه له ناوه‌نده فه‌رمیه‌كان، زانیاریی گرنگیان ده‌رباره‌ی قوتابخانه ئاینیه‌كان(حوجره‌كان) تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه:
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی مه‌عاریف 1316ك/1898ز [91]
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نیی
مامۆستای یه‌كه‌م
عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م و خۆشنووسی
عیرفان ئه‌فه‌ندی
خزمه‌تگوزار
1 كه‌س
ژماره‌ی قوتابیان
21
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازیی
به‌ڕێوه‌به‌ر
به‌تاڵ
ئه‌فسه‌ری ناوه‌خۆیی
عهبدوڕەحمان ئه‌فه‌ندی، ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زمانی فهڕەنسی
شه‌وقی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای جوگرافیا
به‌تاڵ
مامۆستای بیركاری
به‌تاڵ
مامۆستای وێنه
ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
مامۆستای عه‌ره‌بی
محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی
مامۆستای فارسی
محه‌ممه‌د فه‌یزی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای ڕێنووس
عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی
مامۆستای یاسا و بنچینه‌كانی ئیسلام
محه‌ممه‌د ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای خۆشنووسی
محه‌ممه‌د شوكری ئه‌فه‌ندی
مامۆستای ڕێنووس
عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی
ژماره‌ی قوتابیان
149
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كانی مه‌عاریف 1317ك/1899ز ، 1318ك/1900ز ، 1319ك/1901ز ، 1321ك/1903ز[92]
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نی
مامۆستای یه‌كه‌م
عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌فه‌ندی
مامۆستای دووه‌م و خۆشنووسی
عه‌بدوڵڵا عیرفان ئه‌فه‌ندی
خزمه‌تگوزار
1 كه‌س
ژماره‌ی قوتابیان
30
قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازیی
به‌ڕێوه‌به‌ر
عارف ئه‌فه‌ندی
ئه‌فسه‌ری ناوه‌خۆیی
نه‌قشی ئه‌فه‌ندی، مسته‌فا ئه‌فه‌ندی
مامۆستای وێنه
ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
مامۆستای زمانی فهڕەنسی
شه‌وقی ئه‌فه‌ندی
مامۆستای ڕێنووس
عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی
مامۆستای عه‌ره‌بی
سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی
مامۆستای فارسی
محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی
مامۆستای بنچینه‌كان
ڕە‌شید ئه‌فه‌ندی
مامۆستای خۆشنووسی
سه‌ید شوكری ئه‌فه‌ندی
خزمه‌تگوزار
5 كه‌س
ژماره‌ی قوتابیان
106
قوتابخانه ئاینیه‌كان(حوجره‌كان)ی سلێمانی
ناو
شوێن
مامۆستا
ژ. قوتابی
بنیاتنه‌ر
خانه‌قای مه‌ولایی
دێرگزین
مه‌لا مو‌سا ئه‌فه‌ندی
12
مه‌حمود پاشای بابان
باش چاوش
سه‌رچیمه‌ن
حاجی مه‌لا ڕە‌سول ئه‌فه‌ندی
16
عهبدوڕەحمان ئاغا
خانه‌قای مه‌لا عه‌لی
سه‌رچیمه‌ن
مه‌لا مه‌حمود كوڕی حاجی عه‌لی ئه‌فه‌ندی
4
مه‌لا عه‌لی نیزامی
شێخ عه‌بدولكه‌ریم
خوارتیكه
شێخ عه‌بدولكه‌ریم ئه‌فه‌ندی
7
شێخ عه‌بدولكه‌ریم
شێخ مه‌عروف قه‌ره‌داغی
