لە دار بەڕوولە ڕۆیشتم بە ماڵەوە ڕۆيشتينە سلێمانی:
له سه‌ره‌تای ساڵی 1971 دا به ماڵه‌وه چوومه سلێمانی، بێ ئه‌وه‌ی ئیمام بم له مزگه‌وتێكدا، له‌گه‌ڵ ماڵ خاڵه ئه‌حمه‌د پێكه‌وه خانوویه‌كمان له گه‌ڕه‌كی ده‌باشان و له نزيك مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دیندا به‌كرێ گرت. واتە من بەرودوا ساڵێک و هەشت مانگ لە داربەڕوولەدا بووم، چونکە لە مانگی ٤ی ١٩٦٩دا ڕۆیشتمە داربەڕوولە و لە کۆتایی مانگی ١٢/١٩٧٠دا لەوێ بارم کرد.
ئيمام تابووری:
هۆی چوونهسلێمانییهكهم لەڕاستیدا ئه‌وه بوو "دكتۆر عبدالستار الجواری"، كه وه‌زیری ئه‌وقاف و پرسپێكراوی سه‌رۆككۆمار "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر" بوو، له كاروباری ئاینیدا، به مامۆستا "شێخ موحه‌ممه‌دی خاڵ"ی گوتبوو: ده‌مه‌وێت چه‌ند قوتابییه‌كی وریا و به‌دینم له قوتابییانی دیراساتی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژێریت، تا بیانكه‌ین به ئیمام تابوور له سوپادا. مامۆستا قازییش ئه‌م ئه‌ركه‌ی سپاردبوو به دوو مامۆستا، له‌وانه‌ی، كه: ڕاسته‌وخۆ له مه‌عهه‌ددا ده‌رسیان ده‌گوته‌وه، چونكه ئه‌وان قوتابییه‌كانیان باشتر ده‌ناسی، ئه‌و دوو مامۆستایه‌ش مامۆستا مه‌لا "ڕه‌حیمی په‌رخی" و مامۆستا "مه‌لا عبد الرحمن"(١)ی داربەڕوولەیی بوون. ئه‌وانیش ناوی ئه‌م قوتابییانه‌یان دابوو: عومه‌ری سه‌نگاوی، مه‌حموودی گه‌ڵالی، مه‌حموودی گردی شیخ محێدین، موحه‌ممه‌دی ئال خه‌لیفه، موحه‌ممه‌دی سه‌رچنار، حه‌سه‌نی پێنجوێنی و كه‌ریمی شارباژێڕی. (١)مەشهوور بە مامۆستا (مەلا ئه‌وڕه‌حمانی كۆڵ).
پاش ئه‌وه‌ی كه مامۆستاكان هه‌واڵه‌كه‌یان داینێ ئێمه‌ش هه‌ستاین چووین بۆ به‌غدا، تا بزانین ئه‌م هه‌واڵه چۆنه؟ له‌پێشدا ڕۆیشتین سه‌ری دكتۆر "موسته‌فای زه‌ڵمی"مان دا، له‌م ڕوانگه‌وه كه دكتۆر موسته‌فا یه‌كێكه له‌و مه‌لا قه‌دیمانه‌ی، ته‌مه‌نی خۆی به ئیمام تابووری له سوپادا بردووەته سه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ش ئیمام تابوور بوو، به‌ڵام مامۆستا له‌و هه‌واڵه بێ‌ئاگا بوو، گوتی: من هیچ جۆره ئاگادارییهكم له‌و باره‌وه نییه.
ئێمه دوو ئه‌گه‌رمان بۆ مه‌سه‌له‌كه دانا: یه‌كه‌میان: له‌وانه‌یه ئه‌وه به خه‌یاڵی ئهلبهكردا هاتبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ددام به‌دڵی نه‌بووه نه‌یهێشتووه كاری وا بكات. دووه‌م، شته‌كه ته‌نیا قسه‌یه‌ك بووه، پاشان ئه‌لبه‌كر لێی په‌شیمان بووه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ شته‌كه سه‌ری له هیچه‌وه ده‌ر چوو، ئێمه‌ش وه‌ك خه‌وێک ببینین وا بوو، “لەڕاستیدا خوا ئێمه‌ی زۆر خۆش ویست، كه ئه‌و كاره‌ی بۆ ڕێك نه‌خستین، چونكه ئه‌گه‌ر ببووینایه به ئیمام تابوور، له‌ژێر پاڵپه‌ستۆی بهحیزبیبووندا، دینه‌كه‌مان له كیس ده‌چوو.
