سیستمی خوێندن گۆڕا:
له ساڵی خوێندنی 69 - 70 دا ئیمتیحانی خاریجیم دا و له پۆلی هه‌شت وه‌ر گیرام و ده‌وامم كرد، لە پۆلی هەشتی مەعهەدی ئیسلامی‌دا بەیەکەم ده‌ر چووم بۆ پۆلی نۆ، ده‌بوو چوار ساڵی تر بمخوێندایه، سیستمی خۆێندنی مه‌عهه‌د گۆڕا و له جیاتیی 12 ساڵ بوو به 9 ساڵ، من له جیاتیی بڕۆمه پۆلی نۆ، بردمیان بۆ پۆلی حه‌وت، پۆلی حه‌وتمان ته‌واو كرد، جارێكی تر گۆڕان به‌سه‌ر سیستمه‌كه‌دا هاته‌وه، له نۆ ساڵەوە كرا به شه‌ش ساڵ، من كه له حه‌وته‌وه ده‌ر چووم ده‌بوو بڕۆیشتمایه‌ته پۆلی هه‌شت، هێنامیانه‌وه بۆ پۆلی شه‌ش، دواین ساڵی خوێندن له مه‌عهه‌ددا، به‌م جۆره له جیاتیی ئه‌وه‌ی پێنچ ساڵ بخوێنم سێ ساڵ خوێندم، له ساڵی 72- 73 دا مه‌عهه‌دم ته‌واو كرد، به پله‌ی زۆرباش (جید جدا). له‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر سیستمی خوێندنی مه‌عهه‌ددا هات سوودی باشم لێ وه‌ر گرت.
مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق:
له مانگی یانزه‌ی 1971دا مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كری سدیق له سلێمانی كرایه‌وه و من به‌فه‌رمی بووم به ئیمامی ئه‌و مزگه‌وته.
چۆن بووم بە ئیمام؟
ئه‌و ساڵه كه له قلیاسان بووم له پۆلی حه‌وتدا بووم، كاتێک خوێندنه‌كه‌م ته‌واو كرد، و خەڵات و به‌راتی دێیه‌كه‌م وه‌ر گرت، مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كری سدیق له (سلێمانیی نوێ) تازه خه‌ریك بوو ته‌واو ده‌بوو، ڕۆژێك شێخ فاتیحی قه‌ره‌داغی -بەڕەحمەت بێت- كه پێكه‌وه زۆر دۆست و هاوه‌ڵ بووین، گوتی: حه‌سه‌ن وه‌ره با بڕۆین سه‌رێك له‌و مزگه‌وته تازه‌یه بده‌ین، كه له سلێمانیی نوێ دروست كراوه!
گوتم: فاتیح گیان بۆ بڕۆین؟ خوا ده‌یزانێ ئێستا به كێ دراوه و خاوه‌نی بۆ دیاری كراوه!
گوتی: تۆ وه‌ره با بڕۆین، خوا كه‌ریمه.. منیش له‌به‌ر دڵی ئه‌و گوتم: باشه با بڕۆین.. به‌ڵێ، ڕۆیشتین و له دیوی ده‌ره‌وه سه‌یرمان كرد مزگه‌وتێكی جوان و قه‌شه‌نگ بوو، ژووری ئیمام و ژووری خادم و ژووری مەخزەن و تهعزیهخانه و ته‌رتیباتێكی جوانی تیا كرابوو.
فاتیح گوتی: حه‌سه‌ن! حه‌زت ده‌كرد ببوویتایه به ئیمامی ئه‌م مزگه‌وته؟ به‌خوا خۆش ئه‌بووو ئه‌م مزگه‌وته ببووایه به نسیبی تۆ!!
گوتم: به‌قوربان ! ئه‌وە تۆ ده‌ڵێیت چی؟ ئه‌وه چۆن بۆ من ده‌بێت؟
گوتی: حه‌سه‌ن گیان! كه ڕۆیشتینه‌وه با پێكه‌وه بڕۆین بۆ لای مامۆستا خه‌تیب و پێی بڵێین، به‌ڵكوو بیدات به تۆ.
