دەرسی شەوانە: ١
شەوانە لەم ژوورەدا کردبوومە عادەت، دوای نوێژی عیشا یەک دوو کۆکەم بۆ دەکرد بەتەواوی بێدەنگ دەبوون و گوێیان دەگرت.. منیش باسێکم پێشکەش دەکردن.. پاش باسەکە ئەوانیش پرسیاریان دەکرد و منیش زۆر بەجوانی گوێم بۆ دەگرتن، بەوپەڕی سۆز و محەببەتەوە وەڵامم دەدانەوە، سوپاس بۆ خودا وەڵامەکان کاریگەریی خۆی لە دڵ و دەروونیاندا هەبوو، کە هێشتا نەگیرابووم لە دەرەوەی زیندانا کەسی هاوبیری ئەوانە هەمان پرسیاری ئاڕاستە دەکردم، کەچی وەک بۆ فیزکردن و کاتکوشتن بێت وا بوو، هیچ کاریگەری نەبوو، بەڵام لەوێ چونکە هەموو دەرگایەک داخرابوو و جگە لە ڕەحمی خودا هیچ فریادرەسێک نەبوو، بەدڵ گوێیان بۆ دەگرت، یەکێک لەو پرسیارانەی بەشی زۆریانی مەشغووڵ کردبوو مەسەلەی جێناو بوو:
بۆ نموونە دەیپرسی: مامۆستا! ئایا جێناوی (هو) بۆ نێرینه به کار دێت یان نا و؟ منیش له وه‌ڵامدا ده‌مگوت: به‌ڵی، له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ نێرینه به کار ده‌هێنرێت.
دەیگوت: قورئانیش جێناوی (هو)ی بۆ خوا به کار هێناوه‌و ده‌ڵی: (قل هو الله أحد).. پرسیارەکەی من ئەمەیە: ئایا خوا نێرینەیە؟ ئەگەر نێرینە نییە بۆچ جێناوی (هو)ەی بۆ بە کار هێنراوە؟
منیش بە ڕوویەکی خۆش سنگێکی فراوانەوە پێم دەگوت: ئەم وەڵامەی تۆ پێویستی بە پێشەکییەک هەیە، با وەک ڕێخۆشکردنێک بۆ تێگەیشتن لە وەڵامەکە ئەم پێشەکییەت بۆ باس بکەم.
ئەویش زۆر بەئەدەبەوە دەیگوت: فەرموو.
پێشەکی:
منیش دەمگوت: هه‌رزمانێک ده‌ستوور و ڕێزمانێکی تایبەت بە زمانه‌وانیی خۆی هه‌یه، زمانی کوردییش وه‌ک هه‌ر زمانێکی تری زیندووی ئه‌م جیهانه، ڕێزمانی خۆی هه‌یه، له ڕێزمانی کوردی‌دا (جێناو= ضمیر) و (هێما= اشارە) هه‌یه. به‌ڵام له زمانی کوردی‌دا ئه‌مانه بێلایه‌نن واته: له کاتی به‌کارهێنانیاندا جیاوازی له‌نێوان نێرینه و مێینه‌دا نییە، بۆ هه‌ردوو لایان وه‌ک یه‌ک به کار ده‌هێنرێت.
بۆ نموونە:
ئـ - جێناو له زمانی کوردی‌دا دوو جۆره: ئه‌ویش جێناوی لکاوه بۆ نموونه که ده‌ڵێین: (ئێمه ده‌چین بۆ مزگه‌وت). له‌م نموونه‌یه‌دا هه‌ردوو جێناوهکهمان به کار هێناوه: (ئێمه) جێناوی سه‌ربه‌خۆیه (ین) جێناوی لکاوه.
ب - هه‌ردوو جۆره‌که‌ی جێناو بۆ نێرینه و مێینه چونیه‌ک به کار ده‌هێنرێت. خۆ ئه‌گه‌ر ناوبراو باس نه‌که‌ین به جێناوهکهدا نازانین نێرینه‌یه یان مێینه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر گوتمان: (ئه‌وان له زانکۆ ده‌خوێنن.) نازانین ئەوان نێرن، یا مێن؟ تا ناویان نه‌به‌ین، به‌ڵام له عه‌ره‌بیدا وا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر نێرینه بوون جێناوی نێرینه‌یان بۆ به کار ده‌هێنرێت و دەگوترێت: (هم یدرسون فی الجامعە). ئه‌گه‌ر مێینەش بوون ئه‌وا جێناوی خۆیان بۆ به کار ده‌هێنرێت و ده‌گوترێتت: (هن یدرسن فی الجامعە).
