دانا دارا حسه‌ین
ئه‌گه‌رچی تاوتوێی وه‌ها پرسێك له‌لاپه‌ڕه‌كانی میدیاوه قورس و به‌ئازاره، به‌ڵام وه‌ك حاڵه‌ت و له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك یه‌كێك له نه‌خۆشيیه‌كان كه تیشك خستنه‌سه‌ری جێی خۆیه‌تی و بایه‌خی هه‌نووكه‌یی هه‌یه.
لادانه غهریزيیهكان زۆرن و له‌گه‌ڵ فره‌یی ئیشتيهای مرۆڤه‌كاندا ئه‌ویش هه‌مه‌چه‌شنه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م غه‌ریزه زایهنديیه خواكرده كه ئامانج لێی چێژی سروشتی مرۆڤ و خستنه‌وه‌ی وه‌چه و به‌رده‌وامی ژیانه ده‌گۆڕێت بۆ تێركردنی لاشه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تێكدانی فرچكی له مێژینه‌ی مرۆڤ جا هه‌ر ئایین و یاسا و نۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت.
ئێمه له‌م نووسینه‌دا وه‌ستان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌و لادانه غهریزیيهی كه سهرقاڵیيهكی میدیایی و ئاماری له جیهاندا دروستكردووه كه ناسراوه به (هاوڕه‌گه‌زبازی) كه دروسته ناوی (به‌دڕه‌وشتی ڕه‌گه‌زی) بۆ دابنرێت.
له پێناسه‌یه‌كی ساده‌دا ئه‌م لادانه وه‌ها پێناسه ده‌كرێت كه: هه‌بوونی مه‌یلی سێكسی له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕه‌گه‌زدا، به‌واتای نێر له‌گه‌ڵ نێر یان مێ له‌گه‌ڵ مێ ...). واتا له كۆی ئه‌و لادانانه‌ی وه‌ك تاوانی ڕه‌وشتی ئه‌ژمار ده‌كرێن له (زیناكردن، پاشبازی، منداڵبازی، ئیغتصاب، له‌شفرۆشی و لهشكڕی، تاوانی ئابڕوبه‌ری شه‌ره‌فى له‌كه‌داركه‌ر) تاوانی(به‌دڕه‌وشتی ڕه‌گه‌زی) لوتكه‌ی ناشیرینترنیانه، كه له هه‌ندێك كاتدا وه‌ك ناونانێكی زانستی بۆ ئه‌م نه‌خۆشيیه قێزه‌ونه ناسراوه به (ناجێگیری شوناسی ڕه‌گه‌زی – اضطراب الهویة الجنسیة). ئه‌م لادانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیيهوه(WHO) هه‌تاكوو ماوه‌یه‌كیش پێش ئێستا بهنهخۆشیيهكی مه‌ترسیدار ئه‌ژمار ده‌كرا و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كه‌سی بكه‌ر یان قوربانی ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌یر بكرێت.
هه‌ستیاری بابه‌تی به‌دڕه‌وشتی ڕه‌گه‌زی زۆره، ئه‌ویش به‌حوكمی ژینگه كۆمهڵایهتیيهكهی، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شهرعيی و یاسایی و كاریگهریيهكانیيهوه، ئه‌م تاوانه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا وه‌ك یه‌كێك له تاوانه گه‌وره‌كان(كبائر الذنوب) ناسراوه و سزای دونیايی و دواڕۆژی له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كرده‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشووی مێژوویی كه هه‌بوون و ناسراون به(قه‌ومی لوط)، ئه‌م لادانه بووه قورئان بۆی تۆماركردووین به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ره‌نجامی گه‌له‌كه تیاچوون و نه‌فره‌ت لێ كردن بووه.
یاسای دانراویش كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا سزاییه‌كاندا به‌كاریگه‌ری حوكمی ده‌قه شهرعيیهكانی ئایینی ئیسلام ئه‌ویش له چه‌ندین یاسای به‌ركاردا له عێراق و هه‌رێم ئه‌م تاوانه‌ی ده‌قنوس كردووه و سزاشی بۆ داناوه. وه‌ك له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له مادده‌كانی 393 هه‌تا 402 وه‌ك تاوان ناسێنراوه و سزای توندیشی بۆ بكه‌ره‌كانی داناوه.
هه‌روه‌ها له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی( قانون مكافحة البغاء) ژماره 8ی ساڵی 1988 باس كراوه، هه‌روه‌ها له یاسای باری كه‌سی ژماره 188ی ساڵی 1958ی هه‌مواركراو وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی هاوسه‌ران(التفریق القضائی) دانراوه، چونكه ئه‌م تاوانه تاوانێكی ناپاكی هاوسه‌رێتی(الخیانة الزوجیة)و قهبوڵكراو نیه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئه‌م تاوانه وه‌ك لادانێكی قێزه‌ونی مه‌ترسیدار كه زۆرجار به‌شێوه‌ی پشتی په‌رده و نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌بوونی له چه‌ندین جێگه‌ی جیهان و ناوخۆشدا ڕاستی ئه‌و نه‌خۆشيیه ده‌سه‌لمێنن، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی و یاسایی به‌گونجاوی ده‌زانم ئه‌ركی (ستر)كردن به‌كاربهێنرێت له زۆر جاردا و باشتر و مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاوتره.