گوتم: فاتیح گیان! كێ بێ حه‌ز له‌وه نه‌كات! بەڵام ئایا شتی وا ده‌بێت؟ فاتیح گیان! تۆ خۆت وه‌زعه‌كه ده‌زانی ئه‌وه بۆ من نابێت، شتی وا مه‌حاڵه، ئیتر بۆ سه‌ری خۆمان بیه‌شێنین؟
گوتی: كاكه ئه‌رێ تۆ پێم ناڵێیت بۆچ نابێت؟ شتی مه‌حاڵ و موستەحیل زۆر كه‌مه!! - ئه‌گه‌ر ئێمه بڕۆین و داوای لێ بكه‌ین - چ زه‌ره‌رێک ده‌كه‌ین؟ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بڵێت بۆ كه‌سێكی ترم داناوه!
منیش گوتم: ڕاسته به‌ڵام ئه‌مه له‌وانه‌یه له‌و شته كه‌مانه بێت.. خۆت ده‌زانی ئێستا دامه‌زراندن له مزگه‌وته‌كانا به واسیته و واسیته‌كاری ده‌بێت، خوا ده‌یزانێ ئه‌مه ئێستا بۆ كێ دانراوه؟ جا بۆ من مێشكی خۆمی پێوه خه‌ریك بكه‌م؟
گوتی: ئه‌وه‌ند ڕه‌شبین مه‌به! وه‌ره هه‌ر ئێستا ده‌ڕۆینه‌وه بۆ مزگه‌وت بۆ لای مامۆستا خه‌تیب و پێی ده‌ڵێین.. به‌ڵكوو بتداتێ! گوتم: چاوه‌كه‌م زۆر سوپاست ده‌كه‌م و هه‌رگیز من شتی وا ناكه‌م، چونكه ده‌زانم بۆ من نابێت، ئیتر بۆ سه‌ری خۆم بیه‌شێنم؟ ئه‌ویش گوتی: برام! ئێمه ته‌نیا قسه‌یه‌كمان له كیس ده‌چێت، ئه‌گه‌ر پێی دایت، ئه‌وا به‌ختی خۆت.. خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شبوو، ئێمه هیچ مهسرهفێكمان له كیس ناچێت!
گوتم: قسه‌كه‌ت مه‌نتیقییه.. به‌گوێت ده‌كه‌م.. به‌ڵێ، ڕۆیشتین بۆ لای مامۆستا خه‌تیبی ڕه‌حمه‌تی.. له‌و كاته‌دا مامۆستا خه‌تیب منی زۆر خۆش ده‌ویست، پاش سه‌لام و كه‌لام، شێخ فاتیح گوتی: قوربان! هاتووین بۆ لات، به‌ڵكوو ئه‌و مزگه‌وته‌ی سلێمانیی نوێ بده‌یت به كاك حه‌سه‌ن، خۆ تۆ هه‌ر ئیمامێكی بۆ داده‌نێیت، كێت له حه‌سه‌ن باشتر دۆزیوه‌ته‌وه؟
مامۆستا خه‌تیبیش به‌ڕه‌حمه‌ت بێت فه‌رمووی: موباره‌كی بێت، من هه‌ر بۆ ئه‌وم داناوه؟ ئای چه‌ندم پێ خۆش بوو! زۆر سوپاسم كرد و سوپاسێكی زۆری فاتیحیشم كرد، تومه‌ز له‌وه پێشتر مامۆستا به لای فاتیحه‌وه قسه‌ی كردبوو، بەڵام ئه‌و به منی نه‌گوتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌و موفاجه‌ئه، زۆر دوعای خێرم بۆ كردن.
