شاييەكە‌ى داربەڕوولە:
یه‌كێ له بەرەبابى دە ماڵییەکان، ژنى بۆ كوڕه‌كه‌ى ده‌هێنا، ئه‌م پیاوه شارباژێڕییه‌كى زۆرى خزمى خێزانى، و زیاد لە پە‌لێ پێشمه‌رگه‌ى ده‌عوه‌ت كردبوو، ئه‌وانیش له نزیك كانیى ژنانه‌وه، هه‌ڵپه‌ڕكێیان ده‌ست پێ كرد، و عیو عیویان ده‌هات، منیش له ماڵی خۆمان ڕۆیشتمه ده‌ره‌وه و هه‌ندێک ئامۆژگاریم كردن، وه‌ك ئه‌وه كه شوێنه‌كه‌تان له نزیك كانیى ژنانه‌وه‌یه و كانییه‌كه‌ش سه‌رى نه‌گیراوه، ئافره‌ته‌كانیش هه‌موو دایك و خوشكى خۆتانن، له شوێنێكى دوورتره‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن، و هه‌وڵبده‌ن نه‌بێته ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و حه‌رام، خوا هه‌ڵناگرێت ده‌ستیان به‌ر دا و وازیان له هه‌ڵپه‌ڕكێكه هێنا، پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵ، كۆمه‌ڵێک له پیاوماقووڵانیان هاتن بۆ ماڵه‌وه، و پێیان گوتم كه: سبه‌ینێ شاییه و عاده‌تى شاییش وایه، هه‌ڵپه‌ڕكێى تیا ده‌بێت، جه‌نابیشتان خۆتان ناڕه‌حه‌ت مه‌كه‌ن، ئێمه هاتووین كه ئیجازه‌مان بده‌ن.
منیش به‌خێرهاتنێكى گه‌رمم كردن و پێم گوتن: ئێوه ده‌بێت بزانن كه ئه‌مه دینى هه‌موومانه، هه‌مووشمان ده‌بێ هه‌وڵى بۆ بده‌ین، من ناتوانم حه‌رامتان بۆ حه‌ڵال بكه‌م، یا حەڵاڵتان لى حه‌رام بكه‌م، ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانى منه، فه‌رمان به چاكه و نه‌هى له خراپه‌یه، من هه‌ڵپه‌ڕكێتان وه‌ك هه‌ڵپه‌ڕكێ لێ قه‌ده‌غه ناكه‌م، چونكه ته‌بیعه‌تى شایى وایه له‌هوله‌عبى تیا ده‌بێت، من داوام لێتان ئه‌وه‌یه: له نزیك كانیى ژنانه‌وه نه‌بن و ژن و پیاو تێكه‌ڵ نه‌بن، خۆیشتان ده‌زانن كه ده‌ستگرتنى پیاو له په‌ناى ئافره‌تى نامه‌حره‌مه‌وه حه‌رامه و خوا پێى ناخۆشه، ئه‌گه‌ر به‌جیا هه‌ڵده‌په‌ڕن، با ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌ڕن تا ماندوو ده‌بن، پاش كێشه‌یه‌كى زۆر گوتیان: باشه و ڕۆیشتن.
