ئەو قوتابییانەی دۆستایەتیم لە تەکیاندا هەبوو:
لەناو قوتابییاندا کۆمەڵێکی تر هەبوو بایەخی زۆرم پێ دابوون، بەڵام ئەو کاتە لە ڕێکخستندا نەبوون. ئەوانیش بریتی بوون لە: مسته‌فا و كاكه ڕه‌شی سه‌ید مینه، عەبدوڵڵا سەید ئیبراهیم، عومەری حاجی، ئازادی فه‌قێ ئیبراهیم، عبدوڕەحمان زەنگل و کۆمەڵێکی تریان، کە لەنێوان مەغریب و عیشادا دەرسم بۆ دانابوون لە مزگەوتا، وەک زاهیر و عومەر.... بانگەوازەکەی من لەوێ بە ناوی کۆمەڵێکی دیاریکراوەوە نەبوو، من تەنیا کارم پیشاندانی ڕووی جوانی ئیسلام و خۆشەویستکردنی بوو لای خەڵکی، مەگەر یەکێ خۆی داوای ڕێکخستنی بکردایە، دەنا من هەرگیز داوام لە کەس نەدەکرد بێتە ڕیزی برایانەوە.
یه‌كه‌م قوتابییه‌كی كچ كه بڕیاری باڵاپۆشیی دا:
زیاد له‌وه قوتابخانه‌كه كوڕ و كچ ئاوێته بوون، منیش زۆر باسی سه‌رپۆش و خۆداپۆشینم بۆ ده‌كردن، کچان له ده‌رسی ئایندا له‌چكیان به‌سه‌ریاندا ده‌دا، له‌و باره‌وه ته‌ركیزێكی زۆرم كرده سه‌ر خۆداپۆشین و ده‌وری ئافره‌تی موسوڵمان. سوپاس بۆ خوا به‌بێ زۆرلێكردن، له ساڵی دووه‌م و سێیه‌مدا به‌ته‌واوی قوتابییه كچه‌كان بوونه له‌چك به‌سه‌ر، یه‌كه‌م قوتابیی كچ، كه بڕیاری دا بۆ هه‌موو ده‌رسه‌كانی تریش له‌چك به‌سه‌ریا بدات (ناجیه سه‌ید عەزیز) بوو، ئه‌وانه‌ش كه له سه‌ره‌تاییه‌كه‌وه ده‌هاتن، به‌بێ پێگوتن خۆیان له‌چكیان به‌سه‌ریاندا ده‌دا و ئينجا ده‌هاتن.. ئیتر كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر خۆش دروست بووبوو، من هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌كیه‌تیدا په‌یوه‌ندیم باش بوو، به‌شی زۆری قوتابیيه یه‌كیه‌تیيه‌كانم ده‌ناسی، نێوانمان خۆش بوو، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان بۆی قبووڵ نه‌كرا، ئه‌و هۆشیارييه گه‌وره‌یه له‌و شارۆچكه‌یه‌دا به‌و شێوه‌یه دروست ببێت، شه‌وێكیان نارنجۆكێكیان هه‌ڵدایه ماڵمانه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌و دره‌خته‌ی له‌وێ نێژرا نه‌شونمای كرد و بووه دره‌ختێكی باڵابه‌رز و بەرهەمدار، ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش مه‌ڵبەندی یه‌كگرتووی تیا دروست بوو، فه‌قێكانیش بوون به مه‌لا و بوونه كۆمه‌كێكی گه‌وره بۆ بانگه‌واز له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
ئه‌و مامۆستایانه‌ی له سه‌ره‌تا‌وه من له خزمه‌تیاندا بووم:
ئه‌و برایانه‌ی له سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌وه من له خزمه‌تیاندا بووم، ئه‌م مامۆستایانه بوون: م. عه‌لی مه‌مك، م. عه‌لادین بەڕەحمەت بێ، م. ڕه‌سووڵی زه‌نگڵ، م. خدری پشت ئاشان، م. محمدی زه‌نگل، م. مه‌قدیدی ڕانیە بەڕەحمەت بێ، م. عه‌لی میره‌به‌گی، م. مه‌زهه‌ری بۆڵێ، م. ئه‌حمه‌دی زه‌نگل، م. حمد ئەمینی زەنگل و م. نەبی، پەیوەندییەکی زۆر پتەویشمان لەگەڵ كۆمه‌ڵێک مامۆستای تریشدا هەبوو، كه به‌داخه‌وه ئێستا ناوه‌كانیانم نایه‌ته‌وه یاد، له‌دواییدا مامۆستا علی مه‌مك و مامۆستا مه‌قدیدی ڕانیه ڕیزه‌كانی ئێمه‌یان جێ هێشت و ڕۆیشتنه ڕیزی بزووتنه‌وه‌وه، مامۆستا مه‌قدید له شه‌ڕێكدا كوژرا و هیوادارین خوا به شه‌هید حسابی كردبێت، چونكه واقیعه‌ن ئینسانێكی پاك و چاك و دڵسۆز بوو - ولا نزكی أحدا على الله -. کۆمەڵێ مامۆستای تر هەبوون لوتفیان زۆر بوو لە تەکماندا بێ ئەوەی لەو سەردەمەدا لە ڕێکخستندا بن، وەک: هەردوو مامۆستا حەمەدەمینەکەی ئاشووران، مەلا مستەفا، مەلا خدری ماخۆبزنان و جگە لە مامۆستا بەڕێزەکانی ناو شارۆچکەکە، کە ڕێزێکی تایبەتم بۆیان هەبوو وەک مامۆستا مەلا سەید و مامۆستا مەلا ئەحمەد و مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا.. پەیوەندیمان لەگەڵ ئەم مامۆستایانەشدا خۆش بوو کە ئەوکاتە سوختە بوون و مێردمنداڵ: مەلا خدری حاجی سێوەدین، مەلا ئیبراهیمی دووگۆمان، کاک محمدی مەلا خدری سوور، مەلا حەمەد نەبی، مەلا خدری حاجی ئەحمەد و کەسانێکی تریش، کە ئێستا نایەنەوە یادم، داوای لێبوردنیان لێ دەکەم کە ناوم نەبردوون.