پاش ئه‌وه كه بووم به ئیمام له‌م مزگه‌وته‌دا یه‌كێک له سهرپهرشتیكهرهكانی مزگه‌وت پێیان ده‌گوت: ئه‌حمه‌د كونجرینی، خوا عه‌فووی بكات، زۆر لوتفی به‌رانبه‌رمان هه‌بوو، بۆی گێڕامه‌وه و گوتی: كاتێک مزگه‌وته‌كه ته‌واو بوو، ڕۆیشتینه لای مامۆستا خه‌تیب و داوامان لێی كرد مه‌لایه‌كی باشمان بۆ دیاری بكات و پێمان گوت: قوربان! مزگه‌وته‌كه پێویستی به مه‌لایه‌كی باش هه‌یه، چونكه مزگه‌وته‌كه له ته‌نیشتی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌یه، قوتابی و مامۆستایانی زانكۆكه‌یش له‌وانه‌یه هاموشۆی مزگه‌وت بكه‌ن، با مه‌لایه‌كی وا بێت ڕوومان هه‌بێت بڵێین مه‌لامان هه‌یه.
گوتی: ئه‌ویش پێی گوتین: من مه‌لایه‌كی باشم بۆ دۆزیونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بكات بێت و ببێت به مه‌لاتان، زۆر به شیاوی ده‌زانم بۆ ئه‌و جێگه‌یه.. گوتی: ئێمه كه له ژووره‌كه‌ی مامۆستا خهتیبا دانیشتبووین، تۆیش له په‌نای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی خواره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕیت، تۆی پیشان داین و فه‌رمووی: ئه‌و مه‌لایه‌م بۆ دیاری كردوون! و نیازم وایه ئه‌و مهلایهتان بۆ دابنێم ئه‌گه‌ر ڕازی ببێت.. ئه‌وسا تێگه‌یشتم بۆ كاك فاتیح ئه‌و هه‌موو ههتهرییهی كرد.. خوا پاداشتیان بداته‌وه.
ناونانی مزگەوتەکە:
كاتێک مزگه‌وته‌كه كرایه‌وه ناوی مزگه‌وتی كوردستان بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه‌ی گێڕرا من له خۆمه‌وه دڵم كه‌وته خه‌ته‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته شه‌ڕ ببێته‌وه له‌وانه‌یه به هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه مزگه‌وته‌كه بڕووخێنن، بۆیه من بیرم له ناوێك كرده‌وه كه جێی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌مووان بێت، كاتێک كاتی ئه‌وه هات تابلۆی بۆ بكرێت و به‌سه‌ر ده‌رگاكانییه‌وه هه‌ڵبواسرێت، بێ ئه‌وه‌ی به كه‌س بڵێم، ئه‌و ئایه‌ته‌مان تیا نووسی كه ده‌فه‌رمێت:" إِنَّمَا یعْمُرُ مَسَاجِدَ الڵّهِ مَنْ آمَنَ بِالڵّهِ والْیوْمِ الْآخِڕ وأَقَامَ الصَّلاەَ وآتَى الزَّکَاەَ ولمْ ێخْشَ إِڵّا الڵّهَ فَعَسَى أُولئِکَ أَنْ یکُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِینَ. " التوبه/18. واته: ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به خوا و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه و نوێژ به‌رپا ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن و جگه له خوا له كه‌سی تر ناترسن، مزگه‌وته‌كان و ماڵه‌كانی خوا ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، ئومێد وایه ئه‌وانه له ڕیزی ڕێنوێنیكراواندا بن.
له بنكیشیدا نووسیمان مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كری سدیق، ئیتر كه‌س ناڕه‌زایی ده‌ر نه‌بڕی، كه‌سێش له‌و باره‌وه پرسیاری نه‌كرد.. مزگه‌وته‌كه به ناوی ئه‌بووبه‌كری سدیقه‌وه ناوبانگی ده‌ر كرد.