شێخ عهبدوڕەحمان
شێخ ئه‌مین كوڕی شێخ مه‌عروف
10
خه‌ڵك
ته‌كیه
ته‌كیه
شێخ ئیسماعیل
3
حاجی به‌گ
شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌ربیلی
شێخ عه‌بدوڵڵا
مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌مین
12
شێخ عه‌بدوڵڵا كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د
مه‌لا عزموز
مه‌یدان
شێخ عهبدوڕەحمان عازه‌بانی
5
خه‌ڵك
حاجی مه‌حمورین
سه‌رشه‌قام
مه‌لا قادر كوڕی مه‌لا عوسمان
5
حاجی مه‌حمود ڕە‌شی
خانه‌قای مه‌لای عوسمان
خانه‌قا
مه‌لا ساڵح
14
مه‌لا عوسمان كوڕی حاجی ئیسماعیل
مه‌حمود سووره
سه‌رشه‌قام
مه‌لا حوسێن
8
مه‌لا مه‌حمود سووره
شێخ یوسف
سه‌رشه‌قام
شێخ ئه‌حمه‌د
11
مه‌لا عه‌لی
مه‌لا عه‌لی
سه‌رشه‌قام
مه‌لا غه‌فور كوڕی مه‌لا عه‌لی
6
حاجی مه‌حمود ڕە‌ش
زبێده‌خان
چوارباخ
مه‌لا عومه‌ر كوڕی مه‌لا محه‌ممه‌د
15
زبێده‌خان
حاجی عهبدوڕەحمان
مه‌یدان
حاجی ئه‌حمه‌د دهایزوبی
8
حاجی عهبدوڕەحمان به‌گ
مزگه‌وتی گه‌وره
كانی ئاسكان
مه‌لا ئه‌حمه‌د شنیكی
8
عهبدوڕەحمان پاشای بابان
بن ته‌بیق
بن ته‌بیق
عه‌بدوڵڵا عیرفان
7
مه‌لا عوسمان
شێخ قادر كولانی
قامیش
شێخ مسته‌فا كوڕی شێخ قادر
7
عه‌بدوڵڵا پاشای بابان
مه‌لا كودرون
كانی ئاسكان
مه‌لا كودرون
2
عه‌بدوڵڵا پاشای بابان
مزگه‌وتی شێخ سه‌لام
شێخ سه‌لام
شێخ عه‌زیز
5
شێخ عه‌بدولسه‌لام
حاجی ئاخان
گۆیژە
شێخ مه‌عروف
8
حاجی ئاخان
مه‌حمود ئاغا
سه‌را
مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌فه‌ندی
3
مه‌حمود ئاغا
مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌رمه‌نی
بن ته‌بیق
حاجی مه‌لا ساڵح
6
سلێمان پاشای بابان
نه‌قیب
نه‌قیب
سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی
4
سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی نه‌قیبی پێشوو
موفتی
سه‌ید حه‌سه‌ن
مه‌لا مسته‌فا
3
عهبدوڕەحمان پاشای بابان
شێخ عه‌بدولڕە‌حیم به‌رزنجی
شێخ محه‌ممه‌د
سه‌ید محه‌ممه‌د به‌رزنجی
8
سلێمان پاشای بابان
شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ
خانه‌قا
حاجی شێخ ئه‌مین ئه‌فه‌ندی
7
سلێمان پاشای بابان
هه‌مزه ئاغا
شێخ مه‌عروف
شێخ مه‌عروف
5
هه‌مزه ئاغا
شێخ ئه‌بوبه‌كر
سه‌رچیمه‌ن
بابا عه‌لی
4
شێخ عهبدوڕەحمان كوڕی شێخ ئه‌بوبه‌كر
مزگه‌وتی داراغا
سه‌رچیمه‌ن
حاجی ئه‌مین
3
محه‌ممه‌د ئه‌مین داراغا
خه‌یاتیه
محه‌ممه‌د ساڵح به‌گ
مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌ڕ
6
حاجی عه‌زیز خه‌یات
چاومار
شه‌قامی سه‌را
حاجی مه‌لا ئه‌مین ئه‌فه‌ندی
7
نه‌لا ئه‌حمه‌د موفتی چاومار
شێخ ئه‌حمه‌د ئاله‌كی
كوزه
مه‌لا مه‌حمود ئه‌سه‌م
3
عه‌زیز مه‌سروف
مه‌كته‌بی نا موسڵمانه‌كان (ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له ساڵنامه‌ی مه‌عاریفی 1321 باسكراوه، بڕوانه: ل 684)
ناو
ئاست
كوڕ
كچ
ساڵی دامه‌زران
مه‌كته‌بی كلدانی
سه‌ره‌تایی
30
0
نادیار
مه‌كته‌بی جووله‌كه
سه‌ره‌تایی
25
0
1235ك/1820ز
[1] (موصل ولایتی سالنامه‌سی 1330، ل 284)
[2] (موصل 1312، ل 323 ؛ موصل 1325، ل 227).