یەکەم دانیشتننی ڕێکخستنمان لە تەک فەقێکاندا بوو:
م. عەلی مەمک، یەکێک بوو لەو فەقێیانەی لەدوای نسکۆی ٧٤ کە لە ئێران هاتبوونەوە، دوور خرابوونەوە بۆ ناوچەی خواروو، بنەماڵەکەی ئەوان بەر ڕەمادی و پارێزگای ئەنبار کەوتبوو، لەبەر ئەوە شارەزایی باشی لە بارەی برایانی موسڵمانەوە هەبوو!
پاش ئەو دانیشتنەی من و مامۆستا سەید و ئەو چەند فەقێیە، فەقێکان لەناو خۆیاندا کۆ دەبنەوە، ئەو ڕایەی من لە بارەی شیعرەکەی م. خدرەوە باس دەکەن، مامۆستا عەلی مەمک پێیان دەڵێت: بە خوا ئەوەی ئێوە باسی دەکەن، ئیخوانە و لە برایانی موسڵمانە! ئێمەش پێویستمان بە کەسێکی وایە کە ڕێنوێنیمان بکات، پرسوڕایان لە نێو خۆیاندا کردبوو، لەسەر ئەوە ڕێک کەوتبوون کە م. عەلی من دەعوەت بکات بۆ ماڵی خۆیان و لەوێ چاوم بەو فەقێیانە بکەوێت، کە ئارەزوویان لێیە پێکەوە بین لە هەوڵ و تێکۆشان‌دا.
پاش عەسری جومعەیەکیان دیاری کرد، کە لە ماڵی م. عەلی سەردانیان بکەم، منیش بەخۆشحاڵییەوە دەعوەتەکەم قبووڵ کرد و ڕۆیشتم بۆ لایان.
پێم وا بێ ئەم مامۆستایانە، کە ئەو کاتە فەقێ بوون لەوێ ئامادە بوون: م. عەلی مەمک، م. عەلادین بەڕەحمەت بێ، م. خدر پشت ئاشانی، م. مەزهەری بۆڵی، م. ڕەسووڵی زەنگڵ، م. ئەحمەد زەنگڵ، م. محمد زەنگڵ، م. مه‌قدیدی ڕانیە و م. عه‌لی میره‌به‌گی پێم وا بێ مامۆستا نەبییش لەوێ بوو.
دەستپێکی دانیشتنەکانمان:
پاش چۆنوچاکی و خۆبەیەک ناساندن، چەند ئایەتێکی قورئانم خوێند و پاشان ئەم دوعایەی ویردی ڕابیتەم خوێند کە دەڵێت:
" اللهم إنكَ تعْلمُ أنَّ هذهِ القلوبَ قدْ اجتَمَعتْ على مُحَبتكَ، والتقتْ على طاعتكَ، وتوحَّدتْ على دعْوتكَ، وتعاهدتْ على نُصْرةِ شريعَتكَ، فوثقِ اللهمَّ ڕابطتها، وأدمْ ودَّها، واهْدِها سُبُلها، وامْلأها بنُوركَ الذي لا يَخبُو، واشرَحْ صُدورَها بفيْضِ الإيمان بكَ، وجَميلِ التوكلِ عليكَ، وأحْيها بِمَعْرفتكَ، وأمِتْها على الشَّهادَةِ في سبيلك، إنكَ نِعْم َالمولى ونعم النصير.
الهم آمين..
