هاوینەهەواری تاقەوسان
تا ڕۆژى هه‌ینى یه‌کى یه‌ک 1/1/1988 له کرماشان ماینه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا لە ماڵی مامۆستا سەڵاح بووین، ئەڵبەتە کاک هیواى سیوه‌یلی و کاک ئه‌بوو عامیریش دەعوەتیان کردین خوا پاداشتیان بداتەوە.
له ڕۆژی 29/12 سه‌رێکى تاقه‌وسانمان دا، که له فارسی‌دا پێى ده‌گوترێت تاقى بوستان! واته تاقى هیلالى ناو باخ و بێستان، له‌ڕاستییشدا هه‌ر وه‌ها بوو، له‌و شاخه گه‌وره‌یه‌دا بە داتاشین و داهێنانى گه‌وره‌ترین وێنه‌ى ته‌واویان تیا کێشابوو، له یه‌کێک له وێنه‌کاندا دیمه‌نى ڕاوکردنى یه‌کێک له شاکانى ئێرانى تیا بوو.
له شوێنێکى ترا تاقێکى هیلالییان له شاخه‌که‌دا دروست کردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ند ساف و لووس بوو، ده‌تگوت: به سمارته ساف و لووس کراوه. له به‌رده‌میا چه‌ندان چاوگه‌ى گه‌وره‌ى ئاو هه‌ڵده‌قوڵى، له بەرده‌م ئه‌م ئاوه زۆره‌دا به‌ندێکیان دروست کردبوو، به‌له‌میان له‌سه‌ر دانابوو، تا گه‌شتیار بۆ گه‌شتى سه‌ر ئاوه‌که به‌کاریان بهێنێت! به‌ڵام ئه‌و کاته‌ى ئێمه ڕۆیشتین هه‌واى دنیا زۆر سارد بوو، له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌ن به‌له‌مه‌کان له‌وێ نه‌بوون، چو‌نکه ده‌یانزانى به‌و زستانه گه‌شتیار ڕوو ناکاته ئه‌و شوێنه.
له‌سه‌ر ده‌رگاى باخه‌که‌دا نووسرابوو: داوا له ئافره‌تان ده‌که‌ین: چاودێرى حیجاب بکه‌ن!
دکتۆر عه‌بدول مه‌جید (ئه‌بووو زه‌ڕ):
لەو ماوەیەدا کە لەوێ بووم، "مامۆستا سه‌لاح" به‌دوورودرێژى باسى چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى خۆى و "مامۆستا سدیق عبدالعزیزی" بۆ کردم و هۆى ڕێکنەکەوتنه‌که‌شیانی بۆ گێڕامه‌وه.. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و له ماڵی مامۆستادا بۆ یه‌که‌م جار دکتۆر عه‌بدول مه‌جید (ئه‌بوو زه‌ڕم) بینى و شه‌وێک به‌دوورودرێژى باسى حاڵى زیندانه‌که‌یان لێ پرسیم.. و به‌شێکیان نووسى، دکتۆر چەند پڕۆژەیەکی بە دەستەوە بوو دەیویست پیادەیان بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. هه‌وڵى ده‌دا که چه‌کداره‌کانى بزووتنه‌وه بکاته خۆى، به‌ره‌و برایانیان به‌رێ، به‌ڵام پێى گوترا: که شتى وا سه‌رکه‌وتنى نییه و بێبه‌رهه‌م ده‌بێ، چو‌نکه بناغه‌که‌ى ڕه‌هۆڵه، هه‌روه‌ها ده‌یویست مامۆستا سدیق له ته‌ک مامۆستا سه‌لاحدا یه‌ک بخاته‌وه، به‌ڵام بێسوود بوو،
له‌و ماوه‌یه‌شدا بۆ یه‌که‌م جار چاوم به مامۆستا "ناسرى سوبحانى" که‌وت، بەڕەحمەت بێت.
سەردانى سنە:
له ڕۆژى یه‌کى یه‌کى 1/1/988 دا به سه‌ردانێکى گشتى منداڵه‌کانم برد بۆسنه، له‌م سه‌فه‌ره‌دا مامۆستا "عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز" و خێزانى هاوسه‌فه‌رمان بوون. له سنه‌دا ڕۆیشتینه ماڵ مامۆستا "حه‌مه یوسف" به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆى له ماڵ نه‌بوو، بۆ زنجیره پرسه‌یه‌ک ڕۆیشتبوو بۆ مه‌ریوان. ئه‌و ڕۆژه و ئێوارێ له ماڵ ئه‌وان بووین، من و کاک عومه‌ریش ڕۆیشتین بۆ مزگه‌وت بۆ لاى فه‌قێکان و لە لاى ئه‌وان خه‌وتین.