سبه‌ینێ من ڕۆیشتم بۆ سلێمانى بۆ ده‌رسخوێندن، له‌وسه‌ره‌وه كه گه‌ڕامه‌وه، هه‌ر له دووره‌وه گوێم له ده‌نگى گۆرانی بوو، كه گه‌یشتمه سه‌رملانه‌كه‌ى به‌سه‌ر ئاوایی‌دا ده‌ڕوانێت، دێتم وا پیاوان ده‌ستیان گرتووه، و ژنانیش ده‌وریان داون، هاوارم لێ به‌رز بووه‌وه: كوڕه خه‌ڵكینه! بۆ خاترى خوا، ئه‌مه كارێكى باش نییه، خوا پێى ناخۆشه، خوا ده‌فه‌رمێت: " يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ! قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ: يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ. . "( 5). ئه‌ى پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه وسلم- بڵێ به ژنه‌كانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانى ئیماندار: با سه‌رپۆشه‌كانیان بده‌ن به سه‌ر و سنگیاندا..هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: " وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ: يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ، وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ، وَلا يُبْديَنَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا، وَلْيَضْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ، وَلا يُبْديَنَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ، أَوْ آبَائِهِنَّ، أو. "(6 ). و به ئافره‌تانى بڕوادار بڵێ: چاوى خۆیان بگرن و ته‌ماشاى نامه‌حره‌م نه‌كه‌ن و داوێنى خۆیان بپارێزن، جگه له‌وه‌ى له كاتى كار و فرمانا ده‌ر ده‌كه‌وێت، جوانیى خۆیان ده‌ر نه‌خه‌ن و سه‌رپۆشه‌كانیان بده‌ن به سه‌ر و سنگیاندا و بۆ مێرده‌كانیان و مه‌حره‌مه‌كانیان نه‌بێت جوانیى خۆیان ده‌ر نه‌خه‌ن... ئێستا ئێوه‌یش ژنانتان ڕازاندوونەته‌وه و هێناوتاننه به‌رده‌م پیاوانى غه‌ریبه و ده‌ڵێن: فه‌رموو سەیریان بكه‌ن، ئه‌مه كه‌ى غیره‌ته؟ كه‌ى دینه؟ خوا لێمان قبووڵ ناكات.
خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێ بوو ده‌ستیان به‌ر دا، شاییه‌كه‌یان چۆڵ كرد، منیش ڕۆیشتمه‌وه ماڵ خۆم، زۆرى پێ نه‌چوو سه‌رپەلى پێشمه‌رگه‌كان هاتبوو، گوتبووى: دایبمه‌زرێننه‌وه، عیو عیو ده‌ستى پێ كرایه‌وه، تازه هەندێک ته‌ڕكه‌دارى شارباژێڕیان بۆ هێنابووین، كه گوێم لێ بوو، كردم به ته‌ڕكه‌دارێكدا و چووم بۆیان، خه‌ڵكه‌كه گوتیان: ئه‌رێ وەڵڵا مامۆستا هات، خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیان به‌ر دا و ڕایان‌كرد.
ئا لێره‌دا گه‌وره‌یى ئه‌م دینه ده‌ر ده‌كه‌وێت، منێكى غه‌ریب كه هیچ خزم و كه‌سوكارێكم له‌وێ نه‌بوو، ته‌نیا كوته‌كێكم به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌وان پە‌لێ پێشمه‌رگه بوون، هه‌رله كڵاشینكۆفه‌وه تا فیكه‌رزیان پێ بوو، به‌ڵام وا به‌په‌له ڕایان‌كرد، هه‌ر بڕنه‌وبه‌شان و كڵاشینكۆفبه‌ده‌ست بوو، ده‌كه‌وته ناو چاڵه گه‌نمه‌كانه‌وه.
پاش ئه‌وه كه من به ده‌نگى به‌رز و به‌تووڕه‌ییه‌وه هه‌ندێک ئایه‌ت و حه‌دیسم بۆ خوێندنه‌وه، سه‌رپەلە‌كه‌یان هات و گوتى: ئه‌رێ مه‌لا! تۆ عه‌یب ناكه‌یت؟! بۆ واز له‌و خه‌ڵكه ناهێنیت؟
منیش گوتم: من دۆستى ئێوه‌م، نامه‌وێت به ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م بسووتێن، نامه‌وێ گوناه بكرێت، و خوامان لێ بڕه‌نجێت، سه‌رپەله‌كه له‌به‌ر خۆیه‌وه هه‌ندێک بۆڵه‌بۆڵى كرد، منیش گوتم: باوه‌ڕ ده‌كه‌یت تۆ به تفه‌نگەکەتدا ده‌نازى؟ ئه‌گه‌ر ئازایت ئه‌مه سنگى من و ئه‌وه‌ش گوللـه‌ى تۆ.