به‌ڵام به‌ژێر لێوهوهكردنی به‌تایبه‌ت بۆ یاسادانه‌ر و كه‌سه پسپۆڕه‌كان گونجاو نیه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن له مه‌ترسيیه‌كان تێبگه‌ن و میكانیزمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی بۆ دابنێن. كه‌واته كۆمه‌ڵگه و خێزان و هه‌موو یه‌كه‌كانی تر ئه‌م لادانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وه‌ك حه‌ز سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ خۆیان و ماڵ و خێزان و نزیكیان به‌ڕه‌وای نابينن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له ئامارێك ده‌كه‌ن له‌ڕووی هه‌بوونی و زۆری پیادهكردنیيهوه كه له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی جیهانه‌وه ڕیزبهنديیهكه به‌م شێوه‌یه‌یه: به‌ریتانیا، تایوان، فلیپین، هند، ئه‌مریكا فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، چین...، هه‌روه‌ها له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌پێی ئامارێكی سایتی(العربیة) به‌م شێوه‌یه (به‌داخه‌وه): جه‌زائیر، مه‌غریب، سودان، ئه‌رده‌ن، تونس، لبنان، فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌وه له‌كاتێكدا له هه‌موو وڵاته ڕۆژههڵاتیيهكان ئه‌م لادانه ڕهوشتیيه مه‌ترسیداره به‌تاوان دانراوه و سزاشی هه‌یه، كه‌چی وه‌ك حاڵه‌ت و هه‌ندێك جار وه‌ك دیارده بوونی هه‌یه، له وڵاتانی ڕۆژئاواش هه‌ندێكیان به‌تاوان و نه‌خۆشی نازانن، به‌ڵكو وه‌ك حه‌زێكی ئاسایی وێنای ده‌كه‌ن، یاخود وه‌ك تێكچونێك له‌نێو هۆڕمۆن و مێژووی كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاری جددیه ئه‌وه‌یه كه ئایا كوردستان له‌م لادانه سه‌لامه‌ت بووه؟ له‌ڕاستیدا ژماره‌یه‌ك ئاماژه له‌ڕووی مێژوویی و نووسینه به‌رده‌سته‌كان له كۆندا، و له بوونی ژماره‌یه‌ك ئاماری نافه‌رمی ڤیدیۆیی سكاڵا و ڕێكخراو و وێنه‌ی بڵاوكراوه پێمان ده‌ڵێن نه‌خێر كوردستان سه‌لامه‌ت نیه، به‌ڵكو بارگاوی بووه به‌م جۆره لادانه و پرسێكی هه‌ستپێكراوه كه ناكرێت نادیده بگیرێت.
ئه‌ویش وه‌ك دیارده هاوپێچهكان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیی و هه‌بوونی په‌یج و دیمانه‌ی سه‌ته‌لایتی بانگه‌وازكارانی و تاوانی هاوپێچه‌كانی تری وه‌ك (ڕه‌گه‌زگۆڕین) و ده‌ربڕینی شانازيی و ئاشكراكردنی بۆ ڕای گشتی و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ریان بوون وه‌ك كوشتن له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه یاخود ده‌ركردن و ونكردنی شوناس و ناسنامه‌یان هاتووه.
-ئه‌وه‌ی له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا گرنگه وه‌ك هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌م هه‌نگاوه كرداریانه:
1. ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستيیه به چاكی ده‌رك بكات كه به‌هۆی خۆشگوزه‌رانی و جۆرێك له دهوڵهمهندیيهوه ژماره‌یه‌ك دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵيی و ڕه‌وشتی دروست ده‌بن كه مه‌ترسین و ئاماژه‌كانی حوكمی كه‌سه‌كان و ده‌زگاكان و قوربانیيهكانیان و بوونیان له میدیا و سۆشیال میدیا، ئینكاری نه‌كراوه.
2. كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناس و پزیشكی دڵسۆز هه‌ستن به كۆكردنه‌وه‌ی ژماره و داتاكانیان و شوێنی جوگرافی بڵاوبوونه‌وه و هۆكاری گه‌شه و ژینگه‌ی زیادبوونیان.
3. ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی و پسپۆڕی ده‌روونی و پزیشكی و ئایینی له‌سه‌ر دیارده‌ی لادانه‌كه خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و تێڕامانی بۆ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كانی بخوێننه‌وه نه‌ك ته‌نها به نه‌فره‌ت كردنی كۆتایی پێ بهێنن.
4. له‌چوارچێوه‌ی لادانه ڕهوشتيیه ئابڕووبه‌ره‌كاندا بۆ قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و هه‌رزه‌كاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و میدیاكاندا وه‌ك تاوان بناسرێت و حوكمه شهرعیيهكانیشی له حوكمه‌كانی یاسای سزاداندا ڕوون بكرێته‌وه.
5. دروستكردنی پارێزيیهك(مناعه) له خێزان و میدیا و سۆشیال میدیاكانه‌وه نه‌ك ته‌نها كورتكردنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كردن(من‌ع)دا.
6. ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نووسین له كتێب و توێژینه‌وه و وتار له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بڵاو بكرێته‌وه و له‌لایه‌ن ناوه‌ند و كه‌سی خه‌مخۆره‌وه شیكار بكرێت.
7. هه‌موو ئه‌و وێنه و نمایشه وروژێنه‌ر و ئاماژه‌دانانه كه جۆرێك له هاندانی تێدایه یاخود ئاسایی كردنه‌وه‌ن بۆ ئه‌م تاوانه قه‌ده‌غه بكرێت له‌نێو كتێب، یاری منداڵان، ئاماژه ئهلكترۆنیيهكان، سایت و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی.
8. قوربانیيه‌كان وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پله‌ی مهترسیداریيهكهی سزای یاسایی وه‌ربگرن، پاشان ئه‌وانه‌یان بوونه‌ته قوربانی چاره‌سه‌ری پزیشكيی و شهرعيی و ڕاهێنانه‌وه وه‌ربگرن و نه‌هێڵن ئه‌م كه‌س و خێزانه تیا بچن.