جـ -هه‌روه‌ها بۆ ناوی بێلایه‌نیش جێناوی سه‌ربه‌خۆمان نییه، ئه‌و جێناوه‌ی بۆ نێرینه و مێینه به کار ده‌هێنرێت، هه‌ر هه‌مان جێناویش بۆ بێلایه‌ن به کار ده‌هێنرێت، بۆ نموونه: دەگوترێت:
ئه‌و کوڕانه زیره‌کیان تیادایه؟ یان/ جێناوی لکاوی که‌سی سێیه‌می کۆیه.
ئه‌و کچانه زیره‌کیان تیادایه؟ یان/ جێناوی لکاوی که‌سی سێیه‌می کۆیه.
ئه‌و ترۆمبێلانه کامیان جوانه؟ یان/ جێناوی لکاوی که‌سی سێیه‌می کۆیه.
ده‌بینین بۆ هه‌رسێ جۆره‌که واته نێرینه و مێیینه و بێلایه‌ن یه‌ک جۆر جێناومان بۆ به کار هێناون، به‌ڵام له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا وا نییه. ناوی بێلایه‌ن یا جێناوی نێرینه‌ی بۆ به کار ده‌هێنرێت، یا جێناوی مێینه، بۆ نموونه:
انَّ هزا الجَبل قمتُه عالیە. (الجبل) جێناوی نێرینه‌ی بۆ به‌کار هێنراوه (ه - هو).
اشتریت مجلە تلززت بقرائتها، (مجلە) جێناوی مێیینه‌ی بۆ به کار هێنراوه (ها).
له‌م دوو نمونه‌یه‌دا وشه‌ی ناوه بێلایه‌نه‌کان یه‌کێکیان نێرینه‌یه و جێناوی نێرینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، ئه‌وی تریشیان، وشه‌که مێینه‌یه و جێناوی مێینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، ئایا (چیا) که لێره‌دا به نێرینه باس کراوه و جێناوی نێرینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، له جۆری خۆی مێینه‌ی هه‌یه؟ ئایا گۆڤار (مجلە) که لێره‌دا به مێینه له قه‌ڵه‌م دراوه و جێناوی مێینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، له جۆری خۆی نێری هه‌یه؟ هه‌ردووکیان له ڕێزمانی کوردی‌دا بێلایه‌نن به‌ڵام له عه‌ره‌بیدا جێناوێک بۆ بێلایه‌ن نییه، ده‌بێت جێناوی مێ یا نێری بۆ بەکار بهێنرێت، بۆیه لێره‌دا به پێی وشه‌کانیان دابه‌ش کراون به‌سه‌ر مێینه و نێرینه‌دا.
جاری وایش ده‌بێت وشه‌ی ناوە بێلایهنەکە، نه نێره و نه مێ، (مه‌به‌ست لە وشەکهیهتی). به‌ڵام له‌ناو عه‌ره‌بدا کە به کار هێنراوه و که‌وتووەته ڕیزی نێر یا مێ، بۆ نموونه:
چاو (عین)، گوێ (أزن)، ده‌ست (ید)، قاچ (رجل)
ئەم نموونە باسکراوانە و وشه‌کانیان نیشانەی مێینه‌ییان تیا نابینرێت، به‌ڵام عه‌ره‌ب جێناوی مێینه‌یان بۆ به کار ده‌هێنێت، بۆ نموونه، ده‌گوترێتت: (للمُنکِر عین لا یبصر بها، وأزن لایسمع بها) واته: مرۆڤی نهسهلمێنهر چاوێکی هه‌یه که پێی نابینێت و گوێیه‌کی هه‌یه که پێی نابیستێت. (عین) ناوێکه بێلایه‌ن نه نێره و نه مێ، به‌ڵام جێناوی مێینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، ئایا چاو لە جۆری خۆی نێری هه‌یه؟ (أزن) وشه‌یه‌که و (تا و التأنیث)ی پێوه نییه و ناوێکی بێلایه‌نه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جێناوی مێینه‌ی بۆ به کار هێنراوه، ئایا گوێ له جۆری خۆی نێری هه‌یه، وا به مێینه له قه‌ڵه‌م دراوه؟ له وه‌ڵامدا دەگوترێت: نه‌خێر. ئه‌ی بۆچ وا به کار هێنراوه؟ ئه‌وه زمانه و واهاتووه. زمانیش ده‌ستکردی ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سه‌د ساڵ و هه‌زار ساڵی لهمهوپێش نییه.