له‌گه‌ڵ فه‌قێکاندا که‌وتینه قسه‌کردن و له‌ڕوانگه‌ى ئیسلامه‌وه هه‌ندێ له باره‌ى گه‌وره‌یى و فه‌زڵى زانیارییه‌وه بۆیان دوام، و گوتم: خوا ڕێنموونیى پێغه‌ممه‌ر "صلی اللە علیە وسلم" ده‌کات که، بڵێ: خوایه! زانیاریى زیاترم پێ ببه‌خشه. " وقُلْ ربِّ زِدْنِی عِلْمًا " گە/١١٤. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: بڵێ: ئایا ئه‌وانه‌ى زانان و ئه‌وانه‌ى نه‌زانن وه‌ک یه‌کن؟ ئه‌وانه‌ى شت ده‌زانن و ئه‌وانه‌ى نازانن چون یه‌کن؟( قُلْ: هَلْ یسْتَوِی الَّژِینَ ێعْڵمُونَ ۆالَّژِینَ لا ێعْڵمُونَ؟" الزمر/ 9.
فەزڵى زانیاریی:
ئه‌وه‌ى ڕێى فێربوونى زانیارى بگرێته به‌ر، خوا خۆشى ده‌وێت و فریشته‌کان باڵى ڕه‌حمه‌تى بۆ ڕاده‌خه‌ن، هه‌ر وه‌ک پێغه‌ممه‌ر "صلی اللە علیە وسلم" فه‌رموویه‌تى: ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌ک بگرێته به‌ر بۆ فێربوونى زانیارى، تا شاره‌زایى له ئاینه‌که‌یدا په‌یدا بکات، خوا ڕێى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌کات. "من سلَكَ طريقًا يلتمسُ فيهِ علمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طريقًا إلى الجنَّةِ " (أخرجه مسلم (2699)، وابن ماجه (225) مطولاً، والترمزی (2646) باختلاف یسیر، وأحمد (8316) واللفظ له ). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: فریشته‌کانى ئاسمان باڵیان بۆ قوتابییانى زانیارى ڕاده‌خه‌ن." ۆإِنَّ الْمَلائِکَه‌َ ڵتَچَعُ أَجْنِحَتَهَا ارچَا وً لِگَالِبِ الْعِلْمِ" أخرجە الالبانی/صحیح أبی داود،رقم 3641.
وفی الدرر السنیە " مَن سڵکَ گریقًا یلتَمِسُ فیهِ علمًا ، سَهَّڵ اللَّهُ ڵهُ گریقًا إلى الجنَّەِ ، وإنَّ الملائِکَەَ لتَچعُ أجنحتَها لگالِبِ العلمِ ڕچًا بما یصنعُ وإنَّ العالم لیستغفِرُ ڵهُ مَن فی السَّمواتِ ومن فی الأرچِ ، حتَّى الحیتانِ فی الما وِ ، وفچڵ العالمِ على العابدِ کفَچلِ القمڕ على سائڕ الکواکبِ ، وإنَّ العُڵما وَ ورپەُ الأنبیا وِ إنَّ الأنبیا وَ لم یورِّپوا دینارًا ولا درهمًا إنَّما ورَّپوا العلمَ فمَن أخژَهُ أخژَ بحڤٍّ وافرٍ الراوی : أبو الدردا و | المحدپ : الألبانی | المصدر : صحیح أبی داود
الصفحە أو الرقم: 3641 | خلاصە حکم المحدپ : صحیح "
عیبادەتى بێ زانیارى:
ده‌گێڕنه‌وه پیاوێک ده‌مرێ و دوو کوڕى له دوا جێ ده‌مێنێت، یه‌کێکیان ڕێى زانیارى ده‌گرێته به‌ر و ده‌چێ بۆ خوێندن، ئه‌وى تریشیان ڕێى عیباده‌ت و گۆشه‌گیرى ده‌گرێته به‌ر، به‌ره‌و ئه‌شکه‌وتێک ده‌ڕوات تا خه‌رێکى عیباده‌ت و خواپه‌رستى بێ، به‌ڵام بێ زانیارى.. برا گچکه ده‌ڕوات بۆ خوێندن و شاره و شار و دێهاته و دێهات، وه‌ک باوى قوتابییانى ئه‌و سه‌رده‌مه، به شوێن زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێ، تا پاش حه‌وت هه‌شت ساڵێک ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌ر ده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به کۆڵێ زانست و زانیارییه‌وه.