[3] (موصل 1330، ل 285)
[4] (موصل 1325، ل 227)
[5] (موصل 1330، ل 299)
[6] (هه‌ردوو ساڵنامه‌ی 1308 و 1310ی موسڵ ئه‌م پله‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌ردوو ساڵنامه‌ی 1312 و 1325ی موسڵ ده‌ڵێن ده‌كه‌وێته پله‌ی 35.5 پانی. بڕوانه: موصل 1312، ل 325 ؛ موصل 1325، ل 227)
[7] (موصل 1308، ل 149 ؛ موصل 1310، ل 223 ؛ موصل 1312، ل 325)
[8] (موصل 1330، ل 298)
[9] (موصل 1310، ل 243)
[10] (موصل 1330، ل 298)
[11] (موصل 1330، ل 301)
[12] (موصل 1325، ل 227)
[13] (موصل 1312، ل 323)
[14] (موصل 1330، ل 284)
[15] (موصل 1325، ل 227)
[16] (موصل 1325، ل 227)
[17] (موصل 1330، ل 75-76)
[18] (موصل 1312، ل 327)
[19] (موصل 1312، ل 323-324)
[20] (موصل 1312، ل 324)
[21] (موصل 1312، ل 324)
[22] (موصل 1330، ل 75)
[23] (موصل 1330، ل 75)
[24] (موصل 1330، ل 75)
[25] (موصل 1312، ل 324)
[26] (موصل 1330، ل 75)
[27] (سالنامه‌ء دولت علیهء عثمانیه 1264، ل 121-122.)
[28] (دولت علیه 1266، ل 87-88)
[29] (بڕوانه: دولت علیه 1272، ل 105 ؛ دولت علیه 1273، ل 111 ؛ دولت علیه 1274، ل 129 ؛ دولت علیه 1276، ل 149 ؛ دولت علیه 1277، ل 154 ؛ دولت علیه 1278، ل 155 ؛ دولت علیه 1279، ل 162 ؛ دولت علیه 1280، ل 186 ؛ دولت علیه 1281، ل 190 ؛ دولت علیه 1282، ل 178)
[30] (بڕوانه: دولت علیه 1283، ل 173 ؛ دولت علیه 1284، ل 184 ؛ دولت علیه 1285، ل 190)
[31] (دولت علیه 1286، ل 203 ؛ دولت علیه 1287، ل 223 ؛ دولت علیه 1288، ل 252 ؛ دولت علیه 1289، ل 255 ؛ دولت علیه 1290، ل 254)
[32] (دولت علیه 1291، ل 254 ؛ دولت علیه 1292، ل 253.)
[33] (دولت علیه 1293، ل 252 ؛ دولت علیه 1294، ل 502)
[34] (دولت علیه 1295، ل 408 ؛ دولت علیه 1296، ل 186)
[35] (دولت علیه 1297، ل 259)
[36] (دولت علیه 1298، ل 87 ؛ دولت علیه 1299، ل 78 ؛ دولت علیه 1301، ل 56 ؛ دولت علیه 1302، ل 74-75 ؛ دولت علیه 1303، ل 67 ؛ دولت علیه 1304، ل 69 ؛ دولت علیه 1305، ل 65)
[37] (دولت علیه 1306، ل 458-460 ؛ دولت علیه 1307، ل 478-479 ؛ دولت علیه 1308، ل 468-470 ؛ دولت علیه 1309، ل 494-496 ؛ دولت علیه 1310، ل 504-506 ؛ دولت علیه 1311، ل 534-536 ؛ دولت علیه 1312، ل 550-552 ؛ دولت علیه 1313، ل 582-584 ؛ دولت علیه 1314، ل 594-596)
[38] (دولت علیه 1315، ل 414-415 ؛ دولت علیه 1316، ل 428-429 ؛ دولت علیه 1317، ل 414-415 ؛ دولت علیه 1318، ل 460-461 ؛ دولت علیه 1319، ل 508-509 ؛ دولت علیه 1320، ل 531-532 ؛ دولت علیه 1321، ل 581-582 ؛ دولت علیه 1322، ل 593-594 ؛ دولت علیه 1323، ل 661-662 ؛ دولت علیه 1324، ل 725-726 ؛ دولت علیه 1325، ل 721-722 ؛ دولت علیه 1326، ل 729-730 ؛ دولت علیه 1326 مالیه، ل 755-756)
[39] (دولت علیه 1333-1334 مالیه، ل 702-703)
[40] (ل 285)
[41] (بڕوانه: موصل 1330، ل 305/310/315/321/328)
[42] (موصل 1312، ل 327 ؛ موصل 1325، ل 228 ؛ موصل 1330، ل 303-304)
[43] (موصل 1312، ل 327)
[44] (موصل 1330، ل 301)
[45] (موصل 1330، ل 303)
[46] (موصل 1325، ل 228)
[47] (موصل 1312، ل 328)
[48] (موصل 1312، ل 328-329 ؛ موصل 1325، ل 228)
[49] (موصل 1330، ل 302/304)
[50] (موصل 1330، ل 298)
