له گۆشه‌یه‌كه‌وه، به‌چۆكدا هاتن وشكسته‌كانى دونیاى ئێمه، دونیاى حوكمڕانى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئایینى، و فه‌رهه‌نگیمان، په‌یوه‌سته به به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ى پانتایی ئه‌قڵكارى و فراوانبوونى دووانه‌ى فریودان و توندوتیژى، ئه‌مه‌ش له روانگه‌ى داننان به‌و په‌یوه‌ندییه جێكۆڕكێكارانه‌وه كه له نێوان ئه‌قڵكارى و دووانه‌كه‌ى تر؛ فریودان، و توندتیژى دا هه‌یه.
1- بۆ ئه‌وه‌ى بیروبۆچوونێك له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا ببه‌یته پێشه‌وه‌و قه‌ناعه‌تى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت، سێ رێگه‌ت هه‌یه، یه‌ك رێگه به‌رامبه‌ر به دوو؛ یان به ئه‌قڵكارى و له رێگه‌ى به‌ڵگه‌ى ئه‌قڵییه‌وه قه‌ناعه‌ت بۆ بیروبۆچوونه‌كه‌ت دروست ده‌كه‌یت، یان دوو رێگه‌ى ترت له پێشه: فریودانى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به هه‌ر شێوازێكى فریودان، یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو له‌رێگه‌ى توندوتیژییه‌وه.
2- مه‌به‌ست له ئه‌قڵكارى به ساده‌یی، وه‌رگرتنى زانینه له رێگه‌ى به‌ڵگه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌قڵكارى شتێكى سه‌یرو ئاڵۆز نیه؛ به‌ڵكو بریتییه له به‌ڵگه‌سازى. به‌ڵگه‌سازى بۆ بۆچوونه‌كانمان، تا بتوانین بیسه‌لمێنین هاوڕێك و ته‌بایه له‌گه‌ڵ واقیعدا و پێچه‌وانه نیه. چونكه كێشه‌ى خورافه و وه‌هم ئه‌وه‌یه كه پێچه‌وانه‌ى واقیعن.
3- به پێى پۆلێنكردنى كلاسیك، دوو جۆر ئه‌قڵكارى هه‌یه: تیۆرى و كرده‌یی، ئه‌قڵكاریى تیۆریی ده‌رگیره له‌گه‌ڵ پرسیارى بوون و نه‌بوون، وه‌سفى واقع وه‌ك خۆى، و گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت، لێه‌ره‌دا هه‌م فه‌لسه‌فه و هه‌م به‌شێك له زانسته ئه‌زموونیه‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه، له هه‌موو ئه‌م كایه جیاوازانه‌دا، به‌رمه‌بناى به‌ڵگه، وێناى جیهان و بوون ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه. چى هه‌یه و چى نیه. چى راسته و چى ناراسته، ئه‌م جۆره له ئه‌قڵكارى كه‌ناڵى دروستبوونى جیهانبینیه. لێره‌دا لۆجیك و ئیستیقرا دوو شارێگه‌ى به‌ڵگه‌كارین.
هه‌رچى ئه‌قڵكارى كرده‌ییه؛ ئه‌و ده‌رگیره له‌گه‌ڵ پرسیارى چاكه‌و خراپه، و ئاڕاسته‌گرتن له ژیاندا. لێره‌دا ئه‌خلاق به‌رمه‌بناى به‌ڵگه، پێمانده‌ڵى چاكه و خراپه كامه‌یه و چۆن ده‌توانرێ به‌رگریى له چاكى و دروستیى ره‌فتارێك بكرێت، تا مرۆڤ پێوه‌ى پابه‌ند بێت و چۆن خراپى و نادروستیی ره‌فتارێك ده‌سه‌لمێندرێت، تا مرۆڤ خۆى لێ ببوێرێت. لێره‌دا به‌ڵگه ئه‌خلاقییه‌كان بناغه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م بواره پێكده‌هێنن.
4- مرۆڤ سروشتى وایه هه‌م له ئاستى جیهانبینى و هه‌م له ئاستى كرداردا، به‌ته‌واوى پابه‌ندى هه‌قیقه‌ت و چاكه نابێت، لێره‌وه گفتۆگۆیه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌دات ده‌رباره‌ى هێزه جوڵێنه‌ره‌كانى مرۆڤ، ئایا مرۆڤ شوێنپێ ى ئه‌قڵ هه‌ڵده‌گرێت یان زیاتر دواى هه‌سته‌كانى ده‌كه‌وێت؟ ئه‌و پانتاییه‌ى ئه‌قڵكارى له مرۆڤدا داگیرى ده‌كات چه‌نده؟ ئایا ئه‌قڵ خۆى سنوردار نیه؟ كۆمه‌ڵێك بۆچوونى زۆر له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌دا هه‌یه.
5- سنورداربوونى ئه‌قڵ ماناى عه‌یبداربوونى نیه، ئه‌وه هه‌ر ئه‌قڵه سنوردارى خۆى كه‌شف ده‌كات، به‌هێزى هه‌سته‌كانیش له مرۆڤدا ناكاته ئه‌وه‌ى مرۆڤ وه‌ك دیلى هه‌ست و غه‌ریزه‌كانى وێنا بكرێت، له‌وه‌شدا مرۆڤ غه‌ریزه سه‌نته‌ره یان ئه‌قڵ سه‌نته‌ر، دوو بۆچوونى سه‌ره‌كیی به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستن، به‌ڵام له‌وێناكردنى مرۆڤدا وه‌ك ئه‌قڵ سه‌نته‌ر؛ ئازادى، دادپه‌روه‌رى، له ژیانى مرۆڤدا پڕ ره‌نگتر ده‌بێت، به‌ڵام له وێناكردنى مرۆڤدا وه‌ك غه‌ریزه سه‌نته‌ر؛ به كۆیله‌كردن وسه‌پاندن و نادادى ده‌بێته دۆخى سه‌ره‌كى.