لێره‌دا نهزیلهیهکم بیرده‌که‌وێته‌وه بابۆتان باس بکەم. گوتیان: پێمان خۆشە. گوتم: ده‌ڵێن جارێک منداڵێکی گه‌رمیانی، له‌گه‌ڵ منداڵێکی کۆییدا پێکه‌وه داده‌نیشن و گه‌رمیانییه‌که پێی ده‌ڵێت: ئێوه بۆ به بۆ ئه‌ڵێن: لۆ؟
کۆییهکهش ده‌ڵێت: ئه‌دی ئێوه لۆ به لۆ ده‌ڵێن بۆ؟
له واقیعدا ئه‌مه زاراوه‌یه و دانراوی ئه‌مڕۆ و دوێنی نییه، ئیتر جێگه‌ی ئه‌وه نییه بۆ، ئێمه وا ده‌ڵێین و ئێوه‌ش وه‌ها.
ده‌نا ئه‌گه‌ر کابرای عه‌ره‌ب بپرسێت ئه‌وه ئێوه بۆ جێناوی سه‌ربه‌خۆتان نییه بۆ نێر یا مێ؟ تا به ناوبردنیان بمانزانیبایه نێرن یا مێن، چ وه‌ڵامێکی ده‌ده‌یته‌وه؟
هیچ وه‌ڵامێک نییه، ئه‌وه نه‌بێ، که ئه‌مه زمانه و ئه‌وه‌ش ده‌ستووره‌که‌یه‌تی، لای ئێوه وه‌ها هاتووه و لای ئێمه‌ش به‌و جۆره. هەرچەند لە هەندێک زاراوەی کوردی وەک زاراوەی هەورامیدا جێناوی نێر و مێ جیاوازە، بەڵام لە کوردیی سۆرانی‌دا نییە.
د - ئینجا با بێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان، چۆن لە زمانی عەرەبیدا وشه‌ی (الباب) ده‌رگا و وشه‌ی (القلم) پێنووس بێلایه‌نن، وشه‌ی (الله)یش ناوێکی بێلایه‌نه، هه‌ر وه‌ک پێشتر باسمان کرد، کاتێک که باسی (الله) کرا، یا باسی (قلم) کرا، یا ناوی ده‌رگا برا جێناوی نێرینه‌ی بۆ به کار ده‌هێنرێت، چونکه له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا جێناوی سه‌ربه‌خۆ بۆ ناوی بێلایه‌ن نییه، ئه‌مانه‌ش وشه‌کانیان نێرینه‌یه و ده‌نا ئایا قه‌ڵه‌می نێر و قه‌ڵه‌می مێ هه‌یه؟ یا ده‌رگای نێر و ده‌رگای مێ هه‌یه؟ هەموو گوتیان: نه‌خێر. گوتم: ده‌ی وشه‌ی (الله)یش به‌و جۆره‌یه، وشه‌که نێره نه‌ک خوا وه‌ک (قلم) وشه‌که‌ی نێره نه‌ک ئه‌و خامه‌یه‌ی پێی ده‌نووسرێت. ژمارەیکی زۆریان دەستخۆشغیان کرد و گوتیان: بەڕاستی وا بۆت ڕوون کردینەوە هەرگیز لە بیرمان ناچێتەوە، وا بزانم ئه‌گه‌ر هه‌ندێک هۆش و بیرکردنه‌وه هه‌بێت منیش سوپاسم کردن و گوتم: دڵنیا بم، ئه‌م ئه‌ندازه‌یه به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچ جێناوی (هو) به کار هێنراوه له ئایه‌تی (قل هو الله أحد)دا.
دوعای خێریان کرد و بۆ بەیانی کۆمەڵیکیان خۆیان دەشۆرد و دەستیان بە نوێژ دەکرد، سوپاس بۆ خوا.