سه‌رپەله‌كه هه‌ندێک بۆڵاندى، له‌ویادا یه‌كێك له خه‌ڵكى ئاوایى كه پێیان ده‌گوت: حاجى "مه‌لا عه‌بدوڵڵا" و كه‌مێك خوێنده‌وارى هه‌بوو، - ڕەحمەتی خوای لێ بێت- باوکی کاک محمدی مەشهوور بە محمد چاوشین، زۆر پیاوانه گوتى: خه‌ڵكینه! ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: مامۆستا دوژمنى كه‌س نییه، ده‌یه‌وێت ڕێگاى ڕاستمان پێ نیشان بدات، ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌كى سووكى پێ بڵێت خۆم و هه‌رچوار كوڕه‌كه‌مى له‌سه‌ر به كوشت ده‌ده‌م! هه‌ڵوێستى ئه‌و پیاوه زۆر مه‌ردانه بوو- خوا پاداشتى خێرى بداته‌وه و بیخاته تاى تەرازووى كرده‌وه باشه‌كانییه‌وه، له ڕۆژى قیامه‌تا-، كه پێشمه‌رگه‌كان زانییان خه‌ڵكى ئاوایى منیان زۆر خۆش ده‌وێت، ئیتر پاشه‌كشه‌یان لێ كرد و ئاشبه‌تاڵ دروست بوو.
لەسەر ئەم مەسەلەیە خۆم تێبینیم هەیە، وەک نەقدێک لە خۆم، با کوڵکەی دۆمەکە تەواو ببێت بۆتان باس دەکەم، إن شا‌ء اللە.
كوڵكە‌ى دۆمە‌كە:
هێشتا له ته‌ك قوتابخانه‌ى برایاندا ئاشنا نەببووم، په‌روه‌رده‌یه‌كى فیكرى و كرده‌وه‌ییم وه‌ر نه‌گرتبوو، حه‌ماسه‌تێكى دینیی ئاوێته به سۆز و عاتیفه‌یه‌كى زۆرم هه‌بوو، له مه‌سه‌له‌ى ئه‌مر به مه‌عروف و نه‌هى له مونكه‌ردا پێم وا بوو، كه: ده‌بێ هه‌رموسوڵمانێك به ده‌ست و به هێز خراپه بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌دا هه‌رچى به‌سه‌ر بێ و هه‌رچییش ڕوو بدات.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه ڕووداوێك ده‌گێڕمه‌وه، كه هه‌ر له داربه‌ڕووله ڕووى دا، ڕۆژێ له په‌ناى مزگه‌وته‌كه‌دا بووم دۆمێك هاتبوو كوڵكه‌ى مه‌ڕى مردارۆبووى كۆ ده‌كرده‌وه، ڕۆیشتم بۆ لاى و گوتم: كاكه گیان! تۆ ئه‌م كاره ده‌كه‌یت گوناحت ده‌گات، چونكه ئه‌م كوڵكه‌یه‌ى تۆ كۆى ده‌كه‌یته‌وه هیى مه‌ڕى مردارۆبووه، دواییش سه‌گ ده‌مى تێ ناوه خواردوویه‌تى، و گڵاو بووه، تۆیش كه ده‌یفرۆشیت به نرخى پاك ده‌یفرۆشیت، جا له‌به‌ر ئه‌وه وازى لێ بێنه. گوتى: مه‌لا! بڕۆ وازم لێ بێنه.
گوتم: كوڕه! زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت، به‌رگه‌ى ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م ناگریت، تا گه‌نجى بڕۆ كاسبییه‌كى حه‌ڵاڵ بكه.
گوتى: ئه‌گه‌ر چوومه جه‌هه‌ننه‌م، تۆ حه‌قت نه‌بێ به‌سه‌رمه‌وه.
گوتم: كوڕه! بۆ خۆتمه با تووشى گوناح نه‌بیت.
گوتى: وه‌ڵڵا وازى لى ناهێنم، و بڕۆ سه‌رودڵیشم مه‌گره.
سێ-چوار گه‌نجى ئاوایى هاتن بۆ لاى مزگه‌وته‌وه، گوتم: ده‌توانن هه‌ندێك له‌م دۆمه هه‌ڵبده‌ن، چونكه كوڵكه‌ى ئه‌م مه‌ڕه مردارۆبووانه كۆ ده‌كاته‌وه؟
گوتیان: ئه‌مر ده‌كه‌یت ماموستا و ڕۆیشتن بۆى، ئه‌وه‌نده‌یان تێ هه‌ڵدا، تا هاوارى لێ به‌رز بووه‌وه و گوتى: به قوربانتان بم وازم لێ بهێنن شه‌رت بێ جارێكى تر كارى وا نه‌كه‌م، تۆبه‌ى خۆم و باوكیشم بێت.