ئێمه له‌و كاته‌دا ته‌نیا به‌هادینمان هه‌بوو، منداڵمان زۆر نه‌بوو، نزیكه‌ی سێ مانگێك له سلێمانی مامه‌وه، زۆر ناخۆش بوو، چونكه هیچ كار و كاسبییهكم نه‌بوو، له‌و پاره‌یه‌مان خه‌رج ده‌كرد كه له داربه‌ڕووله پاشه‌كه‌وتمان كردبوو، ڕۆژێك بیستم گوتیان: مه‌لاكه‌ی قلیاسان وه‌فاتی كردووه و به ڕەحمهتی خوا ڕۆیشتووه، منیش به مامۆستا خه‌تیب و هه‌ندێک له مامۆستاكانم گوتبوو، ئه‌وانیش خۆشیان ده‌ویستم و ده‌شیانزانی جێگه‌م نییه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێک داوای ئیمامیان كرد منیان كرد به ئیمامی ئه‌وێ. وەک ئەوە خوای باڵادەست بەتایبەتی مامۆستای قلیاسانی بردبێتەوە بۆ لای خۆی، تا جێگەکەی بۆ من چۆڵ بێت. بەڕاستی من زۆر هەست بە لوتفی خوا دەکەم، مەمنوونی مەرحەمەتیم، خودا لێی بەزیاد بێت.
قلياسان:
له 1/3/1971 دا به‌ڕه‌سمی بووم به ئیمام له دێی قلیاسان، تا مانگی ده له‌وێ بووم له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند ئه‌و مه‌لایانه‌ی شه‌هاده‌یان نییه، تا كۆتایی ساڵی 1971ده‌توانن ئیمتیحان بده‌ن بۆ ئیمامه‌تی، یا ئیماموخهتیبی، ئه‌گه‌ر ده‌ر چوون به‌بێ شه‌هاده ده‌توانن دابمه‌زرێن، به‌ڵام پاش ئه‌وه هه‌ركه‌س شه‌هاده‌ی نه‌بێت بۆی نییه ئیمتیحان بدات.
ئيمتيحانی ئەوقاف:
له‌و ماوه‌یه‌دا ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر مزگه‌وتیان هه‌ڵواسی كه پێویستیان به ئیمام و ئیماموخهتیب هه‌یه، ڕایانگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ده‌توانن با بێن ئیمتیحان بده‌ن. ئێمه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر ڕۆیشتین بۆ ئیمتیحان له‌وانه‌یه شه‌ست كه‌س زیاتر بووبین، كاتێک ئه‌نجامی ئیمتیحان ده‌ر چوو ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌ر چوو، ژماره‌یه‌كی كه‌متریش ئیكمال بوو، واته له مادده‌یه‌كدا كه‌وتبوو، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه ئیكمال بووم. ڕۆیشتم ئیمتیحانم دا و ناجیح بووم، به‌ڵام تا ده‌فته‌ری ئه‌م هه‌موو كه‌سه ته‌ماشا كرا كات دره‌نگ بوو، من ئیمتیحانم بۆ ئیمامه‌ت و خهتابهتی ناحیه‌ی "الحضر" دابوو له پارێزگای موسڵ له سنووری سووریا، هه‌رچی هه‌وڵم دا‌و واسیته‌م كرد ته‌عین نه‌كرام و دانه‌مه‌زرام، زۆرم پێ ناخۆش بوو، به‌ڵام له دواییدا زانیم كه خوای میهره‌بان منی زۆر خوش ویستووه، كه ئه‌و شوێنه‌ی بۆ ڕێك نهخستووم، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
ئـ - ئه‌گه‌ر بڕۆیشتمایه‌ته ئه‌و شوێنه خوێندنه‌كه‌م بۆ ته‌واو نه‌ده‌كرا.
ب – ده‌بووایه له غه‌ریبایه‌تی و له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا ژیانم بردایه‌ته سه‌ر.
ج – پاش ئه‌وه زۆری پێ نه‌چوو كه خوای ته‌عالا مزگه‌وتی ئهبوووبهكری سدیقی بۆ ڕێك خستم، كه معاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ معاشی ئه‌وقافدا هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بوو. زیاد له‌وه‌ش له‌ناو شاری سلێمانیدا بوو و خوێندنه‌كه‌شم له كیس نه‌چوو.