من بووم بە لێپرسراوی لێپرسراوەکانم:
له‌وه‌وپێش هه‌ر فه‌رمانێكی سه‌ركردایه‌تی بهاتایه له ڕێی براده‌ره‌كانی پێشینه‌وه به من دهكهیشت، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له "م. عومه‌ر حسه‌ین" و "م. كه‌ریم شارباژێڕی" و "م. موحه‌ممه‌د مەلا عه‌بدوڵڵا"... و هتد.. بەڵام كه كاتێک من له مزگه‌وتی ئه‌بووبه‌كر دامه‌زرام له منه‌وه فه‌رمانه‌كه به‌وان ده‌گه‌یشت، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه هه‌ندێك له‌و براده‌رانه دڵگران ببن و له ڕه‌وتی خۆیان سارد ببنه‌وه، هه‌ندێكیان وازیان له ڕیزه‌كان هێنا.
من ئه‌مه‌شم به مامۆستا گوت: شتی وا زۆر زه‌حمه‌ته، من له ڕێی ئه‌وانه‌وه هاتوومه‌ته ڕیزه‌وه، ئیتستا ئه‌وان پشتگوێ بخرێن، منێك كه له ڕێی ئه‌وانه‌وه هاتووم له ڕێی منه‌وه شتیان پێ بگات زۆر قورسه.. ئه‌ویش قایل نه‌بوو به قسه‌كه‌م و گوتی: به‌رژه‌وه‌ندیی كاری كۆمه‌ڵ وای دەوێت.
بەرپرسیەتی قوتابییانی مەعهەد:
له پاش ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن (الحكم الذاتي) له ساڵی 1970دا مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی - به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- په‌یوه‌ندیی زانایانی ئیسلامیی كوردستانی دروست كرد و ئه‌م په‌یوه‌ندییه، قوتابییانیشی گرته‌وه، په‌یوه‌ندیی قوتابییانی ئیسلامیی كوردستان دروست بوو، ئه‌و كاته‌ش له‌ناو مه‌عهه‌ده‌كه‌دا تاقمتاقمێنە دروست بووبوو، تاقمی شارباژێڕی و تاقمی قه‌ره‌داغی و ئێرانی و عێراقی... هتد.
بۆ ئه‌ندامانی سه‌ر كردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، سیستمی هه‌ڵبژاردن به‌كار هێنرا و منیش به به‌رپرسی لقی قوتابییانی ئیسلامیی سلێمانیی هه‌ڵبژێررام.. چالاكییه‌كی باشمان هه‌بوو.
یەکێک لە خۆشترین کاتەکانی ژیانم:
له مانگی هه‌شتدا مزگه‌وته‌كه كرایه‌وه منیش به مامۆستا خه‌تیبم گوت: پێویست ده‌كات من وتارێك ئاماده بكه‌م؟ به‌م ئیعتیباره من ده‌بمه مه‌لای مزگه‌وته‌كه گوتی: نا پێویست ناكات.
به‌ڵێ، ئه‌و سه‌رده‌مه مەعاشی مه‌لایه‌كی پێشنوێژ، دوانزه دینار بوو، من چوارده دیناریان بۆ بڕیمه‌وه، مزگه‌وت دوو خانووی بۆ كرابوو به كرێیان دابوو، منیش له‌وپه‌ڕی چالاكیدا بووم، زۆر كتێب و نامیلكه‌م ده‌خوێنده‌وه، به‌رده‌وام گوێم له ڕادیۆ ده‌گرت، چه‌ند گۆشه‌یه‌كی ڕادیۆ "بی بی سی" هه‌بوو گوێم لێ ده‌گرتن، به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت له‌نێوان ئێمه و پرساكاندا. (السیاسه بین السائل والمجیب)، گۆشه‌یه‌ك له گوڤاری ئه‌لعه‌ره‌بیی كوه‌یتیدا هه‌بوو، له باره‌ی چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانی وڵاتان زۆر تامه‌زرۆی بووم و ده‌مخوێنده‌وه، گۆڤاره بییانییهكانم هه‌ندێك ده‌خوێنده‌وه ئه‌و كاته گۆڤاری حه‌فتانه‌ی ده‌ستووری لوبنانی هه‌بوو، زۆرینه‌ی كاته‌كان ده‌مخوێنده‌وه، ئیتر جگه له گۆڤاره‌كانی ته‌ربییه‌ی ئیسلامی و ئهلموجتهمهع و هتد.... هه‌موو ڕۆژێک گوێم له هه‌واڵه‌كانی شه‌وانه‌ی "بی بی سی" و هه‌واڵی نیوه‌ڕوانی تاران و هه‌واڵی ئێوارانی عێراق ده‌گرت.. زیاد له‌مانه زۆر سه‌یری نه‌خشه‌ی وڵاتانم ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌مانه زۆر ئاگاداریی گشتیم هه‌بوو.
زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌وه‌ی ده‌یزانم بیگه‌یه‌نم به خه‌ڵكی، بۆیه باخچه‌ی مزگه‌وته‌كه‌مان خۆش كردبوو پڕ گوڵ و گوڵزار بوو، ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌ڕێكکه‌وت له ده‌رگاكه‌وه سه‌ریان به مزگه‌وتدا ده‌كرد و ده‌یانویست له ده‌رگاكه‌ی تره‌وه بڕۆنه ده‌ر، ده‌ڕۆیشتم به‌پیریانه‌وه و چۆنوچاكییهكی گه‌رمم له ته‌كدا ده‌كردن، به‌خێرهاتنێكی باشم پێ ده‌گوتن، ده‌ی فه‌رموو با كه‌مێ دابنیشین، له باره‌ی ئیسلامه‌وه بدوێین.. ده‌ستمان به قسه ده‌كرد ئه‌گه‌ر گومانێكی هه‌بووایه بۆم ڕوون ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پرسیارێكی هه‌بووایه به پێی توانای خۆم وەڵامم ده‌دایه‌وه، ئه‌و لاوه‌ی كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌بینی جارێكی تریش ده‌هاته‌وه.
مزگه‌وت وای لێ هات سوپاس بۆ خوا بووه یه‌كێک له مزگه‌وته قه‌ره‌باڵخه‌كانی ناو شار.
قوتابییانی زانکۆ:
له بیرم نه‌چێت ئه‌و سه‌رده‌مه زانكۆی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی سلێمانیی نوێ‌دا بوو، ژماره‌یه‌كی باش قوتابییانی زانكۆ ڕوو له خوا بوون، هاتوچۆی مزگه‌وتیان ده‌كرد، چ شیعه و چ سوننە، چ عه‌ره‌ب و چ كورد و چ توركمان.. برایه‌تیی ئیسلامی له‌وێدا بەجوانی ده‌دره‌وشایه‌وه، هه‌ندێک له قوتابییان هاتن بۆ مزگه‌وت و ڕۆژێكیان گوتیان: مامۆستا ئێمه داخوازییه‌كمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆ كردووه تا مزگه‌وتێكمان بۆ دروست بكات، هه‌رچه‌ندە تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه بەڵام كۆڵ ناده‌ین تا بۆمان دروست ده‌كات.
گوتم: هیوادارم سه‌رۆكی زانكۆ له‌و غه‌ربزه‌ده سه‌رپه‌ڕانه نه‌بێت، كه له ڕۆژئاواییه‌كان دوژمنترن به ئیسلام، هه‌رچه‌ند ڕۆژئاواییه‌كان له وڵاتی خۆیانا (له‌گه‌ڵ عه‌لمانیبوونی خۆیاندا) مزگه‌وت بۆ موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن، مافی كه‌سایه‌تی بۆ قوتابی داده‌نێن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌و مافه بێبه‌شی ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و غه‌ربزه‌ده توندڕه‌وانه له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و مافه به قوتابییان ناده‌ن.