هه‌واڵى کاکه‌ى ده‌پرسێت، ده‌ڵێن: هه‌ر له ئه‌شکه‌وته‌که‌دایه خه‌ریکى عیباده‌ت و خواپه‌رستییه و بووه‌ته ڕه‌به‌نى ئه‌شکه‌وتێ، ده‌ڵێ: پیاوى چاک بن بڕۆن به شوێنیا و پێى بڵێن مه‌لاى برات ئیجازه‌ى وه‌ر گرتووه و هاتووەته‌وه، پێى خۆشه بتبینێت.
ئه‌وانیش ده‌چن به شوێنیا و هه‌واڵى ده‌ده‌نێ، خێرا خۆى گورج ده‌کاته‌وه و دێته‌وه بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ى براکه‌ى، پاش پێکگه‌یشتن و ده‌ستومۆس، مه‌لاى براى لێى ده‌پرسێ: کاکه گیان! ئه‌وه خێره، بۆچ ئه‌و چاوه‌ت دابه‌ستووه؟
ده‌ڵێ: براگیان! من بیرم کرده‌وه خوا دوو چاوى پێ به‌خشیوم، ئه‌و یه‌کیانه‌م به لاوه زیاده بوو، به ئیسرافم زانى، چو‌نکه من کارم ته‌نیا به یه‌کێکیان جێبه‌جێ ده‌بێ! له‌به‌ر ئه‌وه به قیروزه‌وت به‌ستوومه!
براى زانا پێى ده‌ڵێ: کاکه گیان! ئه‌وه له که‌یه‌وه داتبه‌ستووه؟
گۆشه‌گیر براى ده‌ڵێت: ماوه‌ى دووساڵه.
براى زانا پێى ده‌ڵێ: کاکه گیان! به‌بێ زه‌حمه‌ت نوێژى ئه‌م دووساڵه‌ت بگێڕه‌ره‌وه.
ئه‌ویش ده‌ڵێ: بۆچی؟ ده‌ڵێ: چو‌نکه چاو جێگه‌ى ده‌ستنوێژه و ده‌بێ بشۆررێ، تۆیش قیروزه‌وتت پیا ناوه و ئاو به‌رى ناکه‌وێ، وه‌ک ئه‌وه وایه ئه‌م دوو ساڵه بێ ده‌ستنوێژ نوێژت کردبێ.
به‌ڵێ، ئازیزان! عیباده‌تى بێ زانیارى ئه‌نجامى واى ده‌بێت، شاره‌زایى له دینیش ئه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌یه‌تى، خۆى له خراپه ده‌پارێزێ و ڕێنوێنیى خه‌ڵکیش ده‌کات، بۆیه پێغه‌ممه‌ر "صلی اللە علیە وسلم" فه‌رموویه‌تى: " مَنْ یُڕدِ اللَّهُ بِهِ خَیْرًا، یُفَقِّهْهُ فِی الدِّینِ" (أخرجە البخاری ومسلم برقم: ١٠٣٧ )واتە : ئه‌وه‌ى خوا ئیراده‌ى خێرى پێى بکات له دینا شاره‌زاى ده‌کات. هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر "صلی اللە علیە وسلم" له باره‌ى گه‌وره‌یى زانیارییه‌وه فه‌رموویه‌تى: ڕێزى زانا به‌سه‌ر عابیدى گۆشه‌گیرا وه‌ک ڕێزى مانگه به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کانى ترا." وفظل العالم على العابد کفظلِ القمر على سائر "( ) الکواکب
ئه‌وانه‌ى که زانان جێنشینى پێغه‌مبه‌رانن، چو‌نکه پێغەمبه‌ران کاریان ڕێنموونیى خه‌ڵکى بووه بۆ ڕێى ڕاست و شاره‌زاکردنیان له دینا، ده‌ى زانایانیش هه‌مان کاریان هه‌یه بۆیه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: " وإنَّ العُڵما وَ ورپەُ الأنبیا وِ إنَّ الأنبیا وَ لم یورِّپوا دینارًا ولا درهمًا إنَّما ورَّپوا العلمَ فمَن أخژَهُ أخژَ بحڤٍّ وافرٍ "( ) واته: بێگومان زانایان واریسى پێغه‌ممه‌رانن، له‌ڕاستیدا پێغه‌مبه‌ران دینار و درهه‌میان له پاش خۆیان جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵکوو زانیاری‌یان جێ هێشتووه، ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ى وه‌ر گرت به‌شێکى زۆرى به‌ر که‌وتووه.