6- گه‌شانه‌وه‌ى ئه‌قڵكارى له كۆمه‌ڵگه‌دا هیچ سوودێكى نه‌بێت، فریودان و توند‌و تیژى كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كیش له ئه‌قڵكاریدا بره‌ودانه به فریودان و توندوتیژى، فریودانى گشت و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ده‌سته‌بژێرى بیركه‌ره‌وه.
7- كێن ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌قڵكارین؟ ئه‌وانه‌ى به‌دواى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن و فریودان و توندوتیژى به خێراترین وگونجاوترین رێگا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى ده‌زانن، چونكه خۆیان هه‌ژارى ئه‌قڵین... ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى ئایدۆلۆژیا یان ئاراسته‌یه‌كى فكرى یان ئاینیین و له بیركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵانیدا گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت... ئه‌وانه‌ى به‌دواى پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ن، پێگه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر خورافه و فریودان هه‌ڵچنراوه‌و شایسته‌ى به‌رگری لێكردنى ئه‌قڵانى نیه... زۆرى تریش...
8- له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیدا چه‌ند جۆرێك له گوتار، دژى ئه‌قڵكارین و خزمه‌ت به فریودان و توندوتیژى ده‌كه‌ن: ئه‌و گوتاره‌ى به بێ پاساو سوكایه‌تى به ئاین و ئاینداران ده‌كات (هه‌موو ئایینه‌كان)، ئه‌وه‌ى له نێو ئاینێكى دیاریكراودا، سوكایه‌تى به ئاینداره‌كانى تر‌ى هه‌مان ئایینى خۆى ده‌كات چونكه هاوڕاى ئه‌و نین... ئه‌وه‌ى به ئاشكرا و به ناوى ئایینه‌وه دژایه‌تى ئه‌قڵ ده‌كات... ئه‌وه‌ى به‌بێ روونكردنه‌وه‌ى پێویست و شایسته، به سوك ته‌ماشاى ئه‌زموونه گه‌وره‌كانى مرۆڤایه‌تى ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، وه‌ك: ئایین به گشتى، عیرفان، فه‌لسه‌فه، هونه‌ر، مافى مرۆڤ، دیموكراسى، زانست و ... ئه‌وه‌ى خاوه‌نى پرۆژه‌یه‌كى فكرى، سیاسی، یان ئایینی یه و له سه‌رمایه‌گوزارى مرۆیی‌دا بۆ خه‌ڵك كۆكردنه‌وه، زۆر پێویستى به ئه‌قڵكارى نیه، چونكه دژ دێته‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌یدا... ئه‌وه‌ى له ژێر ناونیشانى جیاوازدا به‌دواى تێركردنى غه‌ریزه‌كانیه‌وه‌یه‌تى و ڕووناكى ئه‌قڵ كاره‌كه‌ى تێكده‌دات...
9- له كاتى قه‌یرانه‌كاندا ئه‌م دژایه‌تییه به‌رجه‌سته تر ده‌بینین؛ مافى مرۆڤ یه‌كێكه لە شته هه‌ره گرنگه‌كانى مرۆڤایه‌تى، ئه‌قڵكارى ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌ر له خۆوه وبێ پاساو تێى هه‌ڵنه‌درێت: له كاتى كێشه‌ى ئه‌مدواییه‌ى هاوڕه‌گه‌زبازى، له ته‌نیشت ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه، گورزێكیش له مافى مرۆڤ ده‌درا، له جه‌نگى ئه‌مدواییه‌ى فه‌له‌ستینییه‌كان له‌گه‌ڵ داگیركاران، زۆرترین دژایه‌تى بۆ دیموكراسى و مافى مرۆڤ ده‌ربڕدراوه... له موناقه‌شه‌ى ئیلحاددا له چه‌ند ئاستى جیاوازدا سوكایه‌تى به فه‌لسه‌فه كراوه،... له بابه‌تى مافى ژن و عورفه كرمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، تیرى هه‌ڵه‌ى زۆریش به ئیسلام و ئایینه‌وه نراوه... له كاتى ده‌ركه‌وتنى فێڵباز و هه‌لپه‌رستى به‌ناو ته‌سه‌ووفه‌ویشه‌وه، په‌لامارى ناڕه‌واى عیرفان یش دراوه...
10- هه‌موو ئه‌م تیر وه‌شاندن و سوكایه‌تییانه، كاتێ جێى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، كه له برى مه‌عریفه و هه‌قیقه‌تویستى، ئیراده و خۆویستى له كاردا بێت، ئه‌گه‌ر نا، به‌ده‌ر له سوكایه‌تى، هه‌ركام له‌و بوارانه‌ى ئاماژه‌یان پێكرا، قابیلى ره‌خنه‌و ره‌خنه‌ى توندیشن.. هه‌ر بۆیه ئه‌وكاته‌ى له برى مه‌عریفه ئیراده كارده‌كات، ئیدى له رووى ژیانى گشتى و حوكمڕانیشه‌وه، ده‌بێ چاوه‌رێی فۆڕمى جیاوازى فاشیزم و نازیزم و داعشیزم بین.