مانگگيران:
كاتێک له قلیاسان بووم شه‌وێكیان مانگ گیرا، مانگگیران ونبوونی یه‌كێک له نیشانه گه‌وره‌كانی سروشته، هه‌ر هۆی ئه‌وه‌شه كه ترس و دڵهلهرزهیهك بۆ ئینسان دروست ده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆره پێوه‌ی ڕاهاتووه و له‌پڕدا لێی ون ده‌بێت ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌روونیی تایبه‌ت بۆ ئینسان دروست ده‌كات.
ده‌روێشێكی لێ بوو ده‌ستی كرد به ته‌پڵلێدان، هه‌ندێک له هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌ستیان كرد به تهنهكهلێدان، خه‌ڵكه‌كه هاتن به شوێنمدا و گوتیان: مامۆستا چی بكه‌ین؟
گوتم: برا ئێمه موسڵمانین و پێغه‌ممه‌ری خودایش "صلی الله علیه وسلم" بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك ڕێنموونیی بۆ داناوین و ئێمه‌ش شوێن ڕێنموونیی ئه‌و ده‌كه‌وین.
له‌و كاته‌دا كه پێغه‌ممه‌ری خوا "صلی الله علیه‌وسلم" ئیبراهیمی كوڕی مرد، كه‌سانێكی ساده گوتیان: ئه‌وه له‌به‌ر مردنی ئیبراهیم گیراوه.
ئه‌ویش فه‌رمووی: خۆر و مانگ دوو نیشانه‌ن له نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوا، بۆ مردن و ژیانی هیچ كه‌سێك ناگیرێن، كاتێک یه‌كێك له‌و دوو نیشانه‌یه گیرا داوا له خوا بكه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه تا به‌ر ده‌بن. (7).
ئێمه‌یش له جیاتیی ته‌پڵ و تهنهكهلێدان نۆێژ ده‌كه‌ین و له خوا ده‌پاڕێینه‌وه و داوای لێخۆشبوونی گوناهمانی لێ ده‌كه‌ین، هه‌ر وامان كرد.
حاجی ساڵح:
ده‌ستنوێژمان شۆرد و نوێژمان كرد، به خه‌ڵكه‌كه‌م گوت: سوننه‌ت وایه له نوێژه‌كه‌دا ته‌وبه و ئیستیغفاری زۆری تیا بكرێت، به‌تایبه‌ت له ڕكووع و سوجده‌كاندا. ڕكاتی یه‌كه‌ممان خوێند و له ڕكاتی دووه‌مدا كه ڕۆیشتینه ڕكووعهوه درێژه‌مان به ته‌وبه و ئیستیغفاركردن دا، پیاوێكی سوعبه‌تچی و قۆشمه له‌ناو جه‌ماعه‌ته‌كه‌دا بوو پێیان ده‌گوت: حاجی ساڵح- خوا عه‌فووی بكات – له‌ناو ڕكووعهكهدا سه‌ری به‌رزكرده‌وه و ماندوو بووبوو، هه‌تا هێزی تیا بوو قیڕاندی و گوتی: به‌خوا كاكه گیان! من ئیتر ناتوانم، ئه‌گه‌ر به‌م نوێژی منه به‌ر ده‌بێت با هه‌ر به‌ر نه‌بێت، خۆ پشتم شكا.
هه‌رزه‌كار و كوڕوكاڵهكان خۆیان بۆ نه‌گیرا و دایانه پڕمه‌ی پێكه‌نین، جه‌ماعه‌ت تێك چوو، هه‌ندێک له پیاوماقووڵهكان لێی تووڕه بوون و گوتیان: حاجی! تۆ هه‌موو شتێكت كردووه به‌گاڵته، عه‌یب ناكه‌ی؟ ئاخر ئه‌مه عیباده‌ته و نوێژه و له باره‌گای خوادا وه‌ستاوین، ده‌بێت ئینسان شه‌رم بیگرێت له شتی وادا، ئه‌گه‌ر نه‌تده‌توانی به‌ئه‌سپایی بچوویتایه ده‌ره‌وه و نوێژه‌كه‌ت له‌و خه‌ڵكه تێك نه‌دایه.
دواتر نوێژه‌كه‌مان كرده‌وه و پاشان وتارێكمان خوێنده‌وه، له وتاره‌كه‌دا جه‌ختم كرده سه‌ر چه‌ند شتێك كه سوننه‌ت وایه له‌م جۆره شوێنانه‌دا جه‌ختیان بكرێته سه‌ر، وه‌ك: داوای لێبوردن له خوا و په‌شیمانبوونه‌وه له‌و گوناهانه‌ی كردوومانن، و خێر و چاكه‌كردن.