بێگومان زانای ڕەببانی فریشته‌کانى ئاسمان و ئیماندارانى زه‌وى و ته‌نانه‌ت حووتى ناو ده‌ریاش داواى لێخۆشبوونى بۆ ده‌کەن. ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر "صلی اللە علیە وسلم" ده‌فه‌رمێت: " وإنَّ العالِمَ ليستغفرُ لَهُ مَن في السَّمواتِ ومَن في الأرضِ حتَّى الحيتانُ في الماءِ "( ) ئه‌وه‌ى به‌ڕاستى زانا بوو زیاتر له خوایش ده‌ترسێ، ئه‌وه‌ته قورئانیش ده‌فه‌رمێت: "( إِنَّمَا ێخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُڵمَا وُ )" ( )
خەوى زانا و عیبادەتى نەزان:
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن: ڕۆژێ شه‌یتان ده‌چێته مزگه‌وتێکه‌وه و ده‌یه‌وێ وه‌سوه‌سه بۆ نوێژکه‌رێک دروست بکات، نوێژه‌که‌ى لێ تێک بدات، ته‌ماشا ده‌کات مه‌لایه‌کیش له‌ولاوه نوستووه، شه‌یتان کاره‌که‌ى ناکات و پاشه‌وپاش ده‌گه‌ڕێته‌وه، شاگرده‌کانى ده‌ڕۆنه پێشوازى و لێى ده‌پرسن بۆچ ئه‌و کاره‌ى نه‌کرد و گه‌ڕایه‌وه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌متوانى!!
ئه‌وانیش به‌سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێن: به‌رێزت نه‌تتوانى؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئێوه ده‌بێت سه‌لیقه‌تان هه‌بێت، که من ده‌ڵێم نه‌متوانى، ده‌زانم بۆچ وا ده‌ڵێم.
ده‌ڵێن: قوربان! حه‌ز ده‌که‌ین پێمان بڵێیت...
ده‌ڵێ: زانایه‌ک له‌ولاوه نوستبوو و ئه‌گه‌ر من سه‌ریشم لێ بشێواندایه و نوێژه‌که‌م لێ تێک بدایه، ده‌ڕۆیشت زاناکه‌ى خه‌به‌ر ده‌کرده‌وه و ده‌یگوت: مامۆستا! من ئاوه‌ها نوێژه‌که‌م کرد، ئایا دروسته یا به‌تاڵ؟ ئه‌ویش ڕێنموونیى ده‌کرد و منیش ده‌ستم له بنى هه‌مبانه‌وه ده‌ر ده‌چوو... ڕیسه‌که‌ى ده‌کردمه‌وه به خورى، بۆیه گوتوویانه: خه‌وى زانایان وه‌ک عیباده‌تى عابیدى نه‌زانه.. هەر وەک ڕیوایەت کراوە ئیبنو عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت ده‌فه‌رمێت: " فَقِیهٌ ۆاحِدٌ أَشَدُّ عَڵى الشَّیْگانِ مِنْ أَلْفِ عَابِدٍ "( )واته: لاى شه‌یتان ته‌نیا زانایه‌ک له هه‌زار عابید سه‌ختره، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پله‌وپایه‌ى زانایان. هیوادارم ئێوه‌ش بتوانن ئه‌و ده‌وره گه‌وره‌ى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن.
# # #
موسڵمانبوونى موهەندیسیکى فلیپینى:
له سنه‌دا کاک عه‌لى میراوایى و کاک عه‌بدوڵڵاى ئێرانى و مامۆستا سه‌ید ئه‌وڕه‌حمانى سه‌ججادى ده‌عوه‌تیان بۆ کردین. ئه‌و شه‌وه‌ى که له ماڵ مامۆستا سه‌ید ئه‌وڕه‌حمان بووین، مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌دى سه‌ید وه‌هابیش له‌وێ ده‌عوه‌ت بوو، پێکه‌وه سه‌رێکمان له منداڵه‌کانى مامۆستا له‌تیفى ڕه‌حمه‌تى (له‌تیفى مه‌لا مه‌حموود ى ڕووت)دا.
شه‌وێ مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د باسى ئافره‌تێکى گێرایه‌وه، که هه‌موو جارێ ڕۆیشتووه بۆ لاى و ده‌رسى خوێندووه، ئه‌م کچه که به هۆى کارى ئیداره‌وه له ته‌ک موهه‌ندیسێکى فلیپینیدا په‌یوه‌ندیى په‌یا کردووه، هه‌ڵسوکه‌وتى ئافره‌ته‌که ئیسلامى لا شیرین ده‌کات و دێت بۆ لاى سه‌ید ئه‌حمه‌د و موسڵمان ده‌بێت.. له 9/1/ 88دا هاتینه‌وه بۆ کرماشان و شه‌و له‌وێ بووین و له 10/1 /88 هاتینه‌وه بۆ پاوه.