فیكره‌ى قبوڵكردنى حوكمى ده‌سه‌ڵاتدار و ملكه‌چبوون بۆى ئه‌گه‌ر سته‌مكاریش بێ، لانیكه‌م شەش لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ:
1. ئه‌م فیكره‌یه داننانه به نایه‌كسانیی نێوان مرۆڤه‌كان، هه‌ندێك سه‌رده‌ست ئه‌ویتر ژێر ده‌ست، به‌خشینى ئیمتیاز ومافى هه‌ڵسوڕاندنى ژیانى زۆرینه له لایه‌ن كه‌سێك یان كه‌مینه‌یه‌كه‌وه... وه‌ڵامگۆ نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتدار به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى... به جۆرێك كه‌سى ده‌سه‌ڵاتدار چۆنى بوێ بتوانێ وا بكات، به‌ڵام زۆرینه ئه‌م مافه‌ى نه‌بێ.. (هه‌رچه‌ند ئه‌م بواره له مێژووى موسڵماناندا وه‌ك پێویست گه‌شه‌ى نه‌كردووه و جیاوازییه‌كى زۆر له‌مبواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م نا یه‌كسانییه له ئیسلامدا هیچ پشتیوانییه‌كى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى نیه و بوهتانێكه به ناوى خوداوه.كلكم راع و كلكم مسؤول عن رعیته.)
2. ئه‌م فیكره‌یه له ناواخندا داننانه به خاوه‌ندارێتى به‌شێك له مرۆڤه‌كان بۆ سه‌رزه‌وى و مرۆڤه‌كانى تر، ئه‌ویش به‌و مانایه‌ى كه‌مینه‌یه‌ك خاوه‌ندارێتى له كه‌سانیتر یان سه‌رزه‌وى ده‌كه‌ن... ئه‌م به خاوه‌نكردنه‌ش هیچ پشتیوانیه‌كى له ئیسلامدا نیه، خودا خاوه‌نى هه‌موو شتێكه، پێگه‌ى مرۆڤ له باشترین حاڵه‌تدا جێنشینی و سپارده‌پارێزییه. (إنی جاعل فی الأرض خلیفة) هه‌روه‌ها (إنّ الله یأمركم أن تؤدوا الأمانات إلى اهلها...)
3. كه خودا خاوه‌نى هه‌موو بوونه، (ألست بربَكم قالوا بلى شهدنا...) هه‌روه‌ها په‌یمانى ئه‌مانه‌تپارێزى (إنا عرضنا الأمانة على السموات والأرض والجبال...) هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه دوپاتكه‌ره‌وانه‌ى كه خودا له پێغه‌مبه‌رانى وه‌رگرتووه و به هه‌موویان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن مرۆڤ له جیهانێكى پڕ له په‌یماندا ده‌ژى.
4. ئه‌م فیكره‌یه له ئه‌نجامدا ده‌گات به پیرۆزكردنى سته‌مكاران، رێخۆشكردن بۆ هه‌ر كارێك حه‌زى پێبكه‌ن، وێناكردنى جیهانێك كه هیچ پابه‌ندییه‌كى تێدا نیه، ئه‌و جیهانه‌ى كه بۆ ئه‌وه ناشێ مرۆڤ تیایدا بژى، ئه‌م فیكره‌یه یان موشریكێكى مه‌ككه‌یی وه‌ك سه‌رۆكى به‌نى به‌كر ئاڵا هه‌ڵگرییه‌تى؛ كاتێ شه‌رى به خوزاعه فرۆشت و هاوه‌ڵه‌كانى پێیان وت : ئاگادار به وا ئێمه چووینه نێو حه‌ره‌مى ماڵى خواوه، ئه‌ویش وته مه‌ترسیداره‌كه‌ى گوت: ئه‌م ماڵه ئه‌مڕۆ خاوه‌نى نیه! یان مرۆڤێكى مۆدێرنى بڕاو له ڕوناكى ئاسمان و دابڕاو له حیكمه‌تى مرۆڤایه‌تى و لادراو له فیتره‌ت هاوارى بۆ ده‌كات... به‌ڵام هیچكات ناكرێ موسڵمان وه‌ك فیكره بانگه‌شه‌كارى سته‌مكارى بێ.
5. ئه‌م فیكره‌یه كه له‌نێو دینه‌وه ده‌كرێ و به‌رگى دینى به به‌ردا ده‌كرێ، به كه‌مترین لێوردبوونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ زۆر ساده و كاڵ وكرچه، تا ئه‌و راده‌یه‌ى بۆ كه‌سانى شاره‌زاى زانسته سیاسییه‌كان وه‌ك فیكره‌ش حسابى بۆ ناكرێ، چونكه ئاشكرایه ئێستا بوارى حوكمڕانى و گه‌شه‌كردنى نه‌ته‌وه‌كان و باڵانسى هێز له‌سه‌ر ئاستى جیهان چه‌ند ورده‌كارى به خۆوه بینیوه، هه‌ر بۆیه ئه‌م فیكره‌یه –ئه‌گه‌ر فیكره بێ- ده‌ربڕى هه‌ژارى فه‌رهه‌نگى و دواكه‌وتوویی ئه‌قڵییه، تاوانە بدرێتە پاڵ ئیسلام..
6. ئەم فیکرەیە ستەم ئاسایی دەکاتەوە، ستەملێکراو پەروەردە دەکات، زۆر جار بەرژەوەندی دەکاتە پێوەر، بەرژەوەندی ستەمی کەمتر و ستەمی زیاتر، بەڵام کێشەی ستەم تەنها لە بوونی بەرژەوەندی و نەبوونیدا نیە، ستەم تانەیە لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی، بەڵکو هەڵتەکێنەری بەهایە، ستەمکاری تەنها زیان گەیاندن و دەستدرێژی بۆ مرۆڤ و سروشت نیە ، بەڵکو دەستدرێژییە بۆ سەر بنچینەی ژیانی مەعنەوی و بەها ئەخلاقییەکان، لێدانە لە فیکرەی کەماڵی زاتی ئیلاهی...