[51] (بۆ بینینی داتاكان بڕوانه: موصل 1308، ل 149 ؛ موصل 1310، ل223 ؛ موصل 1312، ل 325 ؛ موصل 1325، ل 227 ؛ موصل 1330، ل 300)
[52] (موصل 1330، ل 285)
[53] (بڕوانه: كامه‌ران عبدالرزاق برایم و عادل صدیق عه‌لی، قه‌زای گوڵعه‌نبه‌ر(هه‌ڵه‌بجه) له ساڵنامه‌كانی عوسمانییدا، گۆڤاری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ب7، ژ4، كانوونی یه‌كه‌م 2022، ل129)
[54] (موصل 1330، ل 285)
[55] (موصل 1330، ل 299)
[56] (موصل 1330، ل 285)
[57] (موصل 1330، ل 299)
[58] (دولت علیه 1294، ل 501)
[59] (دولت علیه 1295، ل 409)
[60] (بڕوانه: موصل 1308، ل 149 ؛ موصل 1310، ل223 ؛ موصل 1312، ل 325/335 ؛ موصل 1325، ل 227-228)
[61] (بڕوانه: موصل 1330، ل 332-333)
[62] (بڕوانه: موصل 1325، ل 228)
[63] (له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووترماندا ئه‌م بابه‌ته به وردی خراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. بڕوانه: كامه‌ران و عادل، ل 125-144)
[64] (موصل 1310، ل228-230)
[65] (موصل 1310، ل230)
[66] (موصل 1308، ل 150 ؛ موصل 1312، ل 326)
[67] (موصل 1310، ل 224)
[68] (موصل 1308، ل 149 ؛ موصل 1310، ل 224 ؛ موصل 1312، ل 326)
[69] (موصل 1330، ل 298)
[70] (موصل 1310، ل242 ؛ موصل 1325، ل 131)
[71] (موصل 1330، ل 298)
[72] (موصل 1325، ل 228)
[73] (موصل 1308، ل 149 ؛ موصل 1310، ل224 ؛ موصل 1312، ل 326)
[74] (موصل 1308، ل 149-150 ؛ موصل 1310، ل224 ؛ موصل 1312، ل 326)
[75] (موصل 1330، ل 285)
[76] (موصل 1312، ل 324-325)
[77] (موصل 1325، ل 227)
[78] (موصل 1312، ل 325)
[79] (موصل 1330، ل 302-303)
[80] (موصل 1325، ل 227)
[81] (موصل 1325، ل 105)
[82] (موصل 1312، ل 327)
[83] (موصل 1325، ل 227)
[84] (دولت علیه 1295، ل 409)
[85] (بڕوانه: موصل 1308، ل 106-107 ؛ موصل 1310، ل 154-155 ؛ موصل 1312، ل 295-296)
[86] (بڕوانه: دولت علیه 1290، ل 214 ؛ دولت علیه 1291، ل 220 ؛ دولت علیه 1292، ل 159 ؛ دولت علیه 1293، ل 162 ؛ دولت علیه 1294، ل 540 ؛ دولت علیه 1298، ل 293 ؛ دولت علیه 1299، ل 276 ؛ دولت علیه 1300، ل 212 ؛ دولت علیه 1301، ل 393 ؛ دولت علیه 1302، ل 415 ؛ دولت علیه 1303، ل 337 ؛ دولت علیه 1304، ل 324 ؛ دولت علیه 1305، ل 250 ؛ دولت علیه 1326 مالیه، ل 755 ؛ دولت علیه 1327 مالیه، ل 794 ؛ سالنامه‌ء نظارت معارف عمومیه 1318، ل 1575 ؛ معارف عمومیه 1319، ل 907)
[87] (بغداد ولایتی سالنامه‌سی 1292، ل 99)
[88] (بڕوانه: موصل 1308، ل 146 ؛ موصل 1310، ل 214)
[89] (موصل 1312، ل 181)
[90] (موصل 1330، ل 293-294)
[91] (معارف عمومیه 1316، ل 1201-1202)
[92] (بڕوانه: معارف عمومیه 1317، ل 1403-1405، 1408-1411 ؛ معارف عمومیه 1318، ل 1575-1577، 1580-1583 ؛ معارف عمومیه 1319، ل 908-909، 912-915 ؛ معارف عمومیه 1319، ل 678-679، 681-682. (تێبینی: ساڵنامه‌ی 1319 و 1321 باسی قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی مه‌ده‌نییان تیدانییه و چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی بچوكیش هه‌یه له ناوی چه‌ند مامۆستایه‌ك و ژماره‌ی قوتابیان، له‌به‌ر زیاتر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه نه‌ماننوسیوه.)