برایان وەک سۆفییەکان پاش ویردی ئێواران و بەیانیان دوعایەکیان هەیە، لە ڕابیتەدا دەیخوێنن، ئەو برایە بە خەیاڵی خۆی، هەموو ئەو برایانە دێنێتە پێش چاوی خۆی کە دەیانناسێت و دەزانێ لەو کاروانەدان، هەوڵ بۆ گەیاندن و سەرخستنی دینی خوا دەدەن، دوعایان بۆ دەکات و دەڵێت:
ئەی خودایە! خۆت دەزانی کە ئەم دڵانە، لەسەر خۆشەویستیی تۆ گرد بوونەتەوە، لەسەر گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداریی تۆ پێک گەیشتوون و لەسەر بانگەوازەکەی تۆ یەکیان گرتووە، پەیمانیان بۆ پشتیوانی لە شەریعەتەکەی تۆ داوە، دە خوایە گیان! تۆیش پەیوەندییان پتەو بکە و خۆشەویستییان بەردەوام بکە، بۆ ڕێگەکانیان هیدایەتیان بدە و دڵیان بەو نوورەی خۆت پڕ بکەوە، کە هەرگیز ناکوژێتەوە و سنگیان بە لێشاوی باوەڕ بە خۆت و جوانیی پشتبەستن بە خۆت گوشاد بکە، بە ناسینی خۆت و زانستەکانی خۆت ئاوەدانی بکەرەوە، مردنیشیان بە شەهیدی بێ لە پێناو خۆتدا، بێگومان خۆیشت باشترین کۆمەک و چاکترین پشتیوانیت.
ئەوانەی عادەتیان پێوە گرتووە، لەپاش ویردی ئێواران و بەیانیانەوە، ئەم دوعایە بۆ یەکتر دەکەن و پێی دەگوترێت: دوعای ڕابیتە کاتی خۆی لە سەرەتای شارەزابوونمان لەم بانگەوازە مامۆستاکەمان لە سەرەتای دانیشتنەکانەوە، پاش چەند ئایەتێکی قورئان ئەم دوعایەی دەخوێند و زۆر تەئسیر و کاریگەری لەسەر دڵ و دەروونمان هەبوو، بەتایبەت کە بە ڕۆحانیەتێکی پاک و حزوورێکی دڵەوە دەیخوێندەوە، ئێمەش لەوەوە فێر بووبووین، لە سەرەتای دانیشتنەکانماندا دەمانخوێند.
خۆشم و بەشێکی زۆری ئامادەبووان چاومان پڕ بوو لە ئاو، کەشوهەوایەکی ڕۆحیی زۆر خۆش و بەچێژ دروست بوو، پاشان بە کورتییەک ئەرکی سەرشانی ڕابەر و پێشەوایانی ئیسلامم بۆ باس کردن، وەک سوفیانی سەوری بەڕەحمەت بێ فەرموویەتی: ئەی زانایانی ئاینی ئێوە خوێی چێشتی ئەم ئیسلامەن، ئەگەر خواردن بۆن بکات، پەنا دەبرێتە بەر خوێ، بۆ ئەوەی لە خراپبوون بیپارێزێت، ئەی ئەگەر خوێ خۆی خراپ بوو چی؟ ئەو کاتە دنیا وێران دەبێت، لەبەر ئەوە ئێوە ئەرکی سەرشانتان زۆر قورس و گەورەیە، دڵنیام کە ئێوەی ئازیز لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدان.
لەناو قوتابییانیشدا شانەیەکمان دروست کرد، ئەویش تەنیا یەک کەس بوو "محەممەدی حاجی ڕەسووڵ" بەڵام ئەم برایە زۆر چالاک نەبوو.
یه‌كه‌م شانەی ڕێکخستنم له‌ناو فه‌قێكاندا دروست كرد:
پاش ئەو دانیشتنە، هەفتانە بەڕێکوپێکی دادەنیشتین و چاومان بە یەکتر دەکەوت، ئەڵبەت کردمان بە چەند شانەیەک.
ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر بانگه‌وازی تیا نه‌بوو، له قه‌لادزێ كاك ئه‌مین هه‌بوو، له ڕانیه‌ش كاك ئازاد قه‌زاز هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر سیاسه‌تی كه‌تمان - و یه‌ك كه‌س پێ بگه‌یه‌نیت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆڵه‌كه و بتوانێت نیرگه‌ی ئه‌و بینا به‌رزه له‌سه‌رشانی هه‌ڵبگرێت باشتره - ده‌ڕۆیشتن، منیش به پێچه‌وانه‌وه، بانگی محمد به ئاشكرا خۆشه، ده‌ستم پێ كرد.
چونکە من خەڵکم بۆ لای حیزبێک بانگ نەدەکرد، وەک پێشتر گوتم: من وەک مەلایەک و مامۆستایەکی ئاین کارم ئەوە بوو جوانیی ئیسلام بە خەڵکی پیشان بدەم، دینی خوایان لا خۆشەویست بکەم، ئەمەش ئەرکی سەر شانمە و بەجێی دێنم، بەڵام خەڵکی تر کە مەلا نەبوو ئەگەر باسی ئیسلامی بکردایە، جێی پرسیار بوو، بۆیە ئەوان ئەوەندە کەتمانیان بەکار دەهێنا و منیش بەئاشکرا باسم دەکرد، ئیتر مەلایەتییەکەی من ئەو قازانجەی هەبوو.