پێنچ ئاوده‌ستیان بۆ مزگه‌وت دروست كردبوو، به‌ڵام ئاوده‌سته‌كان ده‌رگایان نه‌بوو، ئه‌وانیش كاتی ده‌چوونه سه‌رئاو هه‌موو گیانی خۆیان ده‌ر ده‌خست، زۆر له‌و باره‌وه ئامۆژگاریم ده‌كردن به‌ڵام بێسوود بوو، چه‌ند جار داوام لێ كردن با هه‌ندێک پاره‌ی بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه و چه‌ند ده‌رگایه‌كیان بۆ بكڕین به‌ڵام به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ نه‌بوو، منیش ئه‌مه‌م به هه‌ل زانی بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه، كاتی خۆیشی باوكم خوا عه‌فووی بكات شتێكی بۆ گیڕابوومهوه، ئه‌وه هه‌ر له زه‌ینمدا بوو، بۆیه خۆم پێشه‌كی ده‌ستم كرد به باخه‌ڵما و ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌م پێشكه‌ش كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ش به شوێنمدا، ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌نده پاره كۆ بووه‌وه بتوانین به‌باشی ده‌رگاكانیان پی بكڕین. مانگیرانه‌كه ئه‌و خێره‌ی تیا بوو ئاوده‌سته‌كان ده‌رگایان بۆ كرا.
نەخۆشیی بەهادينمان:
له مانگی پێنج‌دا بوو، خێزانم به‌رهه‌یوانه‌كه‌ی سواق دا بۆ ئه‌وه‌ی هاوین له‌وێ دابنیشین، به‌هادینیش له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی یانزه مانگ بوو، هێشتا پێی نه‌گرتبوو، نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی وای تووش بوو، هه‌رچی دوكتۆره ناوداره‌كانی منداڵ هه‌بوو له ناوشاردا ئه‌م كوڕه‌مان برد بۆ عه‌یاده‌كه‌ی به‌ڵام بۆیان نه‌دۆزرایه‌وه، یه‌كێك له‌وانه دكتۆر "جه‌مال حه‌ماوی" بوو، هه‌رچی ده‌رمانێكیان بۆ ده‌نووسی چرووك ده‌ر ده‌چوو، سه‌یر ئه‌وه بوو نهیشیاندهگوت: سه‌رمان لێی ده‌ر ناچێت! پاره‌یه‌كی زۆریان پێ سه‌رف كردین، بێ ئه‌نجام و به‌رهه‌م، ئازارێكی زۆریان تووش كردین، كوڕ وای لێ هات تووشی باریكی و لاوازی بوو، تا وای لێ هات ته‌نیا په‌یكه‌ری ئێسكی و پێسته‌كه‌ی مایه‌وه، ئه‌و به‌سته‌زمانه، پێستی پشتی كونی تێ بوو، به‌ناچاری دۆشه‌كی ههرزنمان بۆ دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت. تومەزم بە بۆنی سواقەکە کەوتبوو. ئێمەش نەمانزانی کە بەبۆن کەوتووە.
ئێمه‌ش به‌هادینمان زۆر خۆش ده‌ویست، تاقانه‌ی ماڵمان بوو، له‌و غه‌ریبایه‌تییه‌دا خوومان پێوه گرتبوو، له‌ناو ماڵدا گڕوگاڵی بۆ ده‌كردین و خه‌می دووریی ده‌ڕه‌واندینه‌وه، زۆر خوومان دابوویە و زۆر لامان خۆشه‌ویست بوو، كه به‌و جۆره‌ش ده‌مانبینی زۆر به‌زه‌ییمان پیا ده‌هاته‌وه و دڵمان پێی ده‌سووتا، زۆرجار له‌ناو نوێژی جه‌ماعه‌تا - كه بیری لهوهپێشیم ده‌كه‌وته‌وه و حاڵه‌تی ئێستای ده‌هاته پێش چاوم - خۆم پێ نه‌ده‌گیرا و ئاو به چاوما ده‌هاته خواره‌وه و ده‌گریام. خوا هه‌ڵناگرێت خه‌ڵكه‌كه‌ش زۆر دڵیان بۆم ده‌سووتا و دڵخۆشییان ده‌دامه‌وه، كاتێک ئه‌و لاوازییه‌م به خۆمه‌وه دی بڕیارم دا له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر مناڵی ترمان بوو ئیتر ئه‌وه‌نده خووی نه‌ده‌مێ.