منیش بانگى گه‌نجه‌كانم كرد، گوتم: مادام تۆبه‌ى كرد، ئیتر وازى لێ بهێنن.
تێبینی:
ئه‌و كاته ده‌مگوت: كاتێک شه‌ق هات ده‌زانێ قۆناغ له‌كوێیه! یا مه‌زه‌ب چواره و كوته‌ك پێنج! به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێم: من ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ر بوو كه پێم ڕاگه‌یاند، ئیتر كابرا به گوێى ده‌كردم یان نا، من حه‌قم نه‌بوو به خه‌ڵك بڵێم تێى هه‌ڵده‌ن، چونكه من ده‌وڵه‌ت و ده‌سەڵاتدار نه‌بووم.
ڕوونكردنەوەيەكی پێويست لە‌و بارەیەوە:
١- من وه‌ك موسڵمانێكى ساده كه هیچ حوكم و ده‌سه‌ڵاتێكم له ده‌ستدا نه‌بوو نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره بكه‌م، و به زبرى و توندى له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا قسه بكه‌م، نه‌ده‌بوو كوته‌كیان بۆ هه‌ڵبگرم، چونكه ئه‌وه حه‌ققى من نه‌بوو، ئینجا كوته‌ك له به‌رانبه‌ر تفه‌نگه‌وه چى پێ ده‌كرێت؟
٢- چونكه من كه‌مته‌جروبه بووم، و نه‌مزانى كه خاوه‌ن شاییه‌كه ئه‌م هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ى بۆیه هێناوه، تا قودره‌تى خۆى پیشان كۆنه دوژمنه‌كانى بدات، و بڵێت: من ئه‌م هه‌موو هێزه‌م له‌پشته‌وه‌یه، ئاگاتان له خۆتان بێت! ئه‌گه‌ر لوتفى خوایى ته‌ده‌خولى نه‌كردایه، له‌وانه بوو خوێنێكى گه‌وره‌ى تیا بڕژایه، له‌وانه‌یه منیش شتێک ئیخلاسم بۆ خوا بووبێت- خوا خۆى ده‌زانیت- بۆیه خوا تووشى ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ى نه‌كردم.
٣- ده‌بوو به قسه‌ى خۆش و ڕووى خۆش و زۆر به ئارامى و له‌سه‌رخۆیى ئامۆژگاریم بكردنایه، چونكه ئه‌ركى شاره‌زایانى ئاینى ئه‌وه‌یه، زۆر به‌كارهێنان ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته، له‌وانه‌یه هه‌ندێک كه‌س بڵێن: خۆ ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى نییه، تا ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ بێنێت. ده‌ڵێم: كه وا بوو ئه‌ركى موسوڵمانان ئه‌وه‌یه: هه‌وڵ بۆ دروستبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نه‌بوو، هه‌موو موسوڵمانان گوناهبار ده‌بن، تا ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێك دەهێنن.
٤- ئه‌و گوناهه‌ى له‌ویادا كرا ته‌نیا نه‌زه‌ركردن بوو، واته: ڕوانین بۆ یه‌كتر له‌نێوان ژنان و پیاواندا، ئه‌مه‌ش به کۆڕا (إجماع)ى زانایانى شه‌رعزان گوناهى بچووكه (صغيرة)یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته كه‌سێكى تیا بكوژرایه، گوناهى كه‌بیره بوو، چۆن بۆ لابردنى گوناهێكى بچووك، گوناهێكى گه‌وره به‌دى بهێنرێت؟
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ى باس كران، ده‌بێت بزانین چۆن فه‌رمان به چاكه و نه‌هى له خراپه بكه‌ین، هه‌ركه‌سه و ده‌بێت ئه‌ركى خۆى بزانێت، كێ به دڵ پێى ناخۆش بێت، كێ قسه بكات بۆ كردنى چاكه و گۆڕینى خراپه و كێیش زۆر و هێز به‌كار بهێنێت.