دەرسی دووەم
جێناوی (نا) و (نحن) له قورئاندا:
کات شەوێکی زستانە و هەموو کوورەڵەمان کردووە و دوای نوێژی عیشایە و شەوی پێشوو لە بارەی جێناوی (هو)ەوە باسمان بۆ کردن، سوپاس بۆ خودا لە وەڵامەکەوە دڵئاسوودە بوون، ئێستاش چاوەڕوانن تا پرسیارێکی تر بکرێت، ئێمەش وەڵام بدەینەوە، وا دیار بوو هاوەڵەکانی ناو زیندان، لە بارەی جێناوەوە، ئیشکالێکی تریان هەبوو، بۆیە یەکێکیان پرسی: مامۆستا جێناوی (نا) و (نحن) بۆ کۆیە، یا بۆ تاک؟
منیش گوتم: بۆ کۆیە.
ئینجا دەیپرسی: باشە بۆچ خوا لە قورئاندا وشەی (نا) و (نَحنُ)ی بۆ خۆی بە کار هێناوە؟ مادام خوا خۆی تەنیایە؟ ئایا بەکارهێنانی وشەی کۆ بۆ خۆی نابێتە تەناقظ و نەسازی؟
کاتی خۆی لە دەرەوە ئەم پرسیارانەیان ئاڕاستە دەکرا بۆ ئەوەی بڵێن: ئەها قورئان نەسازی (تناقظ)ی تێدایە، ئەگەر خوا هەبووایە و لە لایەن خوداوە بهاتایە نەسازی (تناقظ)ی تێدا نەدەبوو، ئا بەم شێوەیە ئاڕاستە دەکران تا لە بارەی ئاینەکەیانەوە نەک هەر بکەونە گومانەوە، بەڵکوو بۆ ئەوەی فڕیان بەسەر ئیمان و ئیسلامەوە نەمێنێت، نە دینیان هەبێ و نە خوا بناسن..!!
هەر وەک باسم کرد پێش ئەوەی بگیرێم، ئەم پرسیارانەم بۆ دەهات، و سوپاس بۆ خودا وەڵامم دەدانەوە.. لەبەر ئەوە پرسیارەکانم بە لاوە نامۆ نەبوو، بۆیە منیش زۆر لەسەرخۆ دەمگوت: ئەوە هیچ نەسازییەکی تێدا نییە؟
ئەویش دەیگوت: مامۆستا! کاتی خۆی هاوڕێکەم بۆی باس دەکردم و دەیگوت: موسوڵمانەکان دەڵێن: خوا تاک و تەنیایە، ئایەتێکیشی دەهێنایەوە من ئێستا ئایەتەکەم لەبەر نییە.
منیش گوتم: لەوانەیە ئەم ئایەتە بووبێت: ( وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ )؟
گوتی: دەم خۆش.
گوتم: ئێ؟
گوتی: هاوڕێکەم دەیگوت: لە لایەکەوە قورئان دەڵێت: خوداتان تەنیا یەک خودایە. لەم لایشەوە دەڵێت: ئێمە باشترین چیرۆکت بۆ باس دەکەین.. ( نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ).. یا دەلێت: ئێمە لەشەوی قەدرا قورئانمان دابەزاندووە (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ)، هاوڕێکەم دەیگوت: دەبینین له هه‌ردوو جێگادا وشه‌ی (ئێمه)ی به كار هێناوه ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت، كه خوا ته‌نیا نییه و چه‌ند خوایه‌ك هه‌یه! و ئه‌مه‌ش نه‌سازی و (تناقض)ه له عه‌قیده‌ی خۆتان و قورئانهكهتاندا!
ڕوونیشیان دەکردەوە تا وا نەزانم ئەمە قسەی خۆیانە، بەڵکوو ئەمە قسەی خەڵکە و ئەمان باسی دەکەن، چونکە دەیانەوێت تێبگەن و گومانیان نەمێنێت، بۆیە ئەم پرسیارانە دەکەن!
منیش دەمگوت: دەزانم و زۆرم پێ خۆشە، کە دەتانەوێت گومانەکان ڕابماڵن، ئینشائەڵڵا سەرکەوتوو دەبن.
بەڵام لەڕاستیدا ئەو هاوڕێیەتان زۆر خراپ حاڵی بووە، له‌وانه‌یه حهقیقهتەکەیشی زانیبێت، به‌س بۆ چه‌واشه‌کردنی ئێوە وای گوتبێت!
چاوەکەم گوێ بگرن لە برای خۆتان، بزانە بە پشتیوانیی خودا چۆن بۆتان ڕوون دەکەمەوە!
به پشتیوانیی خوا ده‌ڵێین که:
یه‌که‌م:
ههرسهرۆککۆمارێک کارێکی گه‌وره ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی نیشان بدات، له جیاتیی ئه‌وه‌ی بڵێت: من فڵانه کارم ئه‌نجام دا، ده‌ڵێت: ئێمه، بۆ نموونە: سەرۆککۆماری میسر گوتی: ئێمە پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئهسوانمان ته‌واو کرد، کاتێک سه‌رۆککۆماری میسر ئه‌م قسه‌یه ده‌کات وه نه‌بێت چوار پێنج سه‌رۆککۆمار له‌و سه‌رده‌مه‌دا له میسردا بووبێت، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه به‌هێزی و به‌توانایی خۆی بنوێنێت، یان که سه‌رۆککۆماری عێراق ده‌ڵێت: ئێمه نه‌وتمان خۆماڵی کرد، مانای وا نییه که سێ چوار سه‌رۆککۆمار به‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌یان کردبێت، به‌ڵکو له جیاتیی ئه‌وه‌ی بڵێ: من نه‌وتم خۆماڵی کرد. ده‌ڵی: ئێمه نه‌وتمان خۆماڵی کرد، تا ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی پیشان بدات.
ته‌شبیهی نه‌بێت. که خودایش له قورئاندا ده‌فه‌رمێت: ئێمه جوانترین چیرۆکت بۆدهگێڕینهوه. لێره‌شدا مه‌به‌ست پیشاندانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، که لە جیاتیی وشه‌ی (من) وشه‌ی (ئێمه)ی به کار هێناوه.
دووه‌م:
ئازاد نامه‌یه‌ک بۆ عه‌لی براده‌ری ده‌نووسێت و پاش سڵاو و هه‌واڵپرسین ده‌ڵیت: براگیان له‌مێژه هه‌واڵتان نازانین، دڵمان زۆر به‌په‌رۆشه بۆتان، به‌گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه، هه‌واڵی ساغ و سه‌لامه‌تیی خۆتانمان بۆ بنێرن. زۆر شادمان ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئێوه بێن و سه‌رێکمان لێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن ئه‌وا ئێمه دێین بۆ لاتان.
جێناوی (تان) بۆ که‌سی دووه‌می کۆیه. وه جێناوی (ان) جێناوی لکاوی که‌سی یه‌که‌می کۆیه. چه‌نده‌ها جێناوی (تان) و (یان) و (ین) و (ان) و (ن) جگه له جێناوی سه‌ربه‌خۆ (ئێوه) و (ئێمه)ی تیادا به کار هاتووه، ئه‌مانه‌ش ته‌نیا دوو که‌سن ئازاد خۆی به کۆ داناوه، جێناوی (ئێمه)ی به کار هێناوه و (عه‌لی)یشی به کۆ حسێب کردووه، جێناوی (ئێوه)ی بۆ به کار هێناوه، ئایا ئازاد چوار پێنج ئازاد بووه، (عه‌لی)یش چوار پێنج عه‌لییه؟
ئایا ڕه‌خنه له ئازاد دهگیرێتت بۆ نووسینی وەها نامەیەک؟ پێی ده‌گوترێتت: بابه تۆ نه‌تزانیوه کاغه‌ز بنووسیت، ده‌نا تۆ یه‌ک که‌سی چۆن جێناوی کۆی (ئێوه) و (ین) به‌کار دەهێنیت، عه‌لییش یه‌ک که‌سه چۆن جێناوی (ئێوه) و (تان)ی بۆ به کار دەهێنیت؟
ئایا وەها ڕه‌خنه‌یکی لی ده‌گیرێت؟ یا پێی ده‌گوترێت: به‌ڕاستی نامه‌یه‌کی ئهدیبانهت ڕازاندووەتهوه و پڕیه‌تی له ئه‌ده‌ب؟ له نووسینه‌که‌تدا ڕێز و ئه‌ده‌بت به کار هێناوه.
جا ڕێزی ئازاد له‌کوێ و ڕێزی خوا له‌کوێ؟
ئه‌ده‌بی خوا له‌کوێ و ئه‌ده‌بی ئازاد له‌کوێ؟ ئه‌وەی خاوه‌ن ئه‌ده‌به له ئه‌ده‌بی خواوه ئه‌ده‌بی وه‌ر گرتووه.
ئێستا حاڵی بوویت که بۆ چ (انا) و (نحن) به کار هێنراون.
دەرسی سێیەم
بۆچی لە قورئاندا وشەی (هی) بۆ خودا بە کار هێنراوە؟
لە ساڵەکانی هەشتادا بۆ چەواشەکردنی لاوان، کۆمەڵێک گومانیان دروست کردبوو، دەیانخستنە بەردەم تازەپێگەیشتووانەوە، بۆ ئەوەی لە بارەی ئاینەکەیەوە بیانخەنە گومانەوە و یەکێک لەو گومانانە ئەمە بوو:
بۆچی لە قورئاندا وشەی (هی) بۆ خودا بە کار هێنراوە؟
دەهاتن ئەم پرسیارەیان دەکرد: ئایا وشەی (هی) بۆ مێ بە کار دەهێنرێت، یا بۆ نێر؟ وە نەبێ هەر لە لایەن کەسانی بێدینەوە ئەم پرسیارە بکرایە، بەڵکوو زۆر جار لە لایەن کەسانی پاک و دڵسۆزیشەوە ئه‌م پرسیاره دەکرا.
دەمگوت: بۆ مێ..
دەیانگوت: ئەگەر وایە، بۆچ بۆ خودا بە کار هێنراوە؟
لێم دەپرسین: له‌کوێدا به کار هێنراوه؟
دەیانگوت: قورئان خۆی باسی کردووە، وەک ئەم ئایەتە: "وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ". لە ئایەتی ٤٠ ی سوورەتی (التوبة)دایە.
منیش دەمگوت: ئازیزەکەم! ئێوە خراپ لە واتای ئایەتەکە حاڵی بوون، ئەوەش هۆی ئەوەیە کە زانینی عەرەبیتان لاوازە، چونکە جێناوی (هي) بۆ خودا بە کار نەهێنراوە، بەڵکوو بۆ (کلمة) بە کار هێنراوە.
واتای ئایەتەکە بەم جۆرەیە: وشەی خودا بەرزە، فەرمانی خودا لە ژوور هەموو فەرمانێکەوەیە.
دەزانی ئەوە وەک چی وایە؟ وەک ئەوە وایە بڵێیت: ( رأیتُ رجُلاً انكسرَتْ رجْلهُ)، پیاوێکم دی پێی شکابوو! ئێستا لەم نموونەیەدا کە تێی "تەئنیس" لە ڕستەکەدا باس کراوە، دەبێ بڵێیت چونکە تێی تەئنیس لەم ڕستەیەدا بە کار هێنراوە ئەوە پیاوەکە بە مێ حساب کراوە؟
لە یەکێکیانم پرسی تۆ ناوت چییە؟
گوتی: ناوم محمدە.
گوتم: ئەگەر تۆ بە ڕێگەدا ڕۆیشتیت و پێت لە بەردێک هەڵکەوت، ئەگەر وەسفی ئەو حاڵەتە بەعەرەبی بکەیت دەڵێی چی؟
گوتی: نازانم.
گوتم: دەڵێیت: مَشَی مُحَمدً وتعَثرت رجْلەُ، واتە: محمد ڕۆیشت و پێی هەڵکەوت.
گوتی: مەبەستت ئەوەیە چۆن لەم ڕستەیەدا تێ-ی مێینە بۆ من بە کار نەهێنراوە، بەڵکوو بۆ پێی من بە کار هێنراوە، کە وشەی پێ لە زمانی عەرەبیدا بە مێ دادەنرێت.؟!
گوتم: بەڵێ، سوپاس بۆ خوا زۆر بەباشی لێی حاڵی بوویت.. لە ڕستەی ئایەتەکەشدا جێناوی (هي) بۆ (کلمة) بە کار هێنراوە، کە وشەکە لە زمانی عەرەبیدا مێینەیە.
گوتی: خوا پاداشتت بداتەوە، باش حاڵی بووم که جێناوی (هی) بۆ خوا به کار نه‌هێنراوه؟ و بۆ (کلمە) بە کار هێنراوە، هیوادارم ئەوانەش کە گومانیان هەیە وەک من لێی حاڵی ببن تا به هه‌ڵه‌دا نه‌چن.
تێبینی:
ئەڵبەتە ئەم گومانەش یەکێک بوو لەوانەی، کە لە ژووری ژمارە یەکدا زیندانییەکانی هاوەڵم لێیان پرسیم.
دەرسی چوارەم باسی وەلی بوو
کە ئەڵقەیەکی سەربەخۆمان